For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for قەزای خانەقین.

قەزای خانەقین

قەزای خانەقین
Map
قەزای خانەقین
پۆتانەکان: 34°21′41″N 45°17′23″E / 34.3615°N 45.28965°E / 34.3615; 45.28965پۆتانەکان: 34°21′41″N 45°17′23″E / 34.3615°N 45.28965°E / 34.3615; 45.28965
وڵات کوردستان
 عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە
مەڵبەندخانەقین
ڕووبەر
 • سەرجەم٣٥١٢ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٬٣٥٦ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
١٤٨ مەتر (٤٨٦ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٣٥٠٠٠٠
سەرناوی دانیشتووخانەقینی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی، کوردیی کەڵھوڕی و گۆرانیعەرەبی و تورکمانی
 • ئایینئیسلام(سوننە و شیعە) و یارسان
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[١]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

قەزای خانەقین (بە عەرەبی: قضاء خانقین، بە ئینگلیزی: Khanaqin District) یەکێکە لە قەزاکانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دیالە لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق. ناوەندەکەی شارۆچکەی خانەقینە.[٢] قەزاکە چوا ناحیەی ھەیە بە ناوەکانی قۆرەتوو و مەیدان و گوڵاڵە(جەلەولا) و سەعدیە. زۆرینەی کوردە و کەمینەی تورکمان و عەرەبن. پێشتر سەر بە پارێزگای کەرکووک بوو.[٣]

بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە، بەڵام لە ژێر کۆنترۆڵی دیفاکتۆی(پەیوەندیدارە) حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە.[٤] لە ئێستادا دوو قەزای خانەقین لە عێراق ھەیە. یەکێکیان لە پارێزگای دیالە ھەیە و یەکێکی تریان لە پارێزگای سلێمانی. جاران یەک قەزای خانەقینی یەکگرتوو ھەبوو. بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا زۆربەی قەزاکە بە خانەقینی ناوەندییەوە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی عێراقوە. حکومەتی فیدراڵی عێراق ناکۆکی لەسەر ئەمە دەکات و بانگەشەی ئەوە دەکات کە تەواوی قەزاکە بە فەرمی بەشێکە لە پارێزگای دیالە. بەڵام حکومەتی کوردی قەزای نوێ و سەربەخۆی دروستکردووە، لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتیدایە، کە بە قەزای خانەقین ناودەبرێت. بەم شێوەیە دوو قەزای ھاوتەریب، یەکێکیان لەژێر دەسەڵاتی دیالە و یەکێکی تریان لەژێر دەسەڵاتی سلێمانیدا بوونیان ھەیە، کە کۆنترۆڵ و ئیدیعای سەریەککەوتوویان لەسەرە. ناحیەکانی قەزای خانەقین کە لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە و سەر بە پارێزگای سلێمانیە بریتین لەمانە(ناحیەی قۆرەتوو، و ناحیەی مەیدان)، ھەروەھا ئەو ناحیانەی سەر بە قەزای خانەقینن و لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراقین و سەر بە پارێزگای دیالەن بریتین لەمانە(ناحیەی خانەقین(ناوەند)، ناحیەی گوڵاڵە و ناحیەی سەعدیە)[٥]

قەزاکە بەشێکە لە ناوچە جێناکۆکەکانی عێراق.[٦] ڕووباری ئەڵوەند بەناو قەزای خانەقیندا تێدەپەڕێت پێش ئەوەی بچێتە ڕووباریسیروانەوە.

ژمارەی دانیشتوانی قەزاکە لە ساڵی ٢٠٠٣دا بە ١٧٥ ھەزار کەس مەزەندە کراوە.[٧] ژمارەی دانیشتوانی ناوەندی قەزاکە لە ٢٠ ھەزار کەسەوە لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ زیاتر لە ١٦٠ ھەزار کەس لە ساڵی ٢٠١١-٢٠١٠ زیادی کردووە بەھۆی سەقامگیری دۆخی ئەمنی.[٨]

ناوی قەزاکە لە ناوەندەکەیەوە هاتووە کە ئەویش شارۆچکەی خانەقینە: زۆر بۆچون ھەیە لەسەر ناوی خانەقین، لەوانە(خان نەقی) کە نەقی ناوی شوێنێک بووە کە خانی ھەبوون، خان بە واتای ئاغا. یان (خان قین) بەواتای جێگەی قین یاخود ڕق، چونکە گوایە پاشای ساسانەکان کە بەڕەگەز کوردن لە قیندا یاخود لە ڕقا (منزر بن نعمان) لەوێ زیندانی کردووە چونکە ئامادە نەبووە بە زاوا قبوڵی بکات. یانیش ئەڵێن کاتێک کە عەرەبە داگیرکەرەکان ھاتوون لە ئاوی ئەڵوەندا خنکاون بۆیە بە دەنگی بەرز وتوویانە "خنقینی" کە بە شوێنی خنکاندنەکە ناسراوە. بەڵام بە زمانی کوردیی کەڵھوڕی یان گۆرانی بە (خانە قی) ناودەبرێت.[٩]

جوگرافیا

[دەستکاری]

قەزای خانەقین ھاوسنوورە لەگەڵ ئەم قەزا و شارستانانە:

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  2. ^ د.عەبدوڵا غەفور. گوندەکانی کوردستان لەسەرژمێری ساڵی ١٩٥٧دا(کوردی).
  3. ^ جەمیل ڕۆژبەیانی. ووڵاتەکەت بناسە(کوردی).
  4. ^ https://reliefweb.int/attachments/d033eb4d-bb95-33dd-aa20-db709f10c242/14956D076A0123C6C125760B0033C4AE-Full_Report.pdf
  5. ^ http://slemani.gov.krd/storeImages/map1.jpg
  6. ^ https://www.gksat.tv/details.aspx?jimare=104369
  7. ^ https://www.britannica.com/place/Khanaqin
  8. ^ https://www.alsumaria.tv/mobile/news/55166/iraq-news
  9. ^ http://chawykurd.com/details.aspx?=hewal&jmare=5792&Jor=65&Jor2=4[بەستەری مردوو]
  10. ^ https://www.openstreetmap.org/#map=9/34.3457/45.1923
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
قەزای خانەقین
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?