بانە شیروان
بانە شیروان فاتیح | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ھەروەھا ناسراوە بە | بانە شێروان |
لەدایکبووی | سلێمانی، ھەرێمی کوردستان | ٤ی ئازاری ٢٠٠١
پیشە(کان) | گۆرانیبێژ |
ئامێرەکان | گیتار |
ساڵانی چالاکبوون | ٢٠١٧ - ئێستا |
بانە شیروان فاتیح (لەدایکبووی ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە سلێمانی، باشووری کوردستان- ) گۆرانیبێژێکی کوردی خەڵکی سلێمانییە. بە کوردی و ئینگلیزی گۆرانی دەڵێت.
ژیان
[دەستکاری]بانە لە ٤ی ئازاری ٢٠٠١ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە و لەوێ گەورە بووە.[١] لە تەمەنی ١٦ ساڵی بەشداریی لە بەرنامەی کورد ئایدڵ کرد، و گەیشتە قۆناغەکانی کۆتاییی بەرنامەکە. لەڕێی ئەو بەرنامەیەوە ناوبانگی پەیداکرد.[٢]
بەرھەمی ھونەری
[دەستکاری]یەکەم دەرکەوتنی بانە لە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی کورد ئایدڵ بوو کە لە کەناڵی کوردسات ھاتە پەخشکردن و توانی لەو بەرنامەیەدا بگاتە قۆناغی ڕاستەوخۆ و کۆتایییەکان، و دوای تەواوبوونی ئەو بەرنامە تەلەڤیزیۆنییە بانە یەکەم گۆرانی خۆی لەگەڵ گۆرانیبێژی ڕۆژھەڵاتی کوردستان نەوید زەردی دەرکرد بە ناوی «بڕۆ»، و ھەروەھا گۆرانییەکە ناوبانگێکی باشی لەناو گەنجانی کورد پەیداکرد. دوویەم بەرھەمیشی ڤیدیۆکلیپێکە بەناوی «بۆچی» کە لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ بڵاوی کردەوە.[٣]
لە تەمەنی ١٧ ساڵی یەکەم گۆرانیی لەگەڵ نەوید زەردی بڵاوکردەوە.[٤] یەکەم گۆرانیی کە بە تەنھا گوتی ساڵی ٢٠١٩ بوو، کە ئەفشین شوکری نووسەر و دەرھێنەری بوو. ئەو گۆرانییە وای کرد بەرھەمی زیاتر بڵاو بکاتەوە.[٥] لە ٢٠٢٠ گۆرانیی «شێتم»ی بڵاوکردەوە.[٦]
هەندێک لە گۆرانییەکانی:[٧]
- بڕۆ
- ئەمەوێت
- بۆ چی
- دوای ساڵێک
- هەموو شەو
- شێتم
- دەستم بگرە
- حەقی خۆتە
- دڵی شکاو
- دڵەکەم
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "بانە شێروان چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە.. بەو شێوەیە بانەت نەبینیووە.. !!". speemedia.com. Retrieved 7ی Februaryی 2021.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "دایکی بانە شیروان بەم قسانەی ھەوادارانی بانەی توڕە کردووە". westganews.net. Retrieved 7ی Februaryی 2021.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "نوێترین ڤیدیۆکلیپی بانە شیروان بڵاوکرایەوە". ئێن ئارتی. Retrieved 2021-02-07.
((cite web))
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "بانە شیروان گرێبەستەکەی لەگەڵ نەوید زەردی ھەڵدەوەشێنێتەوە". speemedia.com. Retrieved 7ی Februaryی 2021.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "بانە شێروان "لێم جیابەرەوە"ی بڵاوکردەوە". www.bmctv.krd. Retrieved 7ی Februaryی 2021.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
(help) - ^ "بانە شیروان "شێتم" بڵاودەکاتەوە". xendan.org. ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. Retrieved 7ی Februaryی 2021.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
و|date=
(help)CS1 maint: url-status (link) - ^ داگرتنی گۆرانیەکانی بانە شیروان
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.