قادر دیلان
قادر دیلان | |
---|---|
زانیارییەکان | |
لەدایکبووی | ١٩٢٨ سلێمانی، کوردستان، عێراق |
مردووی | ١٨ی ئازاری ١٩٩٩ پڕاگ، چیکۆسلۆڤاکیا | (٧٠–٧١ ساڵ ژیاوە)
ئامێرەکان | ڤایۆلین |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٤٨–١٩٩٩ |
قادر دیلان (لە دایکبووی ١٩٢٨، سلێمانی - مردووی ١٨ی ئازاری ١٩٩٩، پراگ).[١] گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنێکی کورد بوو.[٢] لە ساڵی ١٩٤٨ تیپێکی مۆسیقیی کوردیی بەناوی دیلان دامەزراندووە،[٣] دواتر لە ناوەڕاستی پەنجاکان ناوەکەی بۆ گرووپی مۆسیقای مەولەوی گۆڕیوە.[٣][٤] گۆرانییەکانی «فریشتە» و «جوانی بێناو» لە ناسراوترین گۆرانییەکانی قادر دیلانن کە شیعری شاعیری کورد عەبدوڵڵا گۆرانن وتوونییەوە. قادر دیلان کەمانچەژەن بووە و لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری مۆسیقیی دیکەشی ژەندووە.
لە ساڵی ١٩٦٢ دەچێتە دەرەوەی وڵات و لەوێ چوار دانە ساڵ بابەتی مۆسیقا لە شاری پڕاگ، کە پایتەختی چیکۆسلۆڤاکیا بوو، دەخوێنێت. ھەر لەو وڵاتە لە یەکێک لە کەناڵە تەلەڤیزیۆنییەکان وەک مۆسیقاژەن کاری کردووە.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]قادر دیلان لەدایکبووی بنەماڵەیەکی ناسراوە لە شاری سلێمانی، قادر دیلان کوڕی مەلا ئەحمەدی دیلانە.[٣] بەھرەی گۆرانیوتن لەلایەن قادر دیلانەوە ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە بووە. دیلان خوێندنی سەرەتاییی تا دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە. دواتر بۆ کۆلێژ چووەتە بەغدا، ئەمەش دوای ئەوەی لە کۆلێژی ئابووری لە زانکۆی بەغدا وەردەگیرێت.
بەرھەمەکان
[دەستکاری]- جوانی بێناو
- کەی تۆم دیوە
- فریشتە
- کڵپەی دەروون
مەرگ
[دەستکاری]لە ١٨ی ئازاری ١٩٩٩، بە نەخۆشی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.[ژێدەر پێویستە] سەرەتا تەرمەکەی لە پراگ نێژرا، بەڵام دواتر لە ساڵی ٢٠٠٧ گەڕێندرایەوە بۆ سلێمانی.[٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "هونهرمهند قادر دیلان و یهكهم گۆرانیى كوردی به ئامێرى موزیكی رۆژئاوایی". www.wishe.net. Retrieved 2022-05-20.
- ^ میدیا, گوڵان. "قادر دیلان لە مەنفاوە بۆ هەموو دڵێك". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2023-08-01.
- ^ ئ ا ب پ "قادر دیلان ،ئهو هونهرمهندهی سروودی نەورۆزی داناوە". کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). 2023-06-20. Retrieved 2023-08-01.
- ^ "هونەرمەندی گەورەی کورد د. قادر دیلان". www.awene.com. Retrieved 2022-05-20.
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.