For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for حەسەن زیرەک.

حەسەن زیرەک

حەسەن زیرەک
Hesen Zîrek

لەدایکبوون
حەسەن عەبدوڵڵا ڕەحمان[١]

(١٩٢١-١١-٢٩) ٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١
مەرگ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢(١٩٧٢-٠٦-٢٦) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
بۆکان، ڕۆژھەڵاتی کوردستان
ھۆکاری مەرگژەھراوی کردن، شێرپەنجەی جەرگ[٢][٣][٤]
شوێنی گۆڕناڵەشکێنە، بۆکان
36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101پۆتانەکان: 36°30′02″N 46°12′30″E / 36.5005291°N 46.2082101°E / 36.5005291; 46.2082101
نەتەوەکورد
ناوەکانی تربولبولی کوردستان[٥]
شارۆمەندێتیFlag ئێران
پەروەردەنەخوێندەوار
پیشەھونەرمەند، گۆرانیبێژ، وێنەکێش[٦] مەقامبێژ، شاعیر، مۆسیقاژەن (دەفژەن، تارژەن[٧] و عوودژەن)
چالاکبوون١٩٥٣–١٩٧٢
ناسراوە بەمۆسیقای کوردی، فۆڵک، کلاسیک
چەشنفۆلکلۆر، ئیرۆتیزم
ئۆفیسڕادیۆی بەغدا
ڕادیۆی تاران
ڕادیۆی کرماشان
ڕادیۆی تەورێز
ڕادیۆی سنە
ئایینئیسلام
ھاوسەرھاوسەرگیرییە فەرمییەکان:
میدیا زەندی، ڕابیعە سەرئەنجام[٨][٩]
ئەوانەی تر:
نزیکەی ٣٠ ھاوسەری تر[١٠][١١]
مناڵ(ەکان)مەھتاب (ئارەزوو)، مەھناز (ساکار)[١٢]
باوان
  • عەبدوڵڵا (باوک)
  • ئامینە (دایک)
خزمەکانمحەممەدئەمین[ئ] (برای گەورە)
حوسێن (برای بچووک)[١٣]
سارا (خوشک)


حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان)[١٤] ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، کە بە یەکێک لە بەناوبانگترین ھونەرمەندانی کورد لە تەواوی کوردستاندا دادەنرێت.[١٥][١٦] بەرچاوترین کاری، کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە گۆرانی و ئاوازی تۆمارکراوی کوردی بوو بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠[١٧] بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە.[١٨][١٩][٢٠] زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا.

ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی بارودۆخی سەختی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت،[٢١] بەڵام لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی شارەزا بوو، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگیدا، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری کوردستاندا جێی بایەخ کردووە. گۆرانییە کوردییەکانی ھەتا ئێستاش لەناو کوردەکاندا بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە شوێنە گشتییەکان، سەیرانگا، بۆنە و ئاھەنگەکاندا دەبیسترێت.[٢٢][٢٣][٢٤]

حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (شێوەزاری سۆرانی[ا] زمانەکانی فارسی، تورکی،[٢٥] ئازەربایجانی، ئەرمەنی و شێوەزاری لوڕیی باکووریی تێکەڵاوی گۆرانییەکانی کردووە. ئەو خاوەنی ٣ مەقامە بە تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی.[٢٦] زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی،[٢٧] ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شارەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانیی پێشکەش کردووە.[٢٨][٢٩] جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردووە و گۆرانیی لێ تۆمار کردوون.

نازناوی «زیرەک» بۆماوەیی نییە، باوکی و باپیریشی ئەو ناوەیان پێوە نەبووە، بەڵکو لە ساڵی ١٩٥٣ لە ڕادیۆی بەغدا ئەم نازناوەی پێ درا.[٣٠]

سەرەتای ژیان

[دەستکاری]

بەپێی بڕوانامەی لەدایکبوون و بە گوێرەی خەڵکی ناوچەی بۆکان و بنەماڵەکەی لە ساڵی ١٩٢١ لە گەڕەکی قەڵای سەردار، لە شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ حەسەن زیرەک لەدایکبووە. عەبدوڵڵا، باوکی حەسەن زیرەک لە سەردەمی منداڵی زیرەک کۆچی دوایی کرد و دواتر ھاوسەرەکەی بەناوی ئامینە کەیفە، توانای چاودێری و بەخێوکردنی منداڵەکانی نەبوو، بۆیە ناچار بوو دووبارە ھاوسەرگیری بکاتەوە و منداڵەکانی بە زیرەکیشەوە نەچوونە قوتابخانە و کرێکارییان دەکرد بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان.[٣١] حەسەن زیرەک ١ خوشک و ٢ برای ھەبوو؛ زیرەک دەربارەی جێی لەدایکبوونی و خێزانەکەی لە ژیاننامە شیعرییەکەی لە کتێبی چریکەی کوردستان بەم شێوەیە دەڵێت:

خەڵکی بۆکانم کوردی خوێن پاکم
برام حسێنە و ئامینە دایکم
ناوم حەسەنە باوکم عەبدوڵڵا
خوشکم سارایە و کاکە مینە کاکم[٣٢]

ژیانی ناخۆش و ئاوارەیی حەسەن زیرەک لەو کاتەوە دەستی پێکرد کاتێک باوکی کۆچی دوایی کرد و دایکی شوی کردەوە.[٣٣][٣٤][٣٥] حەسەن زیرەک بە درێژایی تەمەنی منداڵی و گەنجی چەندین کاری جۆراوجۆری تاقی کردووەتەوە، وەک کرێکاری و شاگردی لە دوکانی خواردنەوە و شیرینی، قاوەچێتی، کارکردن لە چایخانە و بەردەستیی کەبابچی لە بۆکان و شارەکانی دیکە،[٣٦] تەنانەت چووەتە پێنجوێن، سلێمانی، مووسڵ، بەسڕە، خووزستان و باشووری ئێران بۆ کرێکاری کردن؛ ژیانێکی نائاسایی و ھەژارانەی بردووەتە سەر. کاتێک زیرەک تەمەنی تەنھا ٧ بۆ ٨ ساڵ بوو زۆر حەزی لە گۆرانی و گۆرانیوتن بوو. لەو سەردەمەدا خەڵکی لە بۆکان سەرقاڵی گۆرانیوتن بوون لە کۆڕ و بۆنەی جیاوازدا لە شەقام و بازاڕەکان. یەکێک لەو کەسانەی لەم شارەدا ئاشنای مۆسیقا و گۆرانیوتن بوو و لەم بوارەدا چالاک بوو، گۆرانیبێژێکی جوولەکە بوو بە ناوی «شێنگە جوو» کە حەسەن زیرەک گوێی لە گۆرانییەکانی دەگرت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لەو تەمەنەدا شێنگە جوو یەکەم مامۆستای نافەرمی حەسەن زیرەک بووە.

حەسەن زیرەک، لە تەمەنی گەنجیدا، ڕۆژێک کاتێک شۆفێری دەکات لە ڕێگای سەقزبانە، لە کاتی کارکردن ئۆتۆمبێلەکەی گڕ دەگرێت و بەھۆیەوە کەسێک گیان لەدەست دەدات؛[ب] بەم شێوەیە حەسەن زیرەک ئۆتۆمبێلەکە و شوێنی کوشتنەکەی بەجێدەھێڵێت، بۆ ماوەیەکی زۆر بە ترسەوە خۆی دەشارێتەوە، پاشان ئێران جێدەھێڵێت و دەچێتە عێراق و شاری بەغدا بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی.[٣٧]

ڕادیۆی کوردیی بەغدا

[دەستکاری]

سەرەتا حەسەن زیرەک دەچێتە پێنجوێن و پاشان سلێمانی، نیشتەجێی گەڕەکی دەرگەزێنی سلێمانی دەبێت، لەوێ لە ھۆتێلێکدا بە شاگردی کار دەکات و ھەر لەوێش ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ ناسکێ؛ و ٦ مانگ لەم ھۆتێلە دەمێنێتەوە.[٣٨] ماوەیەک دەچێتە شاری کەرکووک، دواتر لە ساڵی ١٩٥٠ زیرەک لە بەغدا لە میوانخانەی باکوور (بە عەرەبی: فندق شمال‎)[٣٩] لای جەعفەری خاوەن ھۆتێل دەست دەکات بە شاگردی، زیرەک ماوەی ٤ ساڵ لەم ھۆتێلەدا کاری کردووە. لەو کاتەدا لەگەڵ ناسکێی ھاوسەری بە ڕۆژ لە میوانخانەکە کار دەکەن و شەوانیش لەسەر بانی بیناکە دەمێننەوە و زیرەک لەوێ گۆرانی دەڵێت، ڕۆژێک ھاوپیشە و کەسانی نزیک لە ھۆتێلەکە دەنگخۆشیی حەسەن زیرەک بۆ جەعفەر باس دەکەن، جەعفەریش ھەر زوو تاقیدەکاتەوە و پلەی زیرەک لە ھۆتێلەکە بەرز دەکاتەوە، و ھەموو ھەینییەک لەسەر تەختی میوانخانەی ھۆتێلەکە دەست دەکات بە گۆرانیوتن. ھەواڵ دەچێتە ڕادیۆ و کارمەندانی ڕادیۆ دەچن بۆ میوانخانە تا زیرەک بھێننە ڕادیۆ و وەک کارمەند دایمەزرێنن، پاش ڕازیکردنی جەعفەری خاوەن میوانخانە، زیرەک دەچێتە ڕادیۆی کوردیی بەغدا و بە ھاوکاری عەلی مەردان، نەشەت عەبدولڕەحمان، حەمەی دەروێش کەریم، سەڵاح و عادل عیرفان بەشداری بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا دەکات و مانگانە چوار گۆرانی بە شەش دینار پێشکەش دەکات.[٤٠][٤١] حەسەن زیرەک لە ساڵی ١٩٥٣ەوە لە بەشی کوردیی ڕادیۆی بەغدا بەفەرمی دادەمەزرێت.[٣٧]

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ ڕادیۆی کوردیی بەغدا ھاوکات بوو لەگەڵ سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو و بە گوتەی خۆی لەگەڵ ھونەرمەندە ناسراوەکانی مۆسیقای کوردی ئەو ساڵانە لەوێ بووە، لەوانە عەلی مەردان، نەسرین شێروان، حەسەن و محەممەد عارف جزیری، شەماڵ سائیب، تایەر تۆفیق، ڕەسوڵ گەردی، ئیلیاس فەڕەنگی و قادر دیلان.[٤٢] لە ساڵانی سەرەتای کارکردنی لە ڕادیۆی بەغدا، سەرنجی گوێگرانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا، بەو پێیەی شارەزایییەکی زۆریی لە ئاواز و گۆرانییە کوردییەکانی ناوچەی موکریان ھەبوو.

ساڵی ١٩٥٨ کاتێک حەسەن زیرەک گەڕایەوە بۆکان، و ھەواڵی ھاتنەوەی زیرەک بڵاودەبێتەوە، عەبدوڵڵا موفتیزادە کە لە ڕادیۆی سنە کاری دەکرد، دەچێتە لای زیرەک و بانگێشتی دەکات بۆ ڕادیۆی سنە تا گۆرانی لێ تۆمار بکات، ھەر لە ساڵی ١٩٥٨ حەسەن زیرەک دوای وەرگرتنی مۆڵەت لە بەرپرسانی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڕیاری گەڕانەوەی بۆ ئێران دا؛[٤٣] پاش ماوەیەک زیرەک دەچێتە مەھاباد و لەگەڵ میرزا ڕەحیم دەچنە ڕادیۆی کوردیی تاران کە تازە دامەزرابوو، سەرەتا بە دوو گۆرانی دەنگی تاقی دەکەنەوە و دەستبەجێ وەری دەگرن.

کودەتای عێراق

[دەستکاری]

لە ساڵی ١٩٥٨ شانشینی عێراق لە کودەتایەکدا بە سەرۆکایەتی عەبدولکەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف کەوت و حکوومەتی کۆماری لە عێراق ڕاگەیەندرا. حەسەن زیرەک لە کاتی گەڕانەوەی بۆ بۆکان، دوای ماوەیەک بڕیاریدا بگەڕێتەوە عێراق، لەکاتی ئامادەکاری بۆ گەڕانەوەی، ھەواڵی کودەتاکەی عێراق دڵەڕاوکێ و نیگەرانی زیرەکی لێ دەکەوێتەوە، چونکە ئەوکاتەی لە ڕادیۆی بەغدا گۆرانیبێژ بوو، بەبۆنەی تاج لەسەرنانی شا فەیسەڵی دووەمی عێراق و شا حوسێن لە ئوردن، لە ڕادیۆی بەغدا ئاھەنگێکی گۆرانی ڕێک دەخرێت،[٤٤] زۆر لە ھونەرمەندان لەم ئاھەنگەدا گۆرانی دەڵێن، زیرەکیش کە تازە دامەزرابوو بەو بۆنەیەوە گۆرانییەکی پێشکەش کردبوو:

دە لێدەن لێدەن لە تەپڵی شادمانی
ئەوا تاجیان نایە سەر حوسێن و فەیسەڵی سانی

پڕوپاگەندە و وتاری بەربڵاو لە ڕادیۆی بەغدا دژی دادوەرە لابراوەکانی ڕژێمی پێشوو و چەندین خۆپیشاندان و ڕاگەیاندن و وتارە یەک لە دوای یەکەکانی گەلانی ناوچەکە و بەتایبەت کورد، بۆ پشتیوانی لە کردەوە شۆڕشگێڕانەکەی عەبدولکەریم قاسم لە ڕووخاندنی شانشینی عێراق، وای کرد حەسەن زیرەک بترسێت لەوەی بگەڕێتەوە عێراق و بیگرن بەبیانوی ئەوەی گۆرانی بۆ حکوومەتی پاشایەتی پێشوو ھەڵگوتووە، چونکە حکوومەتی نوێ ئەو کەسانەی دەستگیر دەکرد کە پێشتر پشتیوانیان بۆ پاشایەتیخوازی دەربڕیوە، بۆیە لە ئێران مایەوە و چاوەڕێی کرد تا دۆخی سیاسی وڵاتەکە ڕوون دەبێتەوە.[٣٧] کودەتای عێراق وەک شۆڕشی کورد و عەرەب ناو دەبرا، حکوومەتی نوێش وەک حکوومەتێکی کوردی-عەرەبی پێناسە کرا. ڕادیۆی بەغدا پاش کۆماریبوون و لەناوبردنی سیستەمی پاشایەتی، بانگەشەیەکی زۆری دژ بە پاشایەتی وڵاتی ئێران دەستپێکرد، لەوەی کوردەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران ھیچ مافێکی سیاسی، فەرھەنگی و کۆمەڵایەتییان پێ نەدراوە بەڵام لە عێراق بەشدارن لە دەوڵەتدا. کاردانەوەی ئەم بانگەشانە دامەزراندنی ڕادیۆی کوردی تاران و پاشان کرماشان بوو، ھەروەھا بڵاوبوونەوەی ھەفتەنامەی کوردستان لە تاران، کە توانی ھەندێک ئازادی بۆ کورد لە ئێران دەستەبەر بکات.[٤٥]

ڕادیۆی کوردیی تاران

[دەستکاری]

بەپێی بەڵێننامەیەک لە ڕێکەوتی ١٢ی نیسانی ١٩٥٨ لەلایەن محەممەد کەیھان، یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی کوردی لە تاران، ئاماژە بە پێدانی مانگانەی دوازدە ھەزار تمەن دەکات بە زیرەک بۆ پێشکەشکردنی گۆرانی کوردی، ئەمەش ئاماژەیە بۆ سەرەتای ھاوکاری ئەم ھونەرمەندە لە ڕادیۆی کوردی لە پایتەختی ئێران. لە ڕادیۆی تاران ھەندێک جار دەچووە ڕادیۆی تەورێز و لەوێ گۆرانی تۆمار دەکرد.

ئەو بەرھەمانەی کە حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران تۆماری کردبوو، زۆر جار بە ئامێری مامۆستاکانی وەک حسێن یاھەقی، حەسەن کەسایی، جەلیل شەھناز، جیھانگیر مەلەک، ئەحمەد عیبادی و بە سەرپەرشتیی موشیر ھومایۆن شارەدار تۆماری دەکردن.[٤٦]

ڕادیۆی کوردیی کرماشان

[دەستکاری]
حەسەن زیرەک لە تاقوەسان (ڕاست)

لە مانگی ئابی ساڵی ١٩٦٢ کاتێک ڕادیۆی کوردیی تاران داخرا، حەسەن زیرەک و ھاوکارەکانی بەرەو کرماشان بەڕێکەوتن. ڕادیۆی کوردیی کرماشان ناوەکەی گۆڕدرا بۆ بەشی کوردیی ڕادیۆ ئێران. ئەم ڕادیۆ نوێیە دەنگی نێودەوڵەتیی ئێران بوو، بەمەش کاتژمێری پەخشەکانی زیاتر بوو، پەخشەکەی بەشێکی زۆریی وڵاتانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستی دەگرتەوە.

ھاتنی حەسەن زیرەک بۆ کرماشان و پەیوەندیکردن بە گرووپ و ھاوکارەکانی ڕادیۆ، ئۆرکێستراکەی زیاتر چالاکتر کرد، کە چەند ساڵێک بەو چالاکییە مایەوە و ھەنگاوی گەورەی لە بەرھەمھێنانی مۆسیقا و گۆرانی کوردیدا نا.

سەرۆکی ئۆرکێستراکە محەممەد عەبدولسەمەدی بوو، و کلارنێتژەنی ئەوێ بوو. لە ساڵانی دواتردا، مەحموود بللووریی عودژەن، و سەرجەنتی زەید یەحیای کلارنێتژەن، بۆ ئەم گرووپە زیادکران. حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان بە ھاوکاریی لەگەڵ ھونەرمەندانی دیاری کرماشان وەک موجتەبا میرزادە (کەمانچە)، محەممەد عەبدولسەمەدی (قەڕانی)، ئەکبەر عیزەدی (سەنتوور)، ئاستوار دەروێشی (تار) و بەھمەن پولەکی و مورتەزا قەسری (کەمانچە و تێمپۆ) گەلێک گۆرانی تۆمار کرد، بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کرماشان بە باشترین بەرھەمەکان و سەردەمی زێڕینی دادەنرێن.

سەبارەت بە گۆرانی و ئاواز، حەسەن زیرەک لەگەڵ موجتەبای میرزادە کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٦ ساڵ بوو، وتووێژی دەکرد و زانیارییەکی بەرفراوانی لەسەر گۆرانی کوردی پێ دەدا، ئەمەش وای کرد میرزادە ھێندەی تر ئارەزووی بچێتە بوارەکە. میرزادە چەندین جار ئاماژەی بەوە کردووە «بوونی حەسەن زیرەک لە کرماشان زۆر بەسود بووە» چونکە ئەوی بە مۆسیقای کوردی ناساندووە و لە ڕێگەی زیرەکەوە چەندین گۆرانی و ئاوازی کوردی ناسیوە و وای کردووە شێوازی ژەنینی جیاواز بێت.

حەسەن زیرەک لە ماوەی ٣ ساڵی ژیانی لە کرماشان، ناو و ناوبانگێکی گەورەتری بۆ خۆی تۆمار کرد، بەجۆرێک زۆربەی ڕۆژەکان چەند کەسێک کە ئارەزویان لە دەنگی بوو لە ناوچە جیاجیاکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و ئێران و باشووری کوردستانەوە دەھاتن بۆ سەردانی و ئەویش لە ماڵەکەی خۆیدا میواندارییانی دەکرد.[٤٧]

دەرکردنی لە ڕادیۆ

[دەستکاری]

دوای بەدەستھێنانی ناوبانگ، ھەندێک کەس لە ئێران ڕێگریان لە حەسەن زیرەک کرد درێژە بە چالاکییەکانی بدات و بە ھۆکاری جۆراوجۆر لە ڕادیۆکانی تاران و کرماشان دەریان کرد.

کە شێخ عابدی سەراجدەدینی سەرۆکی بەرنامەی ڕادیۆی کوردیی تاران بوو، کاتێک حەسەن زیرەک ھاتبووە مەیدانی ڕادیۆکە، شێخ عابدی بە دەرگاوانی ڕادیۆکەی گوتبوو ڕێگە نەدات بە ھیچ شێوەیەک حەسەن زیرەک بێتە ژوورەوە، ئەمەش زیرەک خەمبار دەکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە بەغدا و چیتر نەگەڕێتەوە تاران، بەڵام لەکاتی گەیشتنی بۆ بەغداش دەیگرن و دەیخەنە بەندیخانەوە

— میدیا زەندی

لە ساڵانی ١٩٦٢ و ١٩٦٤ ژیانی کارکردنی حەسەن زیرەک بەرەو دابەزین چوو و حکوومەت پارەی پێ نەدەدا، بەرپرسی ڕادیۆی کوردی ئەوکات شوکروڵڵا بابان وتی «نزیکەی ١٥٠٠ گۆرانیمان بە دەنگی حەسەن زیرەک تۆمار کردووە، چیتر پێویستمان بە حەسەن زیرەک نییە».[پ][٤٨][٤٩]زیرەک لە سەردەمی خۆیدا گوێگرێکی زۆری لە ڕادیۆ کوردییەکانی بەغدا و کرماشان و تاران ھەبووە، ھەر ئەمە زۆر جار بووەتە ھۆی ئیرەیی ھونەرمەندانی سەردەمی خۆی؛ زیرەک نەک بە تەنھا لەلایەن خەڵک و حکوومەتەوە ئازار دراوە، بەڵکو لەلایەن ھونەرمەندانی ئەو سەردەمەش تووشی سووکایەتی و ئازاردان بووەتەوە؛ لەوانەش شەماڵ سائیبە، کە بە سڕینەوەی چەند بەرھەمێکی زیرەک لە ڕادیۆی بەغدا تۆمەتبار دەکرێت، شەماڵ سائیب خۆیشی ئەمەی پشتڕاست کردووەتەوە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت «تەنیا یەک گۆرانی لە ئەرشیڤدا سڕیوەتەوە».[٥٠][٥١][٥٢]

ساڵی ١٩٦٦ کاتێک لە ئێران ڕێگەی پێنادرێت، دێتەوە عێراق بە ھیوای دامەزراندنەوەی لە ڕادیۆی بەغدا، لەوێ تاقی دەکەنەوە بۆ ئەوەی وەک گۆرانیبێژ وەری بگرنەوە، بەڵام دەری ناچێنن و پێی دەڵێن «دەنگت بۆ ڕادیۆ ناگونجێ» و ھیچ گۆرانییەکی بۆ تۆمار ناکەن، لەکاتێکدا لە سەردەمی بوونی خۆی لە ساڵانی سەرەتای پەنجاکان ھەتا ساڵی ١٩٥٨ بەشێکی زۆری گوێگرانی ڕادیۆی بەغدا گوێگری حەسەن زیرەک بوون، بۆیە لەوێش جێگای بۆ ناکەنەوە.[٥٣][٥٤] لە ساڵی ٢٠١٦دا عارف ئیبراھیمپوور، لە پڕۆگرامێکدا کە لەلایەن وەشانی فارسی دۆیچە ڤێڵی ئەڵمانی پەخشکرا، پرسی ناکۆکی و دوورخستنەوەی حەسەن زیرەک لەلایەن مەزھەر خالقییەوە لە ڕادیۆی کرماشان ھێنرایە بەرباس، لە کۆمەڵگا و لایەنە ھونەرییەکانەوە ھەندێک کەس ئەم بابەتەیان بە ساختە و ناڕاست ناوبرد بۆ پشتگیریکردن لە مەزھەر خالقی. تا ئەو کاتەی حیسامەدین ئەمین یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی شاری سنە کاردانەوەی نیشاندا، و سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حەسەن زیرەک و خالقی وتی:

دوای ئەوەی حەسەن زیرەک ھاتە ڕادیۆ و ناوبانگی دەرکرد، بە ناڕەوا و نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵدا کرد، حەسەن زیرەک کەسێکی سادە و بێتاوان بوو. بێ ترس دەیڵێم خاڵێکی پەیوەندیی باش لەگەڵ زیرەک لە نێوانیاندا نەبووە و تەنانەت یەکێک لە ھۆکارەکانی بەختی خراپ و لێکەوتەی ئاوارەیی زیرەک بوو.[٥٥]

بەندیخانە

[دەستکاری]
وێنەی حەسەن زیرەک بە پلاکی گرتووخانەوە لە زیندانی کرماشان

دوای دەرکردنی لە ڕادیۆکانی ئێران و لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا، زیرەک لە عێراق دەستگیر دەکرێت.[٥٦] ٦ مانگ لەوێ زیندانی و ئەشکەنجە دەدرێت، کە زیرەک لە تۆمارێکدا بە دەنگی خۆی سەبارەت بە ئەشکەنجەدانی لە عێراق دەڵێت:

« ١٨ شەو لە زیندانی کەرکووک بووم، بۆ ماوەی ٦ مانگ لەلایەن ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانیی عێراقەوە چەندین جار ئەشکەنجە دەدرام، لە شارێکەوە دەیانبردم بۆ شارێکی تر، کەس لە بارودۆخی نەپرسیم »


دوای ئازادبوونی زیرەک لە عێراق لەسەر سنوورەکانی عێراق–ئێران،[٥٧] دیسان لەلایەن ساواکەوە بە تۆمەتی سیخوڕی دەستبەسەر دەکرێت و ماوەیەک لە زیندانی کرماشان بەسەر دەبات.

حەسەن زیرەک لەو کاتەدا داوای لە بەڕێوەبەرانی ڕادیۆکان کرد بیگەڕێننەوە بۆ کارکردن، بەڵام ئەوان ڕازی نەبوون بە داواکارییەکەی و ھەر لەو کاتەوە زیرەک لە ئاھەنگی ھاوسەرگیری و بۆنە ناوخۆیییەکان گۆرانی دەگوت.

کۆتایییەکانی ژیان

[دەستکاری]

دوا ساڵەکانی تەمەنی حەسەن زیرەک لە ناخۆشی و دەربەدەریدا بەسەر برد و زۆر گرنگی بە گۆرانیوتن نەدەدا. زیرەک لە ماوەی ٥٠ ساڵی تەمەنیدا چەندین جار بە شێوازی جیاواز ھەراسان دەکرا، ھەر لە زیندانیکردنی لە عێراق تا گێچەڵ پێکردنی لەلایەن ساواکەوە[ت] لە ئێران و دەرکردنی لە ڕادیۆی کوردیی کرماشان و ڕەتکردنەوەی لەلایەن ھونەرمەندانی دیکە و ھاوکارەکانی لە ڕادیۆدا، دڵتەنگیی زیرەکی لێکەوتەوە.

زیرەک ھێندە لەم ڕووداوانە بێزار ببوو کە لە تۆمارێکی دەنگیدا دەڵێت:

« لە بەینی دوو سێ کێودا چاخانەیەکی پرتوکاو و ناخۆش عەجایبم ھەیە، ئەگەر بێن تەماشا بکەن سەرسام دەبن کە من چۆن لێرە دەژیم؛ ھونەر ھیچ سوودێکی بۆ من نەبوو، چونکە کوردم و بە زمانی کوردی قسە دەکەم، ھونەر لە نێو کورددا جێگای نییە، وا دەمرم و ماڵاوایی دەکەم، بچمە ژێر گڵەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر بەشەری کورد نەبینم. »


حکوومەتی ئێران ھەموو کات ویستویەتی بە شێوەیەک حەسەن زیرەک ئەشکەنجە بدات، لە ڕێگەی تۆمەت خستنە پاڵ و بزڕکاندن؛ زیرەک و میدیا زەندیی خێزانی کاتێک لە ڕادیۆی تاران بەرنامەیەک پێشکەش دەکەن بە ناوی «ئێمە و گوێگرەکان» لە بەرنامەکەدا خەڵک و ھەوادارانی حەسەن زیرەک پەیوەندییان دەکرد و سڵاویان لە ناوبراو دەکرد و گۆرانی بۆ دەگوتن، دەربارەی ئەم بەرنامەیە لە بەڵگەنامەی ژمارە /٣١١/٧٦٣ی ساواک لە ڕۆژی ٣٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٦١دا دەڵێت «بەرنامەی ڕادیۆی تاران، بووە بە ئامرازی پەیوەندیکردن بە کوردانی عێراقەوە، لەبەر ئەوەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لەژێر ناونیشانی ئێمە و گوێگرەکان پەیامی حەسەن زیرەک لە ڕێگەی میدیای زەندییەوە ڕەوانە کراوە بۆ کەسێکی عێراقی دانیشتووی شاری کەرکووک»، ئەمەش دەرخەری ئەوەیە ساواک بەدوای بیانوودا گەڕاوە تا زیرەکی پێ تۆمەتبار بکات بە بەڵگەی لاوازەوە.[٥٨][٥٩]

کاتێک لە عێراق دەستگیر دەکرێت، ڕەوانەی چەندین بەندیخانەی شارەکانی دەکەن، یەک لەو شارانەش سلێمانییە، زیرەک لەوێ لەسەر گۆرانیوتن لێیدراوە و سووکایەتی پێکراوە، زۆر جاریش لەبەر ئەوەی نەیتوانیوە گۆرانی بڵێت، لێی دراوە. لە بەندیخانەی تەورێز لەبەر ئەوەی لە ڕیزی زیندانییەکان دەکۆکێت، سووکایەتی پێدەکرێت و پێی دەوترێت «نابێ بە کوردی بکۆکیت».[٤١][٦٠] زیاتر لە ١٥ جار ماڵی لە ئێرانەوە گواستووەتەوە بۆ عێراق و لە عێراقیشەوە بەرەو ئێران. لە ئێران پێی وتراوە «پیاوی ڕژێمی عێراق» و لە عێراقیش پێی وتراوە «سیخوڕی شای ئێران»، تەنانەت تورکەکانیش مامەڵەی باشیان نەکردوە لەگەڵیدا.[٦١]

کانی مەلا ئەحمەد

[دەستکاری]

ناوچەیەکی دوورە دەستی سەر سنوور بوو لە شاری بانە، زیرەک لەگەڵ ڕابیعەی ھاوسەری، بە یارمەتیی میرزا کەریم خۆشناو[ج] چایخانەیەکی لێ کردبووەوە و بەڕێوەی دەبرد، کە دواتر ناسرا بە «گازینۆی زیرەک». زۆر جار ھونەرمەندان و ڕۆشنبیران لێرە کۆدەبوونەوە، چ چایخانەکە و چ ئەوانەی سەردانی چایخانەکەیان دەکرد لەلایەن ساواک چاودێری دەکران. ساواک کە بەردەوام دەیویست گێچەڵ بە زیرەک بکات، ھەر جارەو بەشێوازێک کۆمەڵێک چەقۆکێش و شەقاوەی دەنارد بۆ ئەوەی زیرەک شوێنەکە بەجێ بھێڵێت و بێکار بمێنێت. لە دواتریشدا زیرەک شوێنەکەی بەجێھێشت و چووەوە بۆکان.[٦٢][٦٣]

کۆچی دوایی

[دەستکاری]
بڵاوکراوەیەکی ڕۆژنامەی کەیھان، دەربارەی ھەواڵی نەخۆشکەوتنی حەسەن زیرەک، تاران
گۆڕی حەسەن زیرەک (چەپ) و گۆڕی قالەمەڕە (ڕاست) لە بۆکان.

ماوەیەک لە شاری شنۆ مایەوە و دواتر بە سەختی نەخۆش کەوت، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گەڕێنرایەوە بۆ بۆکان و لە نەخۆشخانەی شارەکە خەوێندرا. حەسەن زیرەک دوای ھەفتەیەک و چەند ڕۆژێک لە نەشتەرگەرییەکی نەخۆشخانەی بۆکان،[٦٤] لە کاتژمێر ٨ بۆ ٩ی شەوی ٢٦ی[چ] حوزەیرانی ١٩٧٢ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا، لە ماڵی خوشکەکەی لە شەقامی سەقز، بەھۆی شێرپەنجەی جگەرەوە کۆچی دواییی کرد،[٦٥][٦٦] و لە گۆڕستانی بۆکان بە خاک سپێردرا؛ بەڵام دوای ٣٧ ڕۆژ لەسەر ڕاسپاردەی خۆی، لە گۆڕەکەی دەرھێنرا و لە دامێنی کێوی ناڵەشکێنە بە خاک سپێردرا.[٦٧][٦٨][٦٩]

لە کاتی کۆچی دوایی حەسەن زیرەکدا، ڕادیۆی بی بی سی باس لە کۆچی دوایی ھونەرمەندەکە دەکات و دەڵێت: «تاکە ھونەرمەندی گەلی کورد لە نەخۆشخانەی بۆکان کۆچی دوایی کرد».[٧٠]

لە گێڕانەوەیەکی ڕابیعە سەرئەنجام، ھاوسەری حەسەن زیرەک، باس لە دواھاتی کۆچی دواییی زیرەک دەکات:

دوای مردنی زیرەک تیمێکی ئەمریکی لە تارانەوە ھاتن سەردانی گۆڕەکەیان کرد لە ناڵەشکێنە، و پارەیەکی باشیان بۆ پێشنیار کردین تا ماوەیەک زیرەک لە گۆڕەکەی دەربھێنن و نموونەیەک لە گەرووی لێ بکەنەوە و ڕەوانەی تاقیگەی بکەن، بەڵام ئێمە ڕازی نەبووین.[٧١]

ژەھراویکردن

[دەستکاری]
حەسەن زیرەک لە نەخۆشخانەی شیر و خورشید لە بۆکان، ١٩٧٢

گومان لە کۆچی دوایی حەسەن زیرەک ھەیە لەوەی کوژرابێت، لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە سەرچاوە کوردییەکاندا باس لەوە دەکرا، مردنی زیرەک لەناکاو بووە و ھۆکاری مردنەکەی ژەھراویکردن بووە؛ ڕووداوەکە لە کاتی ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری ڕوویداوە لە شاری مەھاباد، و زیرەک لەلایەن ژنێکەوە خواردنی ژەھراوی پێدراوە، ئەمە لە نەخۆشییەکەیدا بەدی کراوە.[٧٢][٦٦][٧٣]

ڕۆژی ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٠ کاتژمێر شەشی ئێوارە لە ماڵی ڕابیعە سەرئەنجام لە شاری ھەولێر، لە چاوپێکەوتنێکی تۆمارکراودا،[ح] ڕابیعە لەبارەی نەخۆشییەکەی زیرەکەوە دەڵێت:

زیرەک ھیچ جۆرە نەخۆشییەکی نەبوو، ڕۆژێک چووە ئاھەنگێک، ئێوارە ئاگاداریان کردمەوە زیرەک لە نەخۆشخانەیە و نەخۆشە، کە چووم بێ ھۆش بوو. ژنێک لەوێ بوو و پێی گوتم زیرەک لەلایەن ساواکەوە ژەھرخوارد کراوە

ژیانی کەسی

[دەستکاری]
درەختی بنەماڵەیی حەسەن زیرەک

حەسەن زیرەک نەک تەنھا بەھۆی بەھرەی لە مۆسیقادا، بەڵکو بە شێوازی ژیانیشی، بە شێوەیەکی بەرفراوان بەتایبەت لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ناسراوە؛ ئارەزوویەکی زۆری لە جلوبەرگ و پۆشاک ھەبووە و گرنگی زۆری پێدەدا، بەرگدووری تایبەتی لە سلێمانی و بۆکان بۆ جلوبەرگەکانی تەرخان کردبوو، پارەیەکی زۆری لەو بوارەدا بەفیڕۆ دەدا. ماڵباتی حەسەن زیرەک لە بۆکان بە توانا و جەستە بەھێزەکەیان ناسراو بوون، نازناوی باوکی زیرەک «زلە بۆکانی» بوو، زیرەک و ھاوڕێکانی لە سەردەمی لاوێتیدا بە کۆڵانەکانی بۆکاندا دەگەڕان بۆ زۆرانبازی و شەڕکردن. لە تاران زۆربەی ئێواران بانگێشتی گەشتیارە کوردەکانی دەکرد بۆ نانخواردن و خەوتن لە ماڵەکەی. دۆستایەتییەکی بەھێزی لەگەڵ شێخانی تەریقەت ھەبوو لە خانەقای زەنبیل بەتایبەت سەید کامیل ئیمامیی شاعیر و سەیدی نورانی؛ گۆرانی «شەو» شیعرێکی سەید کامیل ئیمامییە و وەک داواکاری پێشکەشی حەسەن زیرەکی کردووە تا بیکاتە گۆرانی.[٧٤]

فۆڕمی دەرخستن (بە فارسی: اظهارنامە‎)، بەڵگەیەکی فەرمیی حکوومەتی ئێرانی سەردەمی ڕەزا شای پەھلەوییە کە باوک یان دایکی منداڵ جێبەجێیان دەکرد و داوایان دەکرد ناسنامە بۆ منداڵەکەیان دەربکرێت؛ حەسەن زیرەکیش خاوەنی فۆڕمەکەیە و لەلایەن باوکییەوە پڕکراوەتەوە، دوو شایەتیش پەسەندی زانیارییەکانیان کردووە، شایەتەکان دوو بازرگانی بۆکانین؛ لە ڕێکەوتی ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٨ ئەم فۆڕمە پڕکراوەتەوە. تێیدا شوێنی لە دایکبوونی زیرەک بە بۆکان و ڕۆژی لە دایکبوونی بە ٨ی ٩ی ١٣٠٠ ھەتاوی (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ زایینی) ڕاگەیەنراوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئێران
(پەڕاوی بڵاوکراوە)[خ]
ژمارەی ناسنامە: ٧٣٥ی بەڕێوەبەرایەتی تۆماری مەدەنیی بۆکان
تۆماری بڵاوکراوە: ٧٩
ناو: حەسەن
نازناو: زلە بۆکانی (بە فارسی: بزورگی‎)
ناوی باوک: عەبدوڵڵا زلە بۆکانی
پیشە: جووتیار
ناوی دایک: ئامینە
ڕێکەوتی لەدایکبوون: ٨ی ئەیلوولی ١٣٠٠ ھەتاوی
(٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ زایینی)
شوێنی لەدایکبوون: بۆکان
شوێنی وەرگرتنی ناسنامە: بۆکان، دەزگای ئەختاچی
شایەتەکان: حاجی ئیبراھیم محەممەدیان، حاجی عەبدوڵڵا کەریمی بۆکانی

لەو ساڵانە و ساڵانێکی زۆری دوای ئەوەش، کەمتر وابوو ڕۆژ و مانگ و ساڵی لەدایکبوونی منداڵان لەسەر ناسنامەکەیان بە دروستی بنووسرێت. جیا لەوەی تۆمارکردنی تایبەتمەندییەکانی تاک و بنەماڵە لەلایەن دەسەڵاتێکی حکوومیی زۆردارەوە جێگەی گومان و ناڕەزایی خەڵک بوو، یاسای سەربازیی زۆرەملێ لە ساڵی ١٩٢٤ لە ئەنجومەنی ئێران پەسەند کرا، دۆخەکە خراپتر بوو، لەبەر ئەوەی بردنی لاوان بۆ سەربازخانەی شارە دوورەکان و دوور خستنەوەیان لە کار و بەرھەمھێنان و یارمەتیدانی ئابووریی بنەماڵە، بووە جێگەی تووڕەیی و ناڕەزایی کۆمەڵگە، خێزانەکان بۆ ڕزگاربوون لەو یاسایە، ئاڵوگۆڕیان لە ڕێکەوتی ناسنامەی منداڵەکانیان دەکرد و زانیاریی ناڕاستیان لە ڕێکەوتەکاندا دادەنا. کاتێ ئەو یاسایە لە ئێران جێبەجێ کرا و سەربازیی زۆرەملێ بوو بە فەرمانی حکوومی، حەسەن زیرەک لە ١٧ ساڵیدا مەترسیی زۆری گیران و بران بۆ سەربازی لەسەر بووە، بۆیە ئەگەری گۆڕانکاریی لە ساڵ و مانگی لەدایکبوونەکەی ھەیە.[٧٥][١]

ژیانی ھاوسەرگیری

[دەستکاری]
حەسەن زیرەک و کچەکانی

بەپێی گوتەی کۆتا ھاوسەرەکانی، حەسەن زیرەک ٣٠ جار ھاوسەرگیری کردووە،[د] دوو جاریش بەفەرمی و وەک ئەوەی دیارە ھاوسەرگیری کردووە. میدیا زەندی ھاوسەری زیرەک بووە، و خاوەنی دوو کچە لێی بە ناوەکانی مەھتاب (ئارەزوو) و مەھناز (ساکار)،[٧٦] ھەروەھا چەند گۆرانییەکی بۆ دوو کچەکەی تۆمار کردووە. میدیا کچی عەلی زەندی بووە، کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی ژێ کاف و کوردێکی ناسیۆنالیست بوو. کاتێک زیرەک ناوبانگ پەیدا دەکات لە ڕادیۆی تاران میدیا زەندی دەناسێت، پاش گەڕانەوەی بۆ ڕادیۆی کرماشان میدیا دەخوازێت؛ بەڵام دوای دەرکرانی لە ڕادیۆ و بێکاریی زیرەک، میدیا زەندی داوای جیابوونەوەی لێ دەکات و جیادەبنەوە.[٧٧][٧٨] ئەو ماوەیەی پێکەوە بوون بەھۆی نەخوێندەواری حەسەن زیرەک، میدیا زەندی یارمەتییەکی زۆری داوە لە نووسین و خوێندنەوەی شیعرە فارسی و کوردییەکان تا زیرەک بیانکاتە مەقام و گۆرانی،[٧٩][٨٠] ھەروەھا دوای نەخۆش کەوتنی زیرەک دووبارە میدیا زەندی گەڕاوەتەوە لای و لەگەڵ ڕابیعە سەرئەنجام چاودێریان کردووە. زەندی لە ڕۆژی ھەینی ٣١ی ئابی ٢٠١٨ لە تاران کۆچی دوایی کرد.

ڕابیعە سەرئەنجام کۆتا ھاوسەری زیرەکە و بۆ ماوەی ١١ ساڵ و تا کۆتایییەکانی ژیانی زیرەک لەگەڵیدا بووە، بۆ یەکەمجار یەکتریان لە ئاھەنگێکی ھاوسەرگیری بینیوە. بە وتەی ڕابیعە، حەسەن زیرەک خۆی پێی وتووە «٢٨٠٠ گۆرانی ھەیە» کە کەس نازانێت گۆرانییە ونبووەکان چیان لێ بەسەر ھاتووە و چیان لێ کراوە.[٨١] ڕابیعە سەرئەنجام لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ بەھۆی تووشبوونی بە نەخۆشیی خوێنبەربوونی گەدە، لە تەمەنی ٧٨ ساڵی لە نەخۆشخانەیەکی شاری سەقز کۆچی دوایی کرد.[٨٢][٨٣]

ئایین

[دەستکاری]

دەربارەی ئایین زانیارییەکی ئەوتۆ بەردەست نییە، بەڵام بەھۆی ھاتنە کایەی میتافیزیک و بیرکردنەوە لە بوون و مردن لە کۆتایییەکانی تەمەن، ھەستی نزیکبوونەوە لە خودا، ویستی تۆبە و گەڕانەوە بۆ لای خودا دەبینێتەوە.

مردن لەبیرمی، بیرم کردەوە
سەر لە بەیانی نوێژم کردەوە
نەعلەت لە شەیتان
ھۆشم کردەوە، ھۆشیار بوومەوە

ئەم گۆرانییەی بە ناوی «باران بارانە» لەگەڵ مەقامێک، لە کۆتاییەکانی ژیانیدا تۆماری کرد. وەک چۆن بەشێکی ژیانی زیرەک لە ڕێگەی ھۆنراوە، شیعر و گۆرانییەکانیەوە زانراوە و وەرگیراوە، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ گەڕانەوە و ھەستکردنی بە بوونی خودا لێکدەدرێتەوە؛[٨٤] کاتێکیش لەگەڵ میدیا زەندی ھاوسەری جیادەبێتەوە دەست دەکات بە کھوول و مەی خواردنەوە، دواتر لەسەر دەستی سەید کامیل ئیمامی واز لە خواردنەوە دەھێنێت و تۆبە دەکات.[٨٥] لە ساڵانی ژیانی لەگەڵ ڕابیعە سەرئەنجام لە شاری شنۆ، ھەموو مانگی ڕەمەزانێک لە سەربانی ماڵەکەی بە مایکرۆفۆن سەڵای ئیسلامی دەخوێند.[٨٦][٨٧] زیرەک چەندین وشە و دەستەواژەی پەیوەست بە ئایینی و خوداپەرستی لە گۆرانییەکانیدا بەکارھێناوە.

ھەستی کوردایەتی

[دەستکاری]

پاش دابەشکردن و پارچە پارچەکردنی تەواوەتیی خاکی کوردستان و داگیرکردنی ھەر پارچەیەکی لەلایەن حکوومەتێکەوە، ناوھێنان و باسکردنی «کوردستان» باجی گەورەی لەسەر بوو، پاش شکستی شۆڕشە یەک لەدوای یەکەکانی گەلی کورد لە پارچە جیا جیاکانی کوردستان و بەتایبەت کۆماری مەھاباد و لەسێدارەدانی قازی محەممەد، ناوی «کوردستان» لە ھەموو کوردستان سڕایەوە، تەنیا لە ئێران ناوی کوردستان کرا بە ناوی پارێزگایەک لەجیاتی «سنە»، ئەمەش مەبەستێکی سیاسی بوو و مەبەست لێی بچووککردنەوەی ناوی کوردستان بوو بۆ ناساندنی کورد وەک ھۆزێک و زمانی کوردی وەک زاراوەیەک.

حەسەن زیرەک وەک ھونەرمەند و چالاکەکانی ئەوکاتە، ھەستی بە شوناسی خۆیەتی کردووە و ناسیۆنالیستێکی کورد بوو، لە زۆرینەی گۆرانییەکانی ناوی «کورد» و «کوردستان»ی بەکارھێناوە، یەکەمین ھونەرمەندە کە لە سەرەتای پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو بۆ ماوەی بیست ساڵ زۆرترین جار وشە و ناوی «کورد و کوردستان» لەنێو گۆرانییەکانی خۆیدا بەکار بھێنێت، چ لە ناو عێراق و چ لە ئێران.[٨٨]

« ئەگەر چی وشەکانم لە پلەی نەخوێندەواری و ساکاریمە و زۆر ساکار گۆرانییەکانم دەبیسترێن، بەڵام ئەو سەری نیازم ھەر ئەو گڕە میللییەیە کە دەروونی ئاگر تێبەرداوم و شەیدای خۆراکی جوانی شار و بست بە بستی کوردستانی کردووم و گۆرانیان پیا ھەڵدەدەم »

—حەسەن زیرەک، ساڵی ١٩٧٢[٨٩][٩٠]


گۆرانی نەورۆزی حەسەن زیرەک کە لەسەر شیعرێکی پیرەمێرد بەرھەمی ھێناوە، یەکێکە لەو گۆرانیانەی تائێستاش لە جەژنی نەتەوەیی کورد، نەورۆز لێ دەدرێت و بەو گۆرانییە کوردەکان یادی ئەم بۆنەیە دەکەنەوە.[٩١][٩٢][٩٣][٩٤] ھەستە ناسیۆنالیستییەکەی حەسەن زیرەک لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەدا دەردەکەوێت، لەنێو وڵاتێکی وەک ئێران کە بەدرێژایی مێژوو دژبەریی سەرەکی کوردەکان بووە، و لە ڕادیۆیەکی گەورە کە پەخشەکەی چەندان وڵات تێدەپەڕێنێت، جەژنێکی وا بە مێژووی کورد دەبەستێتەوە[٩٥] و ناوی کوردی پێوە دەلکێنێت:

ئەم ڕۆژە ساڵی تازەیە، نەورۆزە ھاتەوە
جەژنێکی کۆنی کوردە بەخۆشی و بەھاتەوە

بەشێک لە ھونەرمەند و نووسەرانی کورد، حەسەن زیرەکیان بە «خیانەتکار» و «پاشایەتیخواز» ناو بردووە بەوەی ستایشی شای ئێرانی کردووە لە گۆرانی نەورۆزدا، چونکە شای ئەوکاتی ئێران چەندین یاسا و بڕیارنامەی لە دژی کورد جێبەجێ کردبوو. کاتێک حەسەن زیرەک لە ڕادیۆی کوردیی تاران دەیەوێت گۆرانییەک بۆ جەژنی نەورۆز تۆمار بکات، ھۆنراوەیەکی شاعیر و بیرمەندی کورد حاجی تۆفیقی پیرەمێرد ھەڵدەبژێرێت، کاتێک بەڕێوەبەرانی ڕادیۆی تاران ھۆنراوەکە دەبینن توڕە دەبن، چونکە مۆرکی کوردەواری پێوەیە و بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازیی کوردی لە دوو توێی نیوە دێڕێکدا باس دەکات:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە پێ پەست بوو تاکو پار
ھەر خوێنی لاوەکان بوو، گوڵی ئاڵی نەوبەھار

ھەروەھا لە دێڕی یەکەمی گۆرانییەکەشدا ناوی «کورد» دەھێنرێت. ڕادیۆی ئەوکاتی ئێران حەسەن زیرەک ناچار دەکەن تا لەجیاتی ئەو دێڕە دوو نیوەدێڕی تر بڵێت و مۆرکی ستایش و پیاھەڵدانی شای ئێرانی پێوەبێت، ئەگەر نا گۆرانییەکەی بۆ تۆمار ناکەن. زیرەکیش بە ناچاری دەیگۆڕێت:

چەند ساڵ گوڵی ھیوای ئێمە بێ بەر بوو تاکو پار
تا شاھەنشا لووتفی فەرموو، ھەق لەگەڵ جووتیار و کرێکار

بەشێک لە گۆرانیی نەورۆز بە دەنگی حەسەن زیرەک (ئەو بەشەی باسی شاھەنشا دەکات).

وشەی «شاھەنشا» ئەوکاتە وەک ڕێزێکی زیاتر بۆ پایەی شای ئێران دەگوترا، بەڵام وشەیەک لە نیوە دێڕێکدا دەکرێت چەندین مانا بگەیەنێت، لە ڕەوانبێژیدا پێی دەوترێت «توانج پۆشی». وشەی شاھەنشا بە مانا گشتییەکەی واتا خواوەند یان خودا، و لە زۆربەی وەرگێڕانە کوردییەکانی قورئاندا خودا بە شاھەنشا وەرگێڕدراوە، بۆیە لەو ڕووەوە حەسەن زیرەک ئەو وشەیەی بە واتای خودا بەکارھێناوە، چونکە لە دەقی ئایینیدا خودا شاھەنشای باڵادەستە. لە ڕوویەکی دیکەشەوە کورد ھەمیشە خۆی بە نەوەی دەوڵەتی مادەکان زانیوە؛ یەکێک لە پاشا یان ئەمیری مادەکان کەیخەسرەو بووە، و کوڕی شاھەنشا فرەڤەرتیشە و دەبێتە سێیەم شاھەنشای ئیمپڕاتۆری ماد دوای ئەوەی شا ئاشووربانیپاڵی ئیمپڕاتۆری ئاشوری باوکی دەکوژێت، کەیخوسرەویش بە «شاھەنشا» ناسراوە. بێجگە لە تۆماری ڕادیۆ و بۆنە و ئاھەنگەکانی دەوڵەت حەسەن زیرەک لە ھیچ شوێنێکی دیکە ناوی شاھەنشای لە گۆرانی نەورۆزدا بەکارنەھێناوە و شیعرەکەی پیرەمێردی وەک خۆی گوتووەتەوە.[٩٦]

زیرەک دوای چاپکردنی «چریکەی کوردستان» فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەردەچێت، چونکە لەو ساڵانەدا چاپکردنی کتێبی کوردی کارێکی ئەستەم بووە،[٩٧] بە ناچاری خێزانەکەی بەجێدەھێڵێت، دواتر ڕوو دەکاتە باشووری کوردستان و پەیوەندیی بە شۆڕشی کوردییەوە دەکات، لەلایەن سەرکردایەتی کوردی و خەڵکی ناوچەکە پێشوازی لێ دەکرێت، لەوێش چایخانەیەک دەکاتەوە، و ھەر لەوێوە گۆرانی بەسەر کورد و شۆڕشی کوردیدا ھەڵدەڵێت.

ھۆکاری ئەوەی حەسەن زیرەک بەردەوام تووشی ھەراسانکردن و ئەشکەنجەدان ببێتەوە لەلایەن ساواک و حکوومەتی ئێرانەوە، ئەوە بوو زیرەک بە دڵی حکوومەت نەبوو و کاری بۆ ساواک نەدەکرد، بۆیە ساواکیش دەیویست بە ھەر جۆرێک بێت بارگرانی بۆ حەسەن زیرەک دروست بکات. حسێن عەبدوڵڵای برا بچووکی زیرەک لەم بارەیەوە دەڵێت:

ساواک دەیویست حەسەن بە خێزانەوە بڕواتە باشووری کوردستان و عێراق سیخوڕی بکات، و پارەیەکی باشیان بۆ دانابوو، بەڵام زیرەک ڕازی نەبووە و گوتویەتی ھیچ کات خیانەت لە خەڵکەکەی خۆم ناکەم با بە ھەژاری بمرم و ساڵی دوو سێ جار لێم بدەن[٩٨]

سەرەڕای کارە ھونەرییەکانی لە مۆسیقای کوردیدا زیرەک نەیویستووە بە خیانەتکار دەرکەوێت. جیا لەوەش چەندین ھەڵبەست و مەقام و گۆرانی نیشتیمانپەروەرانەی ھەیە لەوانە: ئەی نیشتیمان،[٩٩] ئەی وەتەن، ئەمن کوردم، بژی کورد و کوردستان، لەسەر گوتنی ئەم گۆرانیانە زۆر جار زیندانی کراوە.[١٠٠]

ھەڵسەنگاندن

[دەستکاری]

عەلی مەردان ھونەرمەندی کوردیی باشووری کوردستان، دەربارەی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مرد، من ھێزی گۆرانی گوتنم نەما، نەمویست بچمەوە نێو کاری ھونەری؛ نەک ھەر من، بەڵکو لە ھەموو گەلی کورد ڕۆیشت. حەسەن زۆر ڕێزی دەگرتم، کە چوومە ئێران خۆی و ھاوسەرەکەی منیان بردە ماڵی خۆیان و چەندین شەو میوانداریان کردم و خزمەتیان دەکردم، لە وێنەی حەسەن زیرەک کەمە.[١٠١][١٠٢] »


محەممەد ماملێ ھونەرمەندی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، لە گێڕانەوەیەکی دەربارەی زیرەک دەڵێت:

« نێوانم لەگەڵ حەسەن زۆر خۆش بوو. حەسەن لە مەھاباد ھاتە لام گوتی دەمەوێ بچمە کرماشان و نەشتەرگەری بکەم، بەڵام توانای مادیم نییە، منیش پێم گوت کە تۆ خەمت نەبێ من کەسێک لە کرماشان دەناسم دەتوانێ یارمەتیت بدات، ناوی ئەم کەسەم دایە و ڕۆیی. دەنگێکی خۆشی ھەبوو. دوای مردنی، چەندین جار بە دەنگی ئیبراھیم سابیر دەکەوتمە ھەڵە وامدەزانی حەسەنە و ئەویش لێرەیە گۆرانی دەڵێت، چون دەنگی لە زیرەک زۆر نزیک بوو.[١٠٣] »


عەدنان کەریم گۆرانیبێژی کلاسیکی کورد، دەربارەی حەسەن زیرەک و بەراوردی بە ماملێ، دەدوێت:

« لە سەردەمی گەنجیمدا عاشقی دەنگی حەسەن زیرەک بووم، سەرەتا دەمویست وەک ئەو گۆرانی بڵێم.[١٠٤] بە سەفەر و سەردانە زۆرەکانی حەسەن زیرەک لەگەڵ کەسانی جیاواز، لەوانەش گۆرانیبێژانی ئێستای ڕادیۆکانی ئێران و بەغدا، وایان کرد زانیاریی حەسەن زیرەک لە گۆرانی و مۆسیقادا چەندین ھێندە زیاد بکات و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش حەسەن زیرەک ناوبانگ و ناسراوییەکی زۆر زیاتری ھەیە لە محەممەدی ماملێ.[١٠٥][١٠٦] »


میدیا زەندی، ھاوسەری حەسەن زیرەک کە بێژەری بەشی کوردیی ڕادیۆ تاران بووە، دەنووسێت:

« حەسەن زیرەک نزیکەی ھەزار گۆرانی لە تاران و کرماشان پێشکەش کردبوو و ھەر بەھۆی گۆرانییەکانییەوە بوو کە ڕۆژانە نزیکەی دوو ھەزار نامە دەنێردران و تەنانەت پارەیان دەخستە ناو نامەکەوە بۆ ئەوەی ئەو گۆرانییە داواکراوە لێ بدرێتەوە. بەرنامە کوردییەکانی ڕادیۆ تاران و کرماشان بەھۆی دەنگی خۆشی حەسەن زیرەک سەرنجی ھەمووانی ڕاکێشابوو؛ بەڵام سەرەڕای ئەو ھەموو خزمەتانەی ئیتر حەسەن زیرەک لە ڕادیۆ ڕێگەی پێنەدرا و لەبیر کرا.[١٠٧] »


شاعیری کۆچکردوو شێرکۆ بێکەس لەبارەی حەسەن زیرەکەوە دەڵێت:

« حەسەن زیرەک مامۆستای بەستەی کوردییە، لەو ڕۆژەوەی حەسەن زیرەک نەماوە تا ئێستا چوار گۆرانیبێژی وەک حەسەن زیرەکمان نییە.[١٠٨] »


شەماڵ سائیب مۆسیقاژەن و گۆرانیبێژی دیاری کورد، دەربارەی زیرەک:

« چەند جاری تر دەیڵێمەوە، ئێمە دەبێت مەمنوونی حەسەن زیرەک بین، ئەگەر ئەو چووەوە ئەودیو (ئێران) درێژەی بەو گۆرانییە کوردیانە نەدایە، ئێستا گۆرانی کوردی نەمابوو.[١٠٩] »


شارام نازری، ھونەرمەندی مۆسیقای نەریتیی کورد، سەبارەت بە دەنگی حەسەن زیرەک دەڵێت:

« سەبارەت بە حەسەن زیرەک، بە گشتی تەنیا دەتوانم بڵێم کە ئەو بە مانا ڕاستەقینەکەی بلیمەت بووە؛ واتە لە ھەمان ساتدا کە دەچووە ناو ئۆرکێسترای ڕادیۆ و دەچووە ژووری تۆمارکردن، شیعرێکی دەگوت و گۆرانییەکی ئامادە دەکرد و لە ھەمان کاتدا دەیگوت، کە پێشتر لە مۆسیقادا ڕووی نەداوە. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەو خوێندەوار نەبوو، بەڵکو مۆسیقا و شیعری بە شێوەیەکی ئیلھامبەخش خوێندووەتەوە و بەڕاستی کەسێکی ناوازە و بلیمەتی مۆسیقای کوردی بوو و لە نێو گۆرانیبێژانی کورددا، من حەزێکی تایبەتم بۆ دەنگی حەسەن زیرەک ھەیە.[١١٠] »


موجتەبا میرزادە، کەمانژەن و مۆسیقاژەن کە لە ساڵانی ١٩٦٠ەکان لە ھەموو بەرھەمەکانی حەسەن زیرەک لە ئۆرکێسترای ڕادیۆی کوردیی کرماشان ژەنیار بووە و ئەو ڕێکی خستووە، لە وتووێژێکدا سەبارەت بەم ھونەرمەندە وتی:

« حەسەن زیرەک، ھەرچەندە ھیچ خوێندەوارییەکی نەبووە، بەڵام زۆربەی ھۆنراوەی گۆرانییەکانی لە ساتەوەختی گوتنیدا بە شێوەیەکی سەرپێیی و لەپڕ دەھاتنە نێو مێشکی. بیرەوەرییەکی زۆر بەھێزی ھەبوو لە لەبەرکردنی شیعر و گۆرانی و ھەڵبەستی کوردیدا و دەبێ بگوترێ کە حەسەن زیرەک ھەرگیز لە مۆسیقای کوردیدا دووبارە نابێتەوە؛ چونکە بەردەوامترین و جوانترین گۆرانی کوردی دروست کردووە، ئێستاش نەک ھەر لە ئێران، بەڵکو تەنانەت لە نێو کوردانی باشوور و سوید و بەشەکانی دیکەی جیھاندا، بەرھەمەکانی و ناو و یادەوەرییەکەی پێگە و ڕێزێکی بەرزیان ھەیە. »


بیژەن کامکار، گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی کورد، دەربارەی زیرەک دەڵێت:

« حەسەن زیرەک بە یەکێک لە کەسایەتییە دیارەکانی مۆسیقای کوردی دادەنرێت و زۆرێک لەو گۆرانییە کوردی و فارسییانەی کە ئێستا پێشکەش دەکرێن، ئیلھامیان لە بەرھەمەکانی ئەو ھونەرمەندە وەرگرتووە. ناوبانگ و جێیباسیی حەسەن زیرەک تەنیا لە سنوورەکانی ئێراندا سنووردار نییە، بەڵکو وڵاتانی ئەورووپایی و کوردانی ھەموو جیھان دەگرێتەوە.[١١١] »


ناسر ڕەزازی، ھونەرمەند و گۆرانیبێژی کورد، سەبارەت بە زیرەک دەڵێت:

« دوو جار مامۆستا حەسەن زیرەکم لە سنە بینیوە، جارێکیان لە ماڵی دانیشتوویەکی شاری سنە و جارێکیش کە بۆ ئاھەنگی زەماوەندی کارمەندێکی ڕادیۆی سنە ھاتبوو، بینیم. من شاگردی حەسەن زیرەکم، ئەو بەدبەختی و داماوییەی حەسەن زیرەک چەشتویەتی، ھیچ گۆرانیبێژێکی دیکە نەی چەشتووە و کەس بە قەد ئەو بەدبەختی و چارەڕەشی نەچەشتووە، زیندان، بەدبەختی، منداڵییەکی ھەژارانە، ھەموو ئەمانەی بەسەر ھاتووە.[١١٢] »


فرانسیس داوود و خالید سەرکار کە ھاوکاری حەسەن زیرەکیان کردووە، سەبارەت بە بەھرەی زیرەک لە بواری مۆسیقادا دەڵێن:

« لە یەکێک لەو دیدارانەی لەگەڵ زیرەک ئەنجامماندا، لە کاتی پشوودا ئاوازی گۆرانییەکی ئەرمەنیمان لێدا و زیرەک تەنھا گوێی لێ دەگرت. دوای چەند خولەکێک زیرەک وتی جارێکی تر بیژەننەوە، ئێمە ھەروا بۆخۆشی لێمان دایەوە، بەڵام زیرەک کردی بە گۆرانییەکی کوردی، کە بە «ئۆخەی ئۆخەی لەو باڵایە» و «لای لای» ناوبانگی دەرکرد.[١١٣] »


ئەنوەر قەرەداغی، مۆسیقاژەنی کورد، دەربارەی ھەمان گۆرانی کە ئەویش یەکێک بووە لە مۆسیقاژەنەکانی ئەوێ، دەڵێت:

« بلیمەتی زیرەکم لەوەوە بۆ دەرکەوت، کە نە پێشتر ئەم ئاوازەی بیستبوو، نە دەشیزانی ھی چ گۆرانییەکە و کوێندەرییە، بەو ماندوویەتییەی خۆیەوە یەکسەر لەوێ شیعری بۆ دانا و کردی بە گۆرانییەکی کوردی. زوو شتی وەردەگرت، مۆسیقاکانی منی زۆر بەدڵ بوو، زۆرجار دەیگوت کە سەیری پەنجەکانت دەکەم موجتەبا میرزادەم دێتەوە بیر.[١١٤] »


ژیانی ھونەری

[دەستکاری]
مەقامێکی فارسیی حەسەن زیرەک لەسەر شیعرێکی حافزی شیرازی،[١١٥] لە گۆرانی ڕێبوار و ڕێبوار.

حەسەن زیرەک بە قوتابخانەیەکی گەورە لە گۆرانی کوردی دادەنرێت، کە بە خۆبەخۆیی و سەرپێیی دروست بووە، و تا ئێستاش دەنگدانەوەی دەنگی زیرەک دەبیسترێت،[١١٦] زۆرێک لە ھونەرمەندان و نووسەرانی ئەمڕۆش بە گەنجینەی گۆرانی و ئاوازی کوردی دادەنێن و سودی لێ وەردەگرن.[١١٧] حەسەن زیرەک نەک ھەر دەنگ و یادەوەرییەکی بەھێزی ھەبوو، بەڵکو لە یەک کاتدا شیعر و ھۆنراوەی گۆرانییەکەی لە مێشکیدا دەنووسی و لەسەر ھەر ئاوازێک بۆی بژەندرایە دەیگوتەوە و گۆڕانکاری لە تۆنەکانیدا دەکرد،[١١٨][١١٩] ھەروەھا یەکێک لە تایبەتمەندیی گۆرانییەکانی، پشتبەستنی بە گۆرانییە فۆلکلۆرییەکانە، ھەر گۆرانییەکی زیرەک چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی لەپشت بووە،[١٢٠] ھەر کەسێک چەند وشەیەکی پێ بدایە، دەیتوانی بیکات بە گۆرانی، دەربارەی ھەر شتێک بێت؛[١٢١] چاوی بە زۆر ناوچەی کوردستان و تورکنشین و عەرەبنشین کەوتووە، لێیان ماوەتەوە، لای خەڵکەکەی میوان بووە و لەگەڵ شێوەی ژیانیان و جلوبەرگ و ھەڵسوکەوتیان ئاشنا بووە، ئەو گۆرانییانەی لە خەڵکەوە بیستوویەتی، فێری بووە، ھەرچەندە زیرەک زۆرینەی گۆرانییەکانی ھەم ھەڵبەستەکەی و ھەم ئاوازەکەشی ھی خۆیەتی؛ یەکەم گۆرانی تۆمارکراویی ژیانی ھونەریی حەسەن زیرەک گۆرانی «ئەسمەر یارم جوانە»یە لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا.[٧٢] زیرەک بە دەنگی سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی کاریگەر بووە، کاتێک لە بەندیخانەی مووسڵ زیندانی دەکرێت، وێنەیەکی بچووکی ڕەش و سپیی سەید عەلی ھەڵگرتووە و ویستویەتی پەڕتووکێک دەربارەی بنوسێت.[١٢٢] زیرەک لە شیعری کوردیش کەڵکی وەرگرتووە، لەو شاعیرانەی لێی سوودمەند بووە: نالی، خانای قوبادی، شێخ ڕەزای تاڵەبانی، ئەحمەد موختار جاف، بێخود، وەفایی، سەید کامیل ئیمامی، گۆران، کوردی، ئەحمەد ھەردی، فایەق بێکەس، ھەژار موکریانی، پیرەمێرد و ھێمن؛ نموونە، حەسەن زیرەک شیعری «شەو»ی سەید کامیل ئیمامی کردووە بە گۆرانی لەسەر داخوازیی سەید کامیل ئیمامی خۆی.[١٢٣]

سەرەتای گۆرانی «شەو»ی حەسەن زیرەک، تۆمارکراویی ڕادیۆی کرماشان

حەسەن زیرەک گۆرانیی فارسی، ئەرمەنی و ئازەریی ھەیە، لەو جۆرە گۆرانییانەدا زیرەک ھەڵبەستی کوردیی تێکەڵاو کردوون. «گویلدر»[ر] یەکێکە لەو گۆرانییە ئازەریانەی کە زیرەک بە تێکەڵاوکردنی زمانی کوردی وتوویەتییەوە، لەگەڵ گۆرانیبێژێکی تورکی ئازەری، بەناوی ژاڵە. گۆرانی «غنیلی شوی شوی» یەکێکە لە گۆرانییە ناسراوەکانی ئوم کەلسووم خانمە ھونەرمەندی ناسراوی عەرەب، حەسەن زیرەک ئاوازەکەی وەرگرتووە و بە کوردی گوتویەتی، بە ناوی «بۆم بڵێ تۆزە تۆزە» و «ماڵی بابم نەسرین».[١١٤] ھەروەھا یەکەم کەس بوو دەف بباتە نێو ئۆرکێستراکانی ئێران.[١٢٤]

شانۆگەری

[دەستکاری]

لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ بۆ ٦١ لە سلێمانی لە تیپی شانۆیی ھونەرە جوانەکان لەگەڵ سێوە، ڕەشۆڵ و چەند ھونەرمەندێکی تر، لە شانۆگەرییەکانی وەک «بووکی ژێر دەواری ڕەش»، «خەسوو یان ئەژدیھا»، «تەڕپیر» و چەندین شانۆگەری تر بەشداری کردووە.[١٢٥]

ھاوبەشیی گۆرانیبێژان

[دەستکاری]

حەسەن زیرەک لەگەڵ زۆر گۆرانیبێژیی کورد گۆرانی گوتووە، لەوانە محەممەد ماملێ، مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە،[١٢٦] ئەمجەد ئێرانزادە، سەید عەلی سەردەشتی، ڕەشۆڵ، ڕەزا سەقایی، سەید محەممەد سەفایی، ئەحمەد شەماڵ و عوسمان محەممەدی،[١٢٧][١٢٨] ھەروەھا لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژی فارس و ئازەر گۆرانی تۆمار کردووە؛ گۆرانییەکانی «ئەمان ئەمان» و «نازانم لە کێ پرسم» دوو گۆرانی تۆمارکراویی زیرەک و ئەحمەد شەماڵە لە شاری سلێمانی. گۆرانیی «ماڵی بابم بێ وەفا» یەکێک لەو گۆرانییانەیە کە حەسەن زیرەک، محەممەدی ماملێ و مەلا حسێنی عەبدوڵڵازادە ساڵی ١٩٥٩ بە یارمەتیی تیپی مۆسیقای کرماشان تۆماریان کردووە. «بەرھەڵبێنە» و «ھەوارە گوڵم» دوو گۆرانی دیکەن کە زیرەک و محەممەدی ماملێ پێکەوە وتوویانە.

گۆرانییەکان

[دەستکاری]

ئەمە تەنیا بەشێک لە گۆرانییە دیارەکانی حەسەن زیرەک نیشان دەدات، بۆ بینینی ھەموو پێڕستەکە بڕوانە گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک.

گۆرانییەکان
خان باجی (زمانەکانی کوردی، ئازەری، ئەرمەنی، تورکی و فارسی لەم گۆرانییەدا بەکارھاتوون، لە ڕادیۆی تەورێز تۆمار کراوە).
ئەی نیشتیمان[ڕ]
ھەر تۆم دەوێ
یەڵا شۆفێر
ئای لاچن[ز]
نایلۆنە[ژ]
لۆرکێ لۆرکێ
کەتانە
قژ کاڵی لێو ئاڵی[س]
مەھتاب[ش]
ناڵەشکێنە
نەورۆز
جەرسە
ھەوری لار[ع]
کرماشان شاری شیرینم
گەوھەرێ
کەویار
بەلەنگەر
دایە دایە
مەقامەکان
سەوزەڵێ
فرمێسکی گەش
ئەو دڵەی وەک بت پەرستێ[غ]
وا من نەخۆشم[ف]
قەسەمت دەدەم
ھەی بەناز
ئەی وەتەن
مردن لەبیرمی
گوڵنیشان
مینا گیان
دەمێک ساقی[ڤ]
قاسپاندم
ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لێ تۆمار کردووە
██ ئەو شارانەی حەسەن زیرەک گۆرانی لە ڕادیۆ فەرمییەکانی دەوڵەت تۆمار کردوە

██ ئەو شارانەی تەنیا گۆرانی لاوەکی و دیوەخانی لێ تۆمار کردوون

گۆرانییە نوێکراوەکان

[دەستکاری]

دەنگی زیرەک دوای مردنی لەنێو کورداندا زۆر زیاتر بڵاوبووەوە، وای لێھات گۆرانییەکانی دووبارە نوێ دەکرانەوە و دروست دەکرانەوە، ئەمەش لە ساڵانی ٢٠١٠ەوە بوونی ھەیە، لە ئێستاشدا بەشێوازێکی نوێتر و بە یارمەتی ژیریی دەستکرد دەنگی حەسەن زیرەک بە ئاواز و ھۆنراوەی نوێوە دروست دەکرێت و بەرھەم دەھێنرێت، بە تایبەت لە ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ ئەم گۆرانییە دەستکردانەی حەسەن زیرەک خواستی زۆربەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لەسەر بوو، تا ئەو ئاستەی چووە ترێندە جیھانییەکانەوە.

ساڵی ٢٠٢٣ شەش گۆرانیی حەسەن زیرەک: کوێستانان خاڵ خاڵ، بە تەورات، خانزادە خانم، نووری ڕوخسارت، ھەوری لار و کاروانە لەلایەن ھونەرمەند عەبدوڵڵا جەماڵ سەگرمە و ئۆرکێسترای ژێدار میوزیکێکی ئاست بەرزیان بۆ دانراوە و بە شێوەیەکی ستاندارد دەنگی حەسەن زیرەکیان لەسەر دانراوە و نوێ کراوەتەوە.[١٢٩]

لەلایەن دوو گەنجی شاری سلێمانی بە ناوەکانی زرنگ مەھدی و ئەحمەد کەریم ڕۆژی ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ گۆرانی «نازدار نازدار» لە ڕێگەی ژیریی دەستکرد بە دەنگی حەسەن زیرەک بەرھەم ھێنرا،[١٣٠] لە ماوەیەکی کورتدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا ھێنا. ئاوازی گۆرانییەکە لە گۆرانیی «ڕەفەت ڕەفەت» وەرگیراوە کە لەلایەن تاھیر عوجەیلی بە زمانی عەرەبی گوتراوە.[١٣١] گۆرانییەکە لە ماوەیەکی کورتدا بە خێرایی بڵاوبووەوە، لە تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە گشتی سەروو ٧٠ ملیۆن بینەری ھەبوو. لە فەیسبووک، ئینستاگرام و سناپچات چووە پلەی یەکی ترێندی عێراق، ھەروەھا لە بەشی میوزیکیی یووتیووب چووە پلەی دووەمی عێراق.[١٣٢][١٣٣][١٣٤]

جیا لە گۆرانی نازدار نازدار، ئەو دوو گەنجە چەندین گۆرانی دیکەیان دروست کردووە کە خۆیان ئاواز و ھۆنراوەیان بۆ داناوە و لەسەر دەنگیی حەسەن زیرەک بڵاوکراوەتەوە.

تایبەتمەندیی گۆرانییەکان

[دەستکاری]

حەسەن زیرەک لە ھەموو ڕوویەکەوە بە ھونەرمەندێکی جیھانی دادەنرێت، مەزھەری خالقی حەسەن زیرەک بە «خاوەنی زۆرترین ملیۆدی و ئاواز لە تەواوی جیھان» دادەنێت و دەڵێت «ھەموو ئەورووپا ١٠٠٠ دانە ئاوازیان نییە»، بە کۆی گشتی گێڕانەوە و تۆمارگاکان، زیرەک خاوەنی نزیکەی یان زیاتر لە ٢٠٠٠ ئاواز و گۆرانییە.[ق][١٣٨] زۆرینەی زمانناس و ھونەرمەندان، حەسەن زیرەک بە فەرھەنگێکی گەورەی زمانی کوردی دادەنێن، زیرەک یەکێکە لە کاریگەرترین کەسایەتییەکان کە فەرھەنگێکی گەورەی لە وشەی زمانی کوردی پاراستووە لە ڕێگەی گۆرانییەکانی. چەند گۆرانییەکی زیرەک دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی سۆمەرییەکان، بەتایبەت ئەو بەشەی مەقامەکانی کە «لێلێ و لۆلۆ» تێدا بەکار دەھێنێت یان «ئامان ئامان»، ئەم دوو بەستەیە وەک سرودێکی ئایینی بۆ خوداوەندەکانی سەردەمی کۆن وتراوە و داوای «ئامان-تو»یان کردووە، کە بە واتای «پاراستن» یان «بمانپارێزە» دێت.

ڕوویەکی تر لە تایبەتمەندیی ھونەری گۆرانییەکانی زیرەک، بەم شێوەیە پۆلێن دەکرێت:

  • زۆرینەی گۆرانییەکانی فۆلکلۆری کوردی بوون و زیرەک بە شێوازی تایبەتی خۆی دووبارە داڕشتنەوەی بۆ کردون و بەرھەمی ھێناونەوە.
  • ھەندێک لەم گۆرانیانە داھێنانی خودی زیرەک بوون و ئێستا بوونەتە بەشێک لە فۆلکلۆری کوردی و تەواوی ھونەرمەندانی تریی کورد سود لەم میراتییە وەردەگرن.
  • لە ڕووی زانستییەوە ھەندێک تەکنیکی بەکارھێناوە، لەوانە پیانۆ، فۆرتی کریشاندۆ، دیمیناندۆ، ھەروەھا وردکردنەوەی دەنگەکان، ئەم شێوازە لە زانستی بیردۆزی مۆسیقادا لە ترێل و ئەپاجوتاریۆ دەچێت.[١٢٣]
  • لە گۆرانییەکانیدا زاراوە جیاوازەکانی کوردی سۆرانی، موکریانی و کرمانجی تێکەڵ کردووە وەک لێ لێ، دەلالۆ، لەبۆ، وێ و زۆریی تر، ئەمەش بووەتە ھۆیەک بۆ نزیککردنەوەی شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە یەکتر.
  • حەسەن زیرەک بە پێکی توانیویەتی ئاوازی بێگانە بکوردێنێت؛ ئاوازێکی ئازەری، ئەرمەنی، تورکی، عەرەبی یان فارسی گوێ لێبوبێت ڕاستەوخۆ لە ئەندێشەی مێشکیدا کوردانە سەرلەنوێ دای ڕشتووەتەوە، بە شێوەیەک کە ھەستی پێ ناکرێت ئەو ئاوازە بیانییە. تەنانەت لە گوتنەوەی مەقامی فارسی و زمانەکانی تر، زیرەک نەیھێشتووە مۆرکە بێگانەیییەکە زاڵ بێت و لەسەر شێوازێکی کوردیی گوتویەتی.[١٣٩]

ئەو ھۆکارانەی وایان کردووە دەنگ و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک زۆر بەناوبانگ بن:

  • دەنگخۆشی: سیمایەکی سروشتییە، بە ئاشکرا لە دەنگی زیرەکدا بەدی دەکرێت، دەنگەژێیەکانی قوڕگی ھەموو کات ئامادەبوون و لەگەڵ ھەناسەیدا ھاوساز بووە، کە وای کردووە لە کاتی بەرزکردنەوەی تۆنەکانیش ھیلاک نەبێت و گۆرانییەکە وەکو خۆی بڵێتەوە.
  • چڕین: چۆنییەتی گوتن و چڕین، دوو توخمی بنەڕەتییە لە حەسەن زیرەکدا، دەگمەنە گۆرانیبێژێک ئەم دوو بەشەی لە ھونەرەکەیدا ھەبێت، بەڵام زیرەک خاوەنی ھەردووکییەتی بۆیەش بووەتە گرنگترین گۆرانیبێژی کورد.
  • شاعیری: زیرەک لەگەڵ ئەوەی نەخوێندەوار بوو، زۆربەی زۆریی زانیارییەکانی وەرگیراوی گشتی و خۆڕسک و ژیانی کۆمەڵی کوردەوارییە، نەک ناوەند یان دامەزراوەیەکی ئەکادیمی، بۆیە شاعیرێکی زۆر باشی لێدەرچووە لە بەندداڕشتندا، و لە وشەی نێو گۆرانی پەکی نەکەوتووە.[١٤٠]
  • یادگە: حەسەن زیرەک توانایەکی بەھێزیی لە لەبەرکردنی شیعر و ھۆنراوە ھەبووە، کەسێک تەنیا جارێک ھۆنراوەیەکی بۆ گوتبێت و بە دڵی بووبێت، دەستبەجێ لەبەری کردووە و ماوەیەکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕیبێت لەسەر ئاوازێکی گونجاو ھۆنراوەکەی کردووە بە گۆرانی.
  • شارەزایی: لە ئاواز ھەڵبژاردندا خۆبەخۆیی ئاوازی دانەناوە، ھەر ھۆنراوەیەک شایستەی کام ئاوازە بووبێت ئەوەیانی ھەڵبژاردوە، یان بە چەند شێوازێکی جیاواز ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە.
  • گونجاندن: لەگەڵ ھەموو ئەو گرووپ و ئۆرکێسترایانەی لەگەڵی ھاوکار بوون، خۆی گونجاندووە، بۆیەش لە ھەموو ڕادیۆکان کە گۆرانی لێ تۆمار کردون، گۆرانییەکانی لە ئاستێکی بەرزدان، چ لە دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەکان، و چ لە ڕادیۆ و ئاھەنگ.[١٤١]

پانتایی دەنگی حەسەن زیرەک تێکڕا لە نێوان دەنگەکانی دۆی یەکەم بۆ دەنگی می و ھەندێکجار بۆ دەنگی فا و سۆڵی دووەمیشە، واتە لە نێوان ١٢ دەنگدایە و لەو نێوەندەدا ئاوازەکانی چڕیوە؛ پەیژەی بەیات و سێگا لە پێکھاتی بەستەی ئاوازەکانی حەسەن زیرەکدا بە زۆرترین ڕێژە ھاتووە،[١٤٢] ھەروەھا کێشی دوو چوار و شەش ھەشت زیاتر لە کێشەکانی تر لە ئاوازەکانی زیرەکدا بەکارھاتوون، کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی لە فۆلکلۆر و کلاسیکی کوردی دوور نەکەوتووەتەوە؛ تەواو نزیک بووەتەوە لە ئاڵتۆ، دەنگی لە چینی تێنۆر یان خوار تێنۆردایە و ھەندێک جار خۆی داوە لە گڕ (Bass).[١٤٣] بەگشتی میراتی گۆرانی زیرەک بە پلەی یەکەم میراتێکی ھونەریی جوانیناسانەیە، و بەدیھێنەری ڕەوتێکی نوێیە لە گۆرانی و مۆسیقای کوردیدا،[١٤٤] تائێستا گۆرانییەکانی لە پڕفرۆشترینەکانە و گوێی لێدەگیرێت.[٦١][١٤٥][١٤٦]

لە ساڵانی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو، ڕادیۆی بی بی سی لە پێشبڕکێیەکی پەیوەندیی تەلەفۆنیدا پرسیارێک دەکات کە «بەرھەمەکانی کام گۆرانیبێژ لە جیھاندا زۆرترین خواستی لەسەرە؟» دوای وەرگرتنی چەند وەڵامێک، بێژەریی ڕادیۆکە ڕای دەگەیەنێت کەس نەیتوانیوە وەڵامی ڕاست بداتەوە، و وەڵامی ڕاست گۆرانیبێژێکی کوردە بە ناوی حەسەن زیرەک، سەرەڕای ئەوەی لەو سەردەمەدا تەنیا سێ ڕادیۆی کوردی ھەبوون و گۆرانی داواکراویان پەخش کردووە. بەپێی ئاماری ئەو سەردەمە بەرھەم و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لە نێو ڕادیۆکانی جیھاندا زۆرترین داواکارییان لەسەر ھەبووە.[١٤٧]

کێشەی ناوی گۆرانییەکان

[دەستکاری]

ناوی گۆرانی وا باوە کە لە سەربەندەکان وەردەگیرێت، لەسەر ڕادیۆ، تەلەڤیزیۆن، شریت و قەوانی فەرمیی کۆمپانیاکانیشدا ھونەرمەندەکە خۆی دەسەڵاتی بەسەریدا ھەیە، و ناوی گۆرانییەکان تووشی کێشە نابن. بەڵام لە ٧٠ بۆ ٦٠ ساڵی ڕابردوو کە ھەموو تاکێک توانای نەبووە شریتی گۆرانی لەبەربگرێتەوە یان دەنگی ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆن تۆمار بکات، بۆیە زۆر کەس بە تێگەیشتن و ئارەزوی خۆی ناوی لەسەر گۆرانییە کوردییەکان دادەنا. ئەنجامی ئەم کارە بووە ھۆی ئەوەی یەک گۆرانی کوردی، دوو یان سێ ناوی جیاوازی ھەبێت؛ ھەروەھا توانای حەسەن زیرەک لە ڕێکخستنی دەستبەجێی شیعری گۆرانییەکان و تێخستنی بابەتی نوێ و خۆ دوورخستنەوە لە دووپاتکردنەوە، وای کردووە شیعرەکان ھەردەم لەگۆڕانکاریدا بن. وەک ئەنجامێکی ئەم کارە، گۆرانی «خۆشم دەوێی کچە جیران»ی حەسەن زیرەک لەڕاستیدا ناوی ڕەسەنی گۆرانیەکەیە نەک «کرماشان شاری شیرینم»، ھەروەھا گۆرانی «خاڵەی ڕێبوار» کە لەناو خەڵک بە ناوی «کاکی جووتیار» بڵاوکراوەتەوە.[١]

جوگرافیای گۆرانییەکان

[دەستکاری]

بۆکان ھەندێک تایبەتمەندی ھەیە کە لە بەشێکی شارەکانی دیکەی کوردستانیشدا ھەن؛ خەڵکەکەی کوردن بەڵام ناوچەکە لە ڕووی کارگێڕییەوە سەر بە ئازەربایجانە.

  • بەشی ڕۆژھەڵاتی شار، ناوچەی فەیزوڵڵابەگییەکانە.
  • بەرامبەری، بەشی چواردۆڵییە و زاراوەی ئەو دوو بەشە زیاتر لەگەڵ شاری سەقزدا ھاوبەش بووە، کە ئەویش کەوتووەتە بازنەی باشووری شارەکە.
  • ناوچەی گەورکایەتی و پاشان سەردەشت کەوتوونەتە باشووری ڕۆژاوا، لەوێدا زاراوەی موکریانی وردە وردە زاڵ دەبێت و دەبێتە زاراوەی سەرەکی خەڵکەکە.
  • بەرەو ڕۆژاوای شار، ڕووی شارەکە لە مەھاباد و سەرجەم موکریانە و زاراوەی خەڵکەکەی و بەشێک لە داب و نەریت و فەرھەنگیان، لە موکریان نزیکە.
  • لای باکووری شار، تا ناوچەی سەرچۆمی مەجیدخان و نزیکەی ناوجەرگەی شاری میاندواو، خەڵکی کوردی تێدا نیشتەجێن بەڵام تێکەڵاوییەکی کەم و زۆری کورد لەگەڵ ئازەربایجانییەکان ھەیە.

ڕەفتار و بیروباوەڕی چینایەتی حەسەن زیرەک سەر بەو ناوچانەیە، ھەروەھا ئەو تێکەڵاوی فەرھەنگی، زاراوەیی، کلتووری و زمانەوانیەیە کە بەسەریەکەوە کەسایەتی ھونەریی زیرەکیان دروست کردووە. بەشێک لە گۆرانییەکانی زیرەک ھی ناوچەی فەیزوڵڵابەگییە، بەشێکیان بۆ سەرچۆمی مەجیدخان و بەشێکی تری دەگەڕێتەوە نێو شاری بۆکان. بەڵام کەم نین ئەو گۆرانییانەی ناوچەی مەھاباد و سەقزیش کە زیرەک گوتوونیەتەوە، بە ھەمان شێوە سنە، سلێمانی، ھەولێر و کەرکووکیش شێوازی خۆیان ھەیە و زیرەک بەو شێوازانەش گۆرانی گوتووە، ھەروەھا ئازەری، فارسی و عەرەبی لە چەشنەکانی دیکەن کە بە شێوازی نەریتیی ئەو زمانانە گوتویەتییەوە.[١][٢١]

ئیرۆتیکا

[دەستکاری]

یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی لە ھونەری حەسەن زیرەکدا ھەیە ژن و کچە، کە زۆر بە شێوەیەکی ئیرۆتیزمی و جوانیناسیانە (ئیستاتیکی) گەورەیی و پێگەی ژن پیشان دەدات، و لەنێو ھۆنراوەکانی ئەو ھونەرمەندەدا ژن پێگەیەکی گرنگی گرتووە.[١٤٨] لە ڕووی کەسایەتییەوە، زیرەک کەسێکی عاشق بووە و «گیرۆدەی جوانیی ژن بووە»، بۆیە بەدرێژایی ژیانی چەندین جار ھاوسەرگیری کردووە، ئەو جوانی بینینەی ژن لە چاوی زیرەک خۆیدا، لە بەرھەمەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە. بەپێی گێڕانەوەکانی ژیانی ناوبراو، زیرەک لە ساتی گۆرانیوتندا، ئەگەر ژنان و کچان لە دووریشەوە لێوەی دیار بوایە، ئەوا خۆشتر و باشتر گۆرانییەکانی دەگوت، زۆرجاریش ئەگەر ژن لەو شوێنە نەبوایە گۆرانی نەدەگوت.

لە دیدارێکی ھونەرمەند جەمال جەلال، بەرپرس و سەرۆکی بەشی کوردی، تورکمانی و سریانی لە ڕادیۆی بەغدا باس لەوە دەکات لە ساڵانی ١٩٥٨، ڕۆژێک حەسەن زیرەک لە کاتی گۆرانیوتندا کاغەزێکی بەدەستەوە بووە و جار جارە تەماشای دەکرد، پاش کۆتایی ھاتنی گۆرانییەکە و تۆمارکردنی، لەبەرئەوەی زیرەک خۆی بە نەخوێندەوار لە قەڵەم دابوو، گومانیان لێی کرد و وایان دانا سیخوڕی بۆ ئێران و ساواک دەکات؛ بۆیە ھەر زوو ڕاپۆرتیان لەسەر نووسی، بەڵام لە کاتی لێکۆڵینەوە زیرەک کاغەزەکەی پێشاندا، ھیچ نووسین یان ھۆنراوەیەکی لەسەر نەبوو، بەڵکو وێنەی ژنێکی بە پێنووسی دار کێشا بوو، کاتێک پرسیاری لێکرا دەربارەی وێنەکە، حەسەن زیرەک دەڵێت:

« خۆم کێشاومە، خۆتان دەزانن من ئەگەر ژنم بەرامبەر نەبێت، ناتوانم گۆرانی بە باشی بچڕم، بۆیە ئەم وێنەیەم کێشاوە، ئەگەر نا من خوێندەواریم نییە. »


عەشق و جوانی ژن نەک تەنھا سەرچاوەی سروشی گۆرانیوتنی زیرەک بووە، بەڵکو سەرچاوەی سروشی جۆرێک لە شێوەکاریشی بووە؛ تەنانەت ئەگەر گۆرانیشی نەگوتبێت، ئەوا وێنە و نیگاری ئەو ژنەی کێشاوە کە عاشقی بووە.[١٤٩][١٥٠][١٥١] زیرەک ناوی «ژن» و ھاوتا کۆمەڵایەتییەکانی وەک بێوەژن، کورتەژن و شۆڕەژن و ئەوانی تری دەکردە بەردەنگ و بابەتی گوتنەکانی، ئەمە دەرخەری ئەوەیە حەسەن زیرەک بەتەواوی خولیا و ئارەزووی ژن و جەستەی ژن بووە، کە زۆر جار لە ڕادیۆی بەغدا لەسەر باسکردنی جەستەی ژن لەگەڵ ناوھێنانی ناوی تایبەتی ڕەگەزی مێ، ڕووبەڕووی ڕەخنە و ھەڕەشەی کەسانی ئایینی و عەشایەری ئەوکاتە بووەتەوە، و ھەر ئەمەش بووە ھۆکارێک لە ھۆکارەکان بۆ ڕێگەنەدان بە گۆرانیوتنی لەو ڕادیۆیە لە ساڵانی دواتر.[١٥٢][١٥٣]

ھایپەربۆڵ

[دەستکاری]
دەربڕینی ھایپەربۆڵ لە ھۆنراوەی ١٥ گۆرانی خۆشەویستی ماملێ و حەسەن زیرەکدا:
██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی ماملێ ██ دەربڕینی زیادەڕەوی نەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک ██ دەربڕینی زیادەڕەوی ئەرێنی لە دەقی گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک

لە بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی حەسەن زیرەکدا ھایپەربۆڵ یان دەستەواژەی زیادەڕەوتیاکراو[ک] بوونی ھەیە، زیرەک وەک ھونەرمەندانی تر ئەمەی لە دوپاتکردنەوەی خۆشەویستی لە گۆرانییەکانیدا بەکارھێناوە، لەم دەربڕینەدا وشەگەلێکی بەھێز بەکارھاتوون، وەک گوڵ، ئەستێرەی گەش، ڕێحانە، بەندی ڕەشماڵ، کەو، ئاسک، مانگ، پەنیری کوردی، کەمەری شمشماڵی و زۆریی تر، وێڕای پێناسەکردنی جوانی خۆشەویستەکەی بە لێکچوواندنی بەو وشانە، بەراوردی وشەکانیشی کردووە وەک نیشاندانی خۆشەویستییەکی زیاتر بۆ خۆشەویستەکەی؛ لەکاتێکدا وشەی تریی وەک شێت، نەخۆش، بێ دەرمان، بەدبەخت، ڕەشپۆش، خومار، سەرخۆش، تیخی کەباب، گێرە و قەرقەش و ھتد.. بەکارھێناوە بۆ باسکردنی شێوازی خۆشەویستییەکەی و پێناسەکردنی سەختی خۆشەویستییەکەی، یان خراپی ژیانی خۆی، زیرەک بە تەواوەتی ھەوڵی خۆی داوە بۆ نزیککردنەوە و بەستنەوەی ئەو وشانە لەگەڵ ناوەڕۆکی گۆرانییەکەی، بۆ ئەوەی گوێگر ئاشنای گۆرانییەکە بێت و مەبەستی گۆرانیبێژ بزانێت.[١٥٥] نموونە، لە گۆرانی «وەک قومری» حەسەن زیرەک، سێ دەربڕینی زیادەڕەویی ئەرێنی بەدی دەکرێت:

تەنیا گوڵەکەی سەحرای چینم

ھیچ گوڵێک لە بیابانی چیندا نییە، بەڵام گۆرانیبێژ بەراوردی خۆشەویستەکەی بە گوڵێک لە بیابانێکی چیندا کردووە، بەوەی وەک گوڵێک وایە لە جیھانێکی وشک و بێ ئاوەدانی ھاوشێوەی بیابانێک. لە گۆرانی «ھەر وایە» دەڵێت:

دەمەکەت ھەنگوین لە قودوی چیندا

ئەو پێناسەی دەمی خۆشەویستەکەی کردووە بە ھەنگوین لە قودوی (یان قوتووی[١٥٦]) چینیدا، ھەنگوین خواردنێکی بەتامە و وەک دەرمان بەکاردەھێندرێت، لەکاتێکدا قودوی چینی بەکارھێناوە چونکە وڵاتی چین لە کوردستانەوە دوورە و خەڵک ناتوانن بە ئاسانی بەو وڵاتە بگەن، حەسەن زیرەکیش ناتوانێت بە ئاسانی بە دەمی خۆشەویستەکەی بگات؛ دوو جار ئەم دێڕەی لە گۆرانییەکەدا بەکارھێناوە، و جوانیی خۆشەویستەکەی ئەرێنیانە دووپات کردووەتەوە.[١٥٧] بەڵام لە گۆرانی «کراس ڕەش» نەرێنییانە دەربارەی خۆشەویستەکەی دەدوێت:

ئاگرت لە من بەرداوە جوانێ
دێڕی دواتر
خوێنت مژیم ئەسمەرێ

خۆشەویستەکەی ئاگری لە زیرەک بەرداوە، ئاگرێکی نادیار، نەک فیزیکی؛ خۆشەویستەکەی خوێنمژ نییە بەڵام نادڵسۆزییەکەی وای کردووە ئازار بە گۆرانیبێژ بگەیەنێت، ئەم ھایپەربۆڵە بەکاردەھێنێت تا نیشانی بدات چەندە ڕقی لەوەیە لەلایەن کچێکەوە ڕەت بکرێتەوە؛ بەپێی پێوەری جۆرێتی، ئەو کچە بە شێوەیەکی نەرێنی ھەڵدەسەنگێنێت.[١٥٨]

دزینی گۆرانییەکان

[دەستکاری]

زۆر لە گۆرانیبێژ و ئاوازدانەرانی گەلانی تورک و فارس سودیان لە ئاواز و گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک وەرگرتووە بۆ دەوڵەمەندکردن و پڕکردنەوەی ئەرشیڤی نەتەوەییی خۆیان، بەبێ ناوھێنان یان ئاماژەکردن بە حەسەن زیرەک لە بەکارھێنانەوەی ئاوازەکەدا، و پێشێلی مافی ھونەرمەندەکەیان کردووە؛[١٥٩][١٦٠] لەو گۆرانیانەش:

ھەرچەندە زیرەکیش چەند ئاوازێکی ھەیە کە ھی خۆی نییە بەڵام ئاوازەکەی لە خاوەنەکانیان وەرگرتووە و مۆڵەتی گوتنەوەی پێدراوە، وەک گۆرانی «غنیلی شوی شوی» و «ھەوری لار». زیرەک لە سکاڵانامەیەکدا باس لەوە دەکات کە گۆرانییەک بە دەنگی خۆی تۆمارکراوە بەڵام بە ناوی کەسێکی ترەوە لە ڕادیۆ پەخش دەکرێت، ھەر لە سکاڵانامەکەدا گلەیی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری ڕادیۆی بەغدا دەکات، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

« برام کاک سەڵاح لە پاش سەلامێکی گەرم و گوڕ و پرسینی ئەحواڵت ھەر لە دوور ڕا دەستت ئەگوشم و زۆر ھیوادارم سەلامەت بی و منیش زۆر گلەییم لە تۆ ھەیە، من ئەو ھەمو گۆرانییەی کە لە ئیزاعە ھەمە قەت گۆرانییە چاکەکانم بڵاوناکەنەوە و ئەگەر جارێکیش گۆرانییەکی باشم بڵاو بکرێتەوە بە ناوی کەسێکی دیکە بڵاوی دەکەنەوە. برام خۆ من بۆ ئەو گۆرانیانە زەحەتم کێشاوە و ئێستاش لە ئێوە داخوازی دەکەم کە ئاغای لێدەری موزیک بانگ بکەن لێیان پرسیار بفەرموون بزانن کە گۆرانی ئەسمەر یارم جوانە دەنگی منە لە ڕادیۆدا کە بە نێوی ئەحمەد شاباز بڵاودەکرێتەوە! زۆر ھیوادارم لە پاش ئەو کاغەزە ھەرچی زووتر لە ئیزاعەدا بۆم بڵاو بکرێتەوە بە نێوی خۆمەوە ئیتر بە خواتان دەسپێرم ھەر بژین بە خۆشی.[١٦٥] »


کاتێک لە عێراق نەما و ھاتەوە ئێران، پێش ئەوەی بچێتە ڕادیۆ حەسەن زیرەک نیشتەجێ نەبوو و گەڕۆک بوو، لە گوندێکەوە دەچووە گوندێکی تر تا لە ئاھەنگ و دیوەخانی خەڵکی گۆرانی بڵێ، لەو سەردەمەدا چەند کەسێک ھەبوون دەچوونە شارۆچکە و گوندەکانەوە، خۆیان بە حەسەن زیرەک ناو دەبرد و بە ناوی حەسەن زیرەکەوە گۆرانیان دەگوت، خەڵکێکی زۆر بڕوایان بەم کەسانە دەکرد چونکە لەو کاتەدا وێنەی ڕاستەقینەی حەسەن زیرەک بڵاو نەبوبووەوە و تەنیا بە دەنگی ئاشنابوون.[١٦٦]

چریکەی کوردستان

[دەستکاری]

چریکەی کوردستان کتێبێکی ژیننامەیی شیعرییە، ساڵی ١٩٦٦ لە تاران چاپکرا و بڵاوبووەوە، بەھۆی نەخوێندەواری حەسەن زیرەک، میدیا زەندی ھاوسەری لە نووسین و داڕشتنەوەی کتێبەکە یارمەتیداوە؛ وێڕای ئەوەی وەزیری فەرھەنگ و ھونەریی ئەوکاتەی ئێران جەختی لەوە دەکردەوە کە نابێت کتێب بە کوردی چاپ بکرێت. وەشانی یەکەمی کتێبەکە ھەزار دانەی لێ چاپ ببوو و زیرەک بەبێ بەرامبەر دەیبەخشییەوە و ھیچ نرخێکی لەسەر نەبوو، پێشوازییەکی باشی خوێنەرانی لێکرا.[١٦٧] وەشانی یەکەم لە ٥٣ لاپەڕە پێکدێت، ناوەڕۆکەکەی چەند نووسینێکی زیادەی محەممەد سدیق موفتیزادە لەخۆ دەگرێت، ھەروەھا ھۆنراوە و نۆتەی چەند گۆرانییەکی زیرەکیشی تێدایە کە لەلایەن فەرەیدوونی مورادییەوە ئامادەکراون. بڵاوکردنەوەی کتێبێک بە زمانی کوردی و ناوی کوردستانەوە، توڕەبوونی حکوومەتی لێ دەکەوێتەوە، بۆیە دوای بڵاوبوونەوەی کتێبەکە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ زیرەک دەردەچێت و لە ڕادیۆکانی ئێران دەردەکرێت.[١٦٨]

بیرەوەری

[دەستکاری]

پەیکەر

[دەستکاری]

لە شاری بۆکان لەلایەن بەشیر ناسری پەیکەرساز و شێوەکاری کورد، پەیکەرێکی حەسەن زیرەک لەسەر فایبەرگڵاس دروست کراوە و نمایشکراوە، پەیکەرەکە لەسەر ھیچ کام لەو وێنانە دروست نەکراوەتەوە کە ئێستا لە ئەرشیڤی حەسەن زیرەکدا بوونی ھەیە.[١٦٩] ھەروەھا ئارامگە و گۆڕی حەسەن زیرەک ئێستا بەشێکە لە مۆزەخانە و کەلەپووری شاری بۆکان.[١٧٠] لە ھەڵەبجە،[١٧١] سلێمانی،[١٧٢] گۆڕەکەی لە کێوی ناڵەشکێنە،[١٧٣] و چەند شوێنێکی دیکەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، پەیکەر و کۆتەڵی تایبەت بە حەسەن زیرەک ھەیە.

لە شاری بانە لەلایەن ھونەرمەندی شێوەکار، ئارام مەجیدزادە لەسەر دیوارەکانی شەقامی کەمەربەندیی نێو بانە، وێنەی چەند کەسایەتییەکی دیاری چوار پارچەی کوردستان کێشراوە، یەکێک لەوانە حەسەن زیرەکە، و لە پاڵ ھونەرمەند عەباس کەمەندییەوە داندراوە.[١٧٤]

یادکردنەوە

[دەستکاری]

لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ لە شاری کەرکووک بە ئامادەبوونی چەند ھونەرمەند و کەسایەتییەکی شارەکە یادی حەسەن زیرەک کرایەوە.[١٧٥] لە شاری سلێمانی و دەوربەریشی[١٧٦] ساڵانە یادی کۆچی دوایی و لەدایکبوونیی حەسەن زیرەک دەکرێتەوە بە ئاھەنگ و گۆرانی و بۆنەی جۆراوجۆر، لە بەشێک لەو بۆنانەدا خەڵاتی حەسەن زیرەک پێشکەش کراوە.[١٧٧][١٧٨] ساڵی ٢٠١٩ بۆ ٤٩یەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕێوڕەسمێکی گەورە سازکرا، و تێیدا کتێبی حەسەن زیرەک: چریکەیەک بۆ شادی ناسێنرا.[١٧٩] ساڵی ٢٠٢١ ھێزەکانی حکوومەتی ئێران ڕێگریان کرد لە ساڵیادی حەسەن زیرەک لە ئارامگەکەی خۆی لە بۆکان، سەرەڕای ڕێگیرییەکانی حکوومەت، خەڵکی و بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە لە شوێنەکە مانەوە و یادکردنەوەکەیان ئەنجامدا.[١٨٠]

پرۆژەی «سەدەی زیرەک» پرۆژەیەکە لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ەوە دەستی پێکرد و تا تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بە یارمەتیی دام و دەزگا مەدەنی، ھونەری و ئەدەبییەکان، ھونەرمەندان، نووسەران و ڕێکخراوەکان، بەردەوام بوو، پرۆژەیەک بوو بۆ یادی ١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک، تێیدا چەندین نووسین، بەڵگە و بابەتی ھەمەڕەنگ دەربارەی زیرەک بڵاوکرانەوە.[١٨١]

ڕۆژی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٦ لە شاری کۆلن، ئەڵمانیا، بە بەشداری قادر دیلان، ئیقباڵ حاجبی، ڕەزا حەمە فەرەج، سیروان ڕەحیم، خالید ڕەشید و ٤٠٠ کەسی دیکە لە کورد و ئەڵمانی و ئەوانی تر، کۆڕێک بۆ یادی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک بەسترا؛ لەژێر چاودێری و پاراستنیی پۆلیسی کۆڵن بەھۆی فشار و ھەڕەشەکانی حکوومەتی ئێران لەسەر چالاکوانە کوردەکان و ھەوڵی دووبارە نەبوونەوەی تیرۆری میکۆنۆس.[١٨٢]

چەندین شوێن و ناوچە بە ناوی حەسەن زیرەکەوە کراون، لەوانە باخچەی حەسەن زیرەک لە بۆکان و چوارقوڕنە لە ڕانیە، پردی حەسەن زیرەک لە قەڵادزێ، چێشتخانە و خواردنگەی حەسەن زیرەک لە شارەکانی تریی ڕۆژھەڵاتی کوردستان، ھەروەھا لە ناوەندی شاری سلێمانی چایخانەی حەسەن زیرەک بوونی ھەیە.[١٨٣] ساڵی ٢٠٢٠ حکوومەتی ئێران، وێنەی حەسەن زیرەکی لەسەر پولی پۆستەی دەوڵەت دانا و بڵاوی کردەوە، بۆ یادکردنەوەی ھونەرمەند و پاراستنی ناوی ھونەرمەندەکە لە مێژوودا.[١٨٤]

لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەتی شاری بۆکان، پیشەسازەکان جۆرێکی چەقۆ بەرھەم دەھێنن کە لە پۆڵای سپی دروست دەکرێت، دەستەوانەکەشی لە قۆچی ئاژەڵ دروست دەکرێت؛ پارچەیەکی بەنرخە و لە ڕێگەی بازرگانانەوە بە کوردستاندا ڕەوانەی شارەکانی عێراق دەکرێت، بەکارھێنەران و ئەوانەی خواستیان لەسەر چەقۆکە ھەیە، چەقۆکەیان ناوناوە چەقۆی زیرەک لەبەر ھۆگرییان بە دەنگی حەسەن زیرەک و جێی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک کە شاری بۆکانە.[١٨٥]

ژیان و بەرھەمەکانی لە پەڕتووکدا

[دەستکاری]
  • چریکەی کوردستان (نووسەر: حەسەن زیرەک)
  • گەوھەرێ (نووسەر: عوسمان شارباژێڕی)
  • حەسەن زیرەک و ھەندێک لە بەسەرھاتەکانی (نووسەر: میرزا کەریم خۆشناو)
  • ناڵەشکێنە: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: قادرنەسیری نیا)
  • ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (نووسەر: مەولوود ئیبراھیم حەسەن)
  • بەرکوڵێک لە ژیان و بەسەرھاتی حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک (نووسەر: ھیوا عومەر ئەحمەد)
  • حەسەن زیرەک: چریکەیەک بۆ شادی (نووسەر: مەریوان مەسعوود)
  • حەسەن زیرەک: ناسنامەی گۆرانی کوردی (نووسەر: شێرزاد عەبدولڕەحمان)
  • حەسەن زیرەک و زمانی دوولا (نووسەر: ئیبراھیم فەرشی)
  • ڕۆڵی حەسەن زیرەک لە میوزیکی کوردیدا (نووسەران: زۆزک ئەحمەد قەرەداغی و زاھیر محەممەد عەزیز)
  • ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک (نووسەر: عادل محەممەد کەریم)

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

تێبینییەکان

[دەستکاری]
  1. ^ لای خەڵک ناسراوە بە مینە
  2. ^ لە شێوەزاری ھەورامییش شارەزا ھەبووە
  3. ^ لە ھەندێک سەرچاوە وا باسکراوە کە کەسەکە بەر ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە پاشان گیانی لەدەست داوە.
  4. ^ لە باسی دەرکردنی ڕۆژنامەی کوردستان، عیسا پژمان باس لە ساواکیبوونی شوکروڵڵا بابان دەکات و بە پیاوی حکوومەت ناوی دەبات، لەوانەیە ھەر ئەمە ھۆکاری دەرکردنی زیرەک بووبێت لەلایەن ئەو کەسانەوە
  5. ^ ساواک: واتا «ڕێکخراوەی ئاگاداربوون لە ئاسایشی وڵات» (بە فارسی: سازمان اطلاعات و امنیت کشور‎) بەرچاو ڕوونیی شای ئەوکاتی ئێران بوو لەژێر چاودێریی سوپادا، ئەم ڕێکخراوە ئەرکی پاراستنی ئێران بوو لە مەترسییەکانی نەیارانی ناوەوە و دەرەوەی.
  6. ^ میرزا کەریم ھاوڕێ و دۆستێکی نزیکیی حەسەن زیرەک بوو
  7. ^ بەپێی ھەندێک سەرچاوە ئەم ڕێکەوتە ٢٨ی حوزەیرانە و بەپێی ھەندێکی تریش ٢٤ی حوزەیرانە
  8. ^ چاوپێکەوتنەکە لە ژمارە ١٤٦ی ھەفتەنامەی بەدرخان بڵاوکراوەتەوە
  9. ^ ناوەڕۆکی فۆڕمی ناسنامەی حەسەن زیرەک بە زمانی کوردی
  10. ^ جیا لە میدیا زەندی و ڕابیعە سەرئەنجام، ئەو ھاوسەرانەی تریی زیرەک کە تائێستا باسکراون و ناسراون: زێنێ، ئامین، زییە، ناسکێ، مریەم، مەحبوبە، گەوھەر (کاتێک زیرەک لە بەغدا بووە گەوھەری ناسیوە و لەلایەن مەلا عەبدولکەریم مودەریس لەیەک مارەکراون)
  11. ^ ئەم گۆرانییە لە کوردییەکەی زیاتر بە «بێ دکتۆر» ناسراوە
  12. ^ بەھۆی ئەم گۆرانییەوە دەستبەسەر کرا
  13. ^ گۆرانی «دەسماڵ حەریری» بە ھەمان ئاواز گوتووەتەوە
  14. ^ ماملێ ھەمان گۆرانی گوتووەتەوە
  15. ^ ھونەرمەندان قادر دیلان و ھۆمەر دزەیی ئەم گۆرانییەیان کەڤەر کردووە
  16. ^ ئەم گۆرانییەی بۆ کچەکەی، مەھتاب (ئارەزوو) گوتووە، کە لەسەر ئاوازی گۆرانی «ئەی موتریبی حەریفان»ی تایەر تۆفیقە
  17. ^ وەک گۆرانی
  18. ^ شیعری ئەحمەد ھەردی
  19. ^ ھەروەھا بە ناوی «من بریندارم» دووبارە گوتویەتییەوە؛ ئەم مەقامەی لە کاتی نەخۆش کەوتنیدا گوت
  20. ^ شیعری وەفایی
  21. ^ چەندین گێڕانەوەی جۆراوجۆر ھەن دەربارەی ژمارەی گۆرانی و ئاوازەکانی، ئەوەی زیاتر پشتڕاست کراوەتەوە «١٥٠٠[١٣٥] بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە»،[١٣٦][١٣٧] وێڕای ئەوەی چەندین گۆرانیش ھێشتا نەکەوتوونەتە بەردەست یان سڕدراونەوە
  22. ^ Hyperbole، وشەی زیادەڕەو یان زیادەڕەویکردن لە دەربڕین، ڕێگایەکی ئەدەبی و زمانەوانییە، بۆ گەورەکردن و زیادەڕەویکردن لە پێناسەکردنی شتێک بە مەبەستی پشتڕاستکردنەوە یان کاریگەری دروستکردن، کە بەزۆری لە ھۆنراوە و شیعردا بەکاردێت[١٥٤]
  23. ^ ھەروەھا بە یۆنانیش گوتراوەتەوە

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ س., ئەنوەر. "یادی ١٠٠ ساڵەی حەسەن زیرەک": 5–48. ((cite journal)): Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ "ئیمپراتۆری گۆرانی و میوزیکی کوردی". knwe.org. Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟". Kurdipedia.org. Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ "حەسەن زیرەک: لە نێوان مردنی ئاسایی و تیرۆرکردندا". politicmedia.net (بە کوردی). Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "بولبولی کوردستان بوو بە ١٠٠ ساڵ". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-28. Retrieved 2023-11-10.
  6. ^ "بەرگرییەک لە ھونەرمەند حەسەن زیرەک". hawlati.co (بە کوردی). Retrieved 2023-09-25. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ ع., ھێڤی; پ., سوزانا (2024-02-02). "لێکدانەوەیەکی نوێی میوزیک بۆ شیعرەکانی ئەحمەدی خانی". work. 1. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "وتووێژێکی بڵاونەکراوە لەگەڵ میدیا زەندی ھاوسەری مامۆستا حەسەن زیرەک". haje.ir. Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ "ھاوسەری ھونەرمەند حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". Kurdistanmedia (بە کوردی). 2023-06-07. Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. p. 28. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  11. ^ نەشقی, ڕەحمان; مەلاقەرە, جەمیل (2018-06-01). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 233. ١ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  12. ^ "حەسەن زیرەک". www.khaktv.net. Retrieved 2023-11-10. ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  13. ^ Corporation, Nalia. "کەسێکی نزیکی حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". nrttv.com. Retrieved 2024-07-29.
  14. ^ "An Introduction to Kurdish Folk Music". FolkWorks (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  15. ^ "(تصاویر) بیوگرافی و عکس های حسن زیرک؛ از خوانندگی و شهرت تا مرگ". فرادید | Faradeed | فرادید (بە فارسی). 2024-07-06. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ M. Gunter, Michael (November 4, 2010). Historical Dictionary of the Kurds. Scarecrow Press. p. 220. ISBN 978-0-8108-7507-4.
  17. ^ "Kurdish music – Alchetron, The Free Social Encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). 2017-08-18. Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  18. ^ "بە حەسەن زیرەکبوون ڕەنجی فەرھادی دەوێت". Chra.tv (بە کوردی). 2022-08-06. Retrieved 2024-08-20.
  19. ^ Broughton, Simon; Ellingham, Mark; Trillo, Richard (1999). World Music: Africa, Europe and the Middle East. Vol. 1. Rough Guides. p. 381. ISBN 978-1-85828-635-8. ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  20. ^ "یادی کنیم از بزرگان موسیقی استاد حسن زیرک". akharinkhabar.ir (بە فارسی). 2022-12-22. Retrieved 2024-05-23. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  21. ^ ئ ا Agirî 162 (2011 Tîrmeha 6).
  22. ^ "٤٨ ساڵ تێپەڕ دەبێت بەسەر کۆچی دوایی حەسەن زیرەکی بلیمەت". Kurdistantv.net (بە کوردی). 2020-06-26. Retrieved 2024-08-20.
  23. ^ "«حسن زیرک»، حافظ موسیقی کردی/شعیب خسروی". kurdpress (بە فارسی). 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  24. ^ "«بلبل کردستان» ١٠٠ سالە شد". kurdpress (بە فارسی). 2021-11-29. Retrieved 2024-05-23.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  25. ^ köse, berkehan (2023-07-08). "Kurdish Culture". Hevsel Times (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  26. ^ "کتاب مجموعە آوازھای حسن زیرک بە چاپ سوم می رسد/ زیرک بیش از 1300 ترانە خواندە است | کردستان". web.archive.org. 2021-12-03. Retrieved 2024-05-23.
  27. ^ "زندگینامە: حسن یوسف زمانی (۱۳۱۰-۱۳۸۸)". ھمشھری آنلاین (بە فارسی). 2009-08-16. Retrieved 2024-05-23. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  28. ^ "من جانشین «میرزادە» در اکستر ڕادیو کردی کرمانشاە بودم / گفتگو بااستاد ابوالقاسم پرندیان نوازندە قدیمی کرمانشاھی". kurdpress (بە فارسی). 2021-03-16. Retrieved 2024-05-23. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  29. ^ "زندگی و آثار استاد 'حسن زیرک' مورد بحث و بررسی پژوھشگران قرار گرفت". ایرنا (بە فارسی). 2017-05-03. Retrieved 2024-05-23.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  30. ^ "Hassan Zirak biography". Last.fm (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  31. ^ زیرەک, حەسەن; زەندی, میدیا (1966). چریکەی کوردستان - چاپی یەکەم (بە کوردی). Vol. 1. تاران، ئێران: Intîşaratê Borekeyî. ISBN 9649152806.
  32. ^ زیرەک, حەسەن; زەندی, میدیا (1966). چریکەی کوردستان - چاپی یەکەم (بە کوردی). Vol. 1. تاران، ئێران: Intîşaratê Borekeyî. p. 8. ISBN 9649152806.
  33. ^ "Hassan Zirak – Alchetron, The Free Social Encyclopedia". Alchetron.com (بە ئینگلیزی). 2017-08-18. Retrieved 2024-07-26.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  34. ^ "Oggito". oggito.com. Retrieved 2024-07-29. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  35. ^ "خوانندە | بیوگرافی حسن زیرک". انجمن رمان نویسی یک رمان (بە فارسی). 2020-10-22. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  36. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٦. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  37. ^ ئ ا ب "حسن زیرک از کارگری در بووکان تا خوانندگی در بغداد". فراتاب (بە فارسی). 2016-11-30. Retrieved 2024-05-23. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  38. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٧. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  39. ^ "Hasan Zirak – The Legend". Stranger Than Paradise Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  40. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٨.
  41. ^ ئ ا ژمارە ٢٧ی گۆڤاری دیوان. ھەولێر: دیوان. 2023-08-01. p. 113.
  42. ^ بەرواری, ج. (2018-12-11). "حسن زيرك: مدرسة غنائية كوردية صنعتها العفوية وصدق المشاعر" (PDF). Sabah Kurdistan (بە عەرەبی). Vol. 52. Sabah Kurdistan. p. 11. Retrieved 2024-07-25.
  43. ^ نەشقی, ڕەحمان; مەلاقەرە, جەمیل (2018-06-01). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 23. ١ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  44. ^ Smets, Kevin; Sengul, Ali Fuat (2016-01-01). "Kurds and Their Cultural Crossroads: Kurdish Identity, Media and Cultural Production". Middle East Journal of Culture and Communication (بە ئینگلیزی). 9 (3): 247–256. doi:10.1163/18739865-00903006. ISSN 1873-9865. ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  45. ^ سلێمانی, ئیدریس; حوسێنپوور, سەڵاح (2017-01-16). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 183. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  46. ^ "Hunermendê mezin Hesen Zîrek 52 sal berê ji nav me bar kir". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-07-26.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  47. ^ "حسن زیرک در ڕادیو کُردی کرماشان". فراتاب (بە فارسی). 2017-01-08. Retrieved 2024-05-23.
  48. ^ "حسن زیرک؛ ڕاوی ملودی ھای عشق و ھجران!". فراتاب (بە فارسی). 2016-06-25. Retrieved 2024-05-23. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  49. ^ ئیبراھیم, فەرشی. حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ٣٤. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  50. ^ سالار, ئەحمەد; شەماڵ س., ژیمۆ (2010). شەماڵ سائیب: ژیان و ھونەر (بە کوردی). ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی ئاراس. p. 76.
  51. ^ عەتا, محەممەد (2023-06-26). "لە یادی یۆبیلی زێڕینی ماڵاوایی حەسەن زیرەکدا". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  52. ^ "ڕادیۆی کوردیی بەغدا". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  53. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١١٢. ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  54. ^ "مێژووی ڕادیۆی کوردی لە بەغدا بڵاوکرایەوە". www.metroo.org. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  55. ^ "وقایع تاریخی از روابط مظهر خالقی و حسن زیرک". web.archive.org (بە فارسی). 2020-10-22. Retrieved 2024-08-19.
  56. ^ پەڕتووکی میوزیک ‒ ئاستی شەش. خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا: Rêveberîya Xweser a Rojava yê Kurdistan ê. p. 35.
  57. ^ Bengio, Ofra (November 15, 2014). Kurdish Awakening (بە ئینگلیزی). University of Texas Press. ISBN 978-0-292-75813-1.
  58. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٣. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  59. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣١.
  60. ^ "چلۆن ھونەرمەند ماملێ لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو؟ لە زمانی حامید ڕەشیدی زەرزاوە". ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ. 2023-04-16. Retrieved 2024-08-21.
  61. ^ ئ ا شەمێرانی, ئارام (2018-06-01). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 235. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  62. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٦٧. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  63. ^ Surûş, Ebdulkerîm (2022-09-01). Newayên Mutrib û Çengên Kurdan (بە کوردی). Pak Ajans Yayincilik Turizm Ve Diş Ticaret Limited şirketi. p. 191. ISBN 978-625-7383-47-9. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  64. ^ Agirî 90 (2008 Hezîranê 31).
  65. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٥. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  66. ^ ئ ا Azad, Younesi (June 21, 2024). Merciless (بە ئینگلیزی). لەندەن، شانشینی یەکگرتوو: Austin Macauley Publishers. p. 17. ISBN 978-1-03-583800-4.
  67. ^ https://www.kurdistan24.net/ckb ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  68. ^ Kerber, Peter (2014). Iran: Islamischer Staat und jahrtausendealte Kultur (بە ئەڵمانی). Trescher Verlag. ISBN 978-3-89794-298-1. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  69. ^ "لە ٥١یەمین ساڵیادی کۆچی، بەشێک لە ژیاننامەی حەسەن زیرەک". شەفەق نيوز. 2022-06-22. Retrieved 2024-07-31.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  70. ^ "پایگاه خبری زریان موکریان - آخرین لحظه های زندگی حسن زیرک به ڕوایت رفیقِ روزهایِ بیمارستانش". www.ziryanmukryan.ir. Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  71. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٣٦. ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  72. ^ ئ ا "ئایا ساواک حەسەن زیرەکی کوشت؟". +964. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  73. ^ مەولود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ٦٤. ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  74. ^ نەشقی, ڕەحمان; مەلاقەرە, جەمیل (2018-06-01). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 25. ١ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  75. ^ س., ئەنوەر (2019-01-11). "ناسنامەی حەسەن زیرەک". بڵاوکراوە (بە کوردی). لەندەن. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  76. ^ Sheyholislami, J. (2011-06-06). Kurdish Identity, Discourse, and New Media (بە ئینگلیزی). Springer. p. 113. ISBN 978-0-230-11930-7. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  77. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢١. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  78. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. pp. ١٤. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  79. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٢٢. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  80. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ١٣. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  81. ^ "آپارات - سرویس اشتراک ویدیو". آپارات - سرویس اشتراک ویدیو (بە فارسی). Retrieved 2024-05-23. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  82. ^ "«ڕابعە سرانجام»؛ ھمسر مرحوم استاد حسن زیرک در سقز فوت کرد". kurdpress (بە فارسی). 2023-06-07. Retrieved 2024-05-23.
  83. ^ "ڕابیعە سەرئەنجام ھاوژینی حەسەن زیرەک کۆچی دوایی کرد". www.rudaw.net. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  84. ^ بینەندە, مەسعوود (2016-07-19). "حەسەن زیرەک، حەسەن زیرەک نەبوو". ماڵپەڕی ئاماژە: 8.
  85. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. p. 29. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  86. ^ «سەڵا»، فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە، ھەژار(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی و فارسی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ٢١ی ئابی ٢٠٢٤.
  87. ^ پیشداد, کاوە (2023-12-21). "وتووێژ لەگەڵ ڕابیعە سەرئەنجام". ((cite journal)): Cite journal requires |journal= (help)
  88. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٠–٣١. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  89. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٤٤. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  90. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣١. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  91. ^ Newroz | Hassan Zirak Lyrics, Meaning & Videos (بە ئینگلیزی), retrieved 2024-07-26 ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  92. ^ "ھونەرمەندی کورد حەسەن زیرەک، دەنگێکی نەمر و نەتەوەیی کورد". صحيفة روناهي (بە عەرەبی). 2024-07-20. Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  93. ^ عربي, سبوتنيك (2018-03-22). "مدن النرجس تتوهج في كردستان العراق للربيع وعفرين (فيديو)". سبوتنيك عربي (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  94. ^ ن. ئەلدواوی, حەکیم (2007-02-04). "حسن زیرك: صوت کوردي خالد الیمحوە الموت" (PDF). Almada (بە عەرەبی). Vol. 865. Almada Culture. Retrieved 2024-07-22. ١ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  95. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٣٩. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  96. ^ "حەسەن زیرەک: نەورۆز ستایشی شاھەنشا یان کەیخەسرەو؟". Kurdpa (kurdpa.net) (بە کوردی). 2013-07-10. Retrieved 2024-07-02.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  97. ^ "HASAN ZİREK KİMDİR". Bernamegeh (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2022-03-10. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  98. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟ (بە کوردی). ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. p. ٧٥. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  99. ^ "* Hesen Zîrek *". Yasak Bir Dilin Anlatıcıları [Dengbêj Dengbêjler] Kürt Kültüründe Yaşayan Gelenek (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2017-01-17. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  100. ^ "Hesen Zîrek: Dengeke zîndî û hertimî". Kurdshop (بە کوردی). 2023-11-29. Retrieved 2024-06-09.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  101. ^ عوسمان, شارباژێڕی. گەوھەرێ. pp. ٣٥٥. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  102. ^ "کەسایەتیی مامۆستا زیرەک لە زمانی مامۆستا عەلی مەردان". SAHAR KURDISH (Sorani). 2021-11-29. Retrieved 2024-06-10. ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  103. ^ "تۆمارێکی دەنگیی ماملێ پاشی ٤٤ ساڵ". ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ. 2017-12-06. Retrieved 2024-08-21.
  104. ^ "گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی یەکەم". www.rudaw.net (بە کوردی). 2024-03-12. Retrieved 2024-07-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  105. ^ "گفتووگۆی باڵۆن - عەدنان کەریم، بەشی سێیەم". www.rudaw.net. 2024-03-14. Retrieved 2024-07-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  106. ^ m_73572910 (2024-05-06). "بیوگرافی حسن زیرک". ویرگول (بە فارسی). Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  107. ^ "آوای ماد - زندگینامە استاد حسن زیرک". web.archive.org. 2014-08-31. Retrieved 2024-05-23.
  108. ^ "حەسەن زیرەک مرد یان کوشتیان؟". pukmedia.com (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  109. ^ "2165". calameo.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  110. ^ "Magiran | روزنامە اعتماد (1392/10/25): آواز محبوب، آوازە خوان مغضوب". www.magiran.com. Retrieved 2024-05-23. ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  111. ^ "حسن زیرک بزرگ". آلاخونھ (بە فارسی). 2022-09-30. Retrieved 2024-06-09.
  112. ^ "ناسر ڕەزازی: ئاواتی لەمێژینەم ئەوەیە کورد ببێتە خاوەن چارەنووسی خۆی". www.rudaw.net (بە کوردی). 2024-04-02. Retrieved 2024-07-28.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  113. ^ Rudaw Radio (2019-09-23), حەسەن زیرەک، لە زاری کچ و ھاوژینەکەی و عەلی مەردانەوە, retrieved 2024-05-23 ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  114. ^ ئ ا "کورد بەھۆی حەسەن زیرەکەوە دەوڵەمەندترین نەتەوەیە لە میلۆدیدا". www.peyserpress.com.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  115. ^ "گنجور، حافظ، غزلیات، غزل شمارهٔ ۳۱۷". ganjoor.net (بە فارسی). Retrieved 2024-08-20.
  116. ^ "أَنشد لكل شجرة وزهرة وصخرة واد وألَّف أكثر من ألف أغنية.. في ذكرى رحيل حسن زيرك". المسرى (بە عەرەبی). 2024-06-26. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  117. ^ "ژیان لە فەرهەنگدا: حەسەن زیرەک". www-dengiamerika-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  118. ^ "Türkçeleştirilen Kürtçe şarkılar: bir kültürel yağma hikayesi (14 şarkıyı dinleyelim bakalım) | Özgürlükçü Sol". web.archive.org. 2018-06-20. Retrieved 2024-07-06.
  119. ^ (in ku) حەسەن زیرەک دەیتوانی لە مۆسیقای کوردیدا ببێتە کەسێکی وەکو باخ (Report). 2022-06-26. Retrieved 2024-08-20. 
  120. ^ ھیوا, عومەر ئەحمەد (1976). حەسەن زیرەک. سلێمانی: چاپخانەی ڕاپەڕین. pp. ٢٩. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  121. ^ Mihemedînijad, Keyhan (2021-03-06). Hunermendê netewî ê gelê Kurd Hesen Zîrek (PDF) (بە کوردی). Vol. 393. پاریس، فەڕەنسا: Agirî. p. 10. ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  122. ^ شەمێرانی, ئارام (2018-06-01). مامۆستا حەسەن زیرەک: ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی گۆرانی کوردی. p. 236. ٢٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  123. ^ ئ ا عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤١. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  124. ^ ز., بۆکانی. ژيان و بەسەرھاتی گۆرانیبێژی مەزنی کورد حەسەن زيرەک. p. 5. ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  125. ^ "حەسەن زیرەک". Chawy Kurd. 2023-01-24. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  126. ^ "مەلا حوسێن عەبدوڵڵازادە، خۆشخوان و دەنگە شادی بەخشەکەی موكریان". ماڵپەڕی فەرمیی ماملێ. 2022-06-15. Retrieved 2024-08-21.
  127. ^ "ڕێوڕەسمی ڕێزگرتنی مامۆستا عوسمان محەممەدی لە بۆکان بەڕێوەدەچێت". Chra.tv (بە کوردی). 2024-01-13. Retrieved 2024-08-20.
  128. ^ "ڕێوڕەسمی ڕێزگرتنی عوسمان محەممەدی ژەنیاری لێھاتوو". جام کوردی (بە کوردی). ئێران. 2024-01-11. Retrieved 2024-08-20.
  129. ^ "شەش گۆرانیی نوێکراوەی حەسەن زیرەک". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  130. ^ "آھنگ حسن زیرک و محسن چاوشی نازدار نازدار". طرفداری (بە فارسی). 2023-12-03. Retrieved 2024-06-09. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  131. ^ "ئیبراھیم تاتلیساس گۆرانییەکی نوێکراوەی زیرەک دەڵێتەوە". www.rudaw.net (بە تورکی). Rudaw Network. Retrieved 2024-05-18.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  132. ^ "گۆرانیی 'نازدار نازدار' لەلایەن ئاوازدانەرەکەیەوە سڕدرایەوە". www.rudaw.net (بە کوردی). Retrieved 2024-05-18.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  133. ^ Kaymaz, Ebru (2024-01-05). "TELE1 gündeme getirdi! İbrahim Tatlıses'in 'Devamke'si zora girdi". Tele1 (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-05-18. ١٨ی ئایاری ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  134. ^ "تاتڵیساس گۆرانییەکی نوێی بە ستایلی نازدار نازدار بڵاوکردەوە". +964. 2024-01-03. Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  135. ^ "بە حەسەن زیرەکبوون ڕەنجی فەرھادی دەوێت". www.kurdistanpost.nu (بە کوردی). Retrieved 2024-08-20.
  136. ^ "Bilbilê Kurdistanê: Hesen Zîrek". Yeniozgurpolitika.com (بە کوردی). Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  137. ^ "حسن زیرک". بیپ تونز (بە فارسی). 2021-08-21. Retrieved 2024-07-30. ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  138. ^ مەولوود, ئیبراھیم حەسەن (2012). ساواک بۆچی حەسەن زیرەکی کوشت؟. ھەولێر: دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی بەدرخان. pp. ١٠٧. ٣ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  139. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٣. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  140. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٠. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  141. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٤٢. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  142. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٤. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  143. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٢٢٥. ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  144. ^ "ناوەڕۆکی ژیانی حەسەن زیرەک". www.politicmedia.net (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  145. ^ "٩٩‌ـەمین ساڵیادی لەدایکبوونی حەسەن زیرەک". www.khaktv.net. Retrieved 2024-08-20.
  146. ^ "ھونەردۆستان بە لێشاو ڕوو لە کڕینی بەرھەمی ھونەرمەندە کۆچ کردووەکان دەکەن". Chra.tv (بە کوردی). 2011-08-13. Retrieved 2024-08-20.
  147. ^ عوزێری, عەبدولکەریم (2017-03-20). "حسن زیرک هنرمندی بی مانند". web.archive.org (بە فارسی). Retrieved 2024-08-08.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  148. ^ "حەسەن زیرەک: بولبولەکەی کوردستان و گەنجینەی ئاواز و فۆلکلۆری کوردی". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  149. ^ Rudaw. "ھونەری دەنگ و کاریگەری شوێن لەسەر دەنگ، ئەو ھونەرمەندانەی میوزیکی کوردیان بردە قۆناغێکی نوێوە". podcast.rudaw.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-08-21.
  150. ^ "ژن و حەسەن زیرەک". Channel8. Retrieved 2024-07-03.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  151. ^ حەمە, توانا (2022-09-25). "چەند لایەنێکی شاراوە دەربارەی ژیانی حەسەن زیرەک". Muziknas. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  152. ^ عادل, محەممەد (2017). ڕەھەندەکانی حەسەن زیرەک. سلێمانی، ھەرێمی کوردستان: چاپخانەی سەردەم. pp. ٣٦. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  153. ^ محەمەد, زاموا (2021-12-12). "پاش حەسەن زیرەک؟". ژنەفتن. Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  154. ^ Riri, Marliana (2021). HYPERBOLE IN SONG LYRICS BY ONE DIRECTIONS. p. 9. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  155. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٣٠٢.
  156. ^ «قوتوو»، فەرھەنگی خاڵ، شێخ محەممەد خاڵ(کوردی (گشت شێوەزارەکان) بۆ کوردیی ناوەندی). فەرھەنگەکانی ڤەژین lex.vejin.net. سەردان لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٤.
  157. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٩.
  158. ^ FaqeAbdulla, B. (2023-09-27). Hyperbole as a Way of Showing Eager Toward a Lover in Hamay Mamle's and Hasan Zirak's Songs. Vol. 27. ھەولێر: زانکۆی سەڵاحەدین. pp. ٢٩٧.
  159. ^ "لەجەلال بەگەوە بۆ ئیبراھیم تاتلیسس: پلانی سەد ساڵەی دەوڵەتی تورک بۆ داگیركاركردنی ئاواز و مۆسیقای كوردی". ANF News (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  160. ^ "ھونەرمەندێک: گۆرانییەکانی حەسەن زیرەک لەلایەن نەتەوەکانی دیکەوە دەدزرێت". کوردی - RojNews.News. 2024-06-26. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  161. ^ "Kürt "Ankara'nın Taşına" Kimlik Kazandırınca!". bianet.org (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  162. ^ "لە دزینی نیشتیمان بۆ دزینی ھونەر و ئاواز: گۆرانی «ئەی نیشتیمان»ی حەسەن زیرەک چۆن بووە «مارشی ئەنكەرا»ی توركیا؟". Sekokurd.org. Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  163. ^ کوردیپێدیا, Kurdipedia-. "دزینی گۆرانی ئەی نیشتمانی حەسەن زیرەک لەلایەن تورکەکانەوە". Kurdipedia.org (بە کوردی). Retrieved 2024-06-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  164. ^ "'Ankara'nın Taşına Bak' mı, 'Ey Niştiman' mı?". www-rudaw-net.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-06-29. ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  165. ^ موزیکناس (2023-05-05). "حەسەن زیرەک لە سکاڵانامەکەیدا چی بۆ ڕادیۆی بەغدا نوسیوە؟ - Muziknas". Retrieved 2024-06-29. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  166. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. p. 9. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  167. ^ ئیبراھیم, فەرشی (2007). حەسەن زیرەک و زمانی دوولا. p. 26.
  168. ^ زیرەک, حەسەن; زەندی, میدیا (1997) [1966]. چریکەی کوردستان - چاپی دووەم (بە کوردی). Vol. 2. تاران، ئێران: Intîşaratê Borekeyî. ISBN 9649152806.
  169. ^ "سردیس ماموستا حسن زیرک؛ تجلی از رهایی و جسارت + فیلم" (بە فارسی). 2023-06-26. Retrieved 2024-07-28.
  170. ^ "موزه ی مفاخر و پارک زیرک در صدر بازدید علاقمندان و مسافران نوروزی در هفته اول سال جدید". newspaper. 2022-03-28. Retrieved 2024-07-28. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  171. ^ "لە هەڵەبجە پەردە لەسەر پەیكەری حەسەن زیرەک لادرا". کوردی - Rojnews. 2020-02-24. Retrieved 2024-07-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  172. ^ "سلێمانى: یادى ھونەرمەندى گەورە حەسەن زیرەک". archive.gov.krd (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  173. ^ Leon, Sally Cassell (1988-03-01). "Aztec Meets Compaq: Bringing the Pre‐Columbians Up to Date". Anthropology News. 29 (3): 24–22. doi:10.1111/an.1988.29.3.24.1. ISSN 1541-6151. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  174. ^ "شێوەکارێک وێنەی کەسایەتییەکانی کوردستان لەسەر دیوارەکانی بانە دەکێشێت". www.rudaw.net. 2023-09-01. Retrieved 2024-07-28.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  175. ^ "یادی حەسەن زیرەک لە کەرکووک". Kurdistan24.net. 2019-07-11. Retrieved 2024-07-28.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  176. ^ Rojnews, Botan (2024-06-26). "لە چەمچەماڵ ساڵیادی کۆچی دوایی حەسەن زیرەک بەرز ڕاگیرا - کلتوور و هونه‌ر". کوردی - RojNews.News. Retrieved 2024-07-29. ١٠ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  177. ^ "سلێمانی یادی حەسەن زیرەک دەکاتەوە". Voice of America (بە کوردی). 2018-06-27. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  178. ^ "بزرگداشت حسن زیرک در شهر سلیمانیه". ANF News (بە فارسی). Retrieved 2024-07-29.
  179. ^ "Sulaimani remembers iconic singer Hassan Zirak on 47th anniversary of his death". www.rudaw.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  180. ^ "İran rejimi, Hasan Zirek'in doğum gününü kutlamak isteyen halkı engellemek istedi". Darka Mazi (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2021-12-01. Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  181. ^ "پرۆژەی سەدەی زیرەک" (PDF). work: 1. 2021-11-22 – via ماڵپەڕی ڕۆژھەڵات - بۆکان. ٧ی ئابی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  182. ^ "ڕاپۆرتی فێستیڤاڵی ٧٥ ساڵەی حەسەن زیرەک - شانۆی کۆچەر". Bokan. 1996-11-22. Retrieved 2024-07-29.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  183. ^ "Kurdish tea shop celebrates the life of renowned singer Hesen Zirek". www.rudaw.net (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-07-26.((cite web)): CS1 maint: url-status (link) ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  184. ^ "إيران تصدر طابعا يحمل صورة الفنان الكوردي الكبير حسن زيرك". شفق نيوز (بە عەرەبی). Retrieved 2024-07-29. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  185. ^ "شاهد: إيران تصنع السكاكين من القرون وبعضها يصل إلى العراق". +964 (بە عەرەبی). 2024-05-18. Retrieved 2024-07-26. ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
حەسەن زیرەک
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?