For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for حافز.

حافز

حافز
خواجه شمس‌الدین محمد حافظ شیرازی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
لەدایکبوونبەن. ١٣٢٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شیراز (Muzaffarids of Iran) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
مەرگ١٣٨٩ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە (بە تەمەنی ھەڵە: Need valid year, month, day )
شیراز (Timurid Empire) لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
گۆڕTomb of Hafez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
پیشەشاعیر، ھۆنراوەنووس، نووسەر لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
کارەکانThe Divān of Hafez لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە
شێوازشیعری گۆرانی لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە

حافز (بە فارسی: حافظ) شاعیری ناسراوی فارس، ناوی کامڵی خواجە شەمسەددین حافزی شیرازییە. حافز لە شیعری فارسی و بە تایبەت لە غەزەل نووسیندا دەستی باڵای ھەبووە. دیوانی حافز یەکێک لە ناسراوترین و خۆشەویستترین دیوانە شیعرییەکانە لە فارسیدا تا ڕادەیەک کە فاڵی پێ دەگرنەوە و نیازی لێ دەخوازن. غەزەلی حافز لەوپەڕی تەڕوبڕی و نەرمونیانیدان و، ھاوکات بیری فەلسەفی و کۆمەڵایەتی و ڕووناکبیرانەشی لەگەڵ لێک‌ داون. دیارترین شاعیرێک کە حافزی شیرازی کەڵکی لە شیعرەکانی وەرگرتووە و جێپەنجەی بە سەر شێعرەکانی حافزەوە ڕوون و ئاشکرایە «خاجووی کرمانی»یە. خاجوو شاعیرێکی ھاوچەرخ و بەتەمەنتر لە حافز بووە و، لێکۆلەران کۆڵێک لێکچوونیان لە نێواندا دۆزیونەتەوە. ھەڵبەت حافز بیرۆکەکانی لە خاجوو وەرگرتووە و بە سیحری قەڵەمی خۆی نەخشاندوونی و شیعری خاجووی خستووەتە پەراوێزەوە.

حافز لە سەدەی ھەشتەمی کۆچی لە شیرازدا لە دایک بووە و زانیاری لە بارەی ژیانی زۆر کەمە. حافز زۆر سەفەری نەکردووە و لە شیرازدا ماوەتەوە و ھەر لەوێش کۆچی دواییی کردووە و گۆڕەکەشی ھەر لەو شارەدایە. مەزارەکەی یەکێک لە ڕازاوەترین مەزارەکانی شاعیرانی دنیایە و ڕۆژانە سەدان گەشتیار و وێژە و ئەدەبیاتدۆست سەردانی دەکەن و، ئێستا کەوتووەتە نێو شاری شیرازەوە.

کاریگەری لەسەر شاعیرانی کورد

[دەستکاری]

حافز لەو شاعیرانەیە کە جێپەنجەی لەسەر زۆرێک لە شاعیرانی کورد داناوە و قەدر و حورمەتی زۆر بووە لەلایان. لەو شاعیرانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر ناری، مەحوی و مەلای جزیری کە لە شیعرەکانیاندا بە ڕاستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ ئاماژەیان بە شیعری حافز کردووە.[١]

وەرگێڕان بە کوردی

[دەستکاری]

ئەم بەرھەمانە لە حافز کراونەتە کوردی:

  • شەونم، وەرگێڕانی سەد غەزەلی حافز بە کوردی سۆرانی، عەباس حەقیقی، ورمێ: پەخشانەی سەلاحەدینی ئەییووبی.
  • تاڤگەی ئەوین، وەرگێڕانی کۆی غەزەلەکانی حافز بە کوردی سۆرانی، عومەر ساڵحی ساحێو، سنە: زانکۆی کوردستان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ پارسا، سید احمد. ١٣٨٨. تأثیر‌پذیری شاعران کرد ایران و عراق از حافظ شیرازی، تھران: مؤسسۀ تألیف، ترجمە و نشر آثار ھنریِ متن، چاپ اول.
  • خرّمشاھی، بھاءالدّین. ذھن و زبان حافظ، چاپ ھفتم، انتشارات ناھید، تھران، ١٣٨٠، ISBN 964-6205-18-6
  • دیوانی ناری، لێکۆڵینەوەی کاکەی فەلاح، سلێمانی، ١٩٨٦
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
حافز
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?