For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for ئەیالەتی شارەزوور.

ئەیالەتی شارەزوور

ئەیالەتی شارەزوور
ئەیالەت لە ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی
١٥٥٤–١٨٦٢

ئەیالەتی شارەزوور لە ١٦٠٩
ناوەندکەرکووک;[١]
سلێمانی (دوای ١٧٨٤)
مێژوو
مێژوو 
• دامەزراندن
١٥٥٤
• ھەڵوەشاندن
١٨٦٢
پێشوو
دواتر
سەفەوییەکان
ئەیالەتی بەغدا
ئەمڕۆ بەشێک لەھەرێمی کوردستان
عێراق
ئێران

ئەیالەتی شارەزوور (بە عەرەبی: إیالة شھرزور، تورکیی عوسمانی: ایالت شھر زور بە ڕۆمانی:Eyālet-i Šehr-i Zōr) یەکێک لە ئەیالەتەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی بوو کە ئێستا وەک باشووری کوردستان دەناسرێت. کەرکووک پایتەختی ئەم ئەیالەتە بووە. ئەم ئەیالەتە لە ساڵی ١٥٥٤ کە عوسمانییەکان ئەو ناوچەیەیان داگیر کرد دروست کرا و دەسەڵاتی ناوچەکەیان بەخشی بەو میرە کوردانە کە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی عوسمانییەکاندا ھاوکارییان ھەبوو.

پاشان لە سەدەی ١٨ و ھەتا نیوەی سەدەی ١٩، دەسەڵاتی ئەیالەتی شارەزوور کەوتە دەستی میرنشینی بابانەوە و لە ساڵی ١٦٩٤دا، بە پشتیوانیی عوسمانییەکانەوە، سنەی پایتەختی میرنشینی ئەردەڵانیان داگیر کرد. لە ساڵی ١٧٨٤ دا بابانەکان شاری سلێمانییان دامەزراند و کردیان بە پایتەختی خۆیان.[٢]

مێژوو

[دەستکاری]

کاتێک عوسمانییەکان لە ساڵی ١٥٥٤دا ناوچەکەیان داگیرکرد، بڕیاریاندا حکومەتی خۆجێی بۆ سەرکردە کوردەکان جێبھێڵن، بۆیە ڕاستەوخۆ نەخراوەتە ناو سیستەمی کارگێڕی عوسمانیەوە. فەرمانڕەواکان ئەندامی ھۆزە کوردییەکان بوون و تەنیا بە دەگمەن سەربازی عوسمانی لە ئەیالەتەکەدا ھەبوون.[٣]

لە سەدەی ١٨ و نۆزدەھەمدا، ئەیالەتەکە کەوتە ژێر دەستی بنەماڵەی بابان. ئەندامانی ئەم بنەماڵەیە توانیان بە گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورە ناجێگیرەکانی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی لەگەڵ ئێران لە بەرامبەر ئۆتۆنۆمی تەواودا، دەسەڵاتی خۆیان بپارێزن. سنجاقی بابان کە شاری کەرکووکی لەخۆگرتبوو، بەناوی ئەو بنەماڵەیەوە ناونراوە.[٤]

بابانەکان چاویان لە میرە کوردەکانی میرنشینی ئەردەڵان دەکرد کە بەشەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان لە ژێر دەستدابوو، بۆ ئەوەی ببنە ڕکابەری سروشتییان، و لە ساڵی ١٦٩٤ سلێمان بەگ ھێرشی کردە سەر ئێران و شکستی بە میری ئەردەڵانی ھێنا. دوای ساڵی ١٧٨٤،بابانەکان پایتەختەکەیان گواستەوە بۆ شاری نوێی سلێمانی کە بەناوی دامەزرێنەری خانەدانەکەوە ناونرا.

لە ساڵی ١٨٥٠دا دواجار دەسەڵاتی بابانەکان کۆتایی پێھات، و ھەرێمەکە لە ساڵی ١٨٦٢دا خرایە ژێر کۆنترۆڵی ڕاستەوخۆی ویلایەتی بەغداوە. بەڵام ڕووخانی بابانەکان بووە ھۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ھۆزەکان، و ئەو ئاژاوەیەی کە لە ئەنجامدا دروست بوو، سەرەتای سەدەی بیستەمدا کۆتایی پێھات.[٥]

دابەشکردنی کارگێڕی

[دەستکاری]

سنجاقەکانی ئەیالەتی شارەزوور لە سەدەی ١٧یەمدا:

  1. سرۆچک
  2. ھەولێر .
  3. کەسنان
  4. شارباژێڕ
  5. جەنگولە
  6. جەبەل-حەمرین
  7. ھەزارمێرد
  8. ئەلھوران
  9. مەرگە
  10. ھەزیر
  11. ڕودین
  12. تیلتاری
  13. سێبەرە
  14. زەنجیر
  15. عەجوب
  16. ئەبروماز
  17. پاک
  18. پێرتێلی
  19. بیلکاس
  20. ئاوشنی
  21. کەڵە-غازی
  22. شارەزوور

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ John Macgregor (1850). Commercial statistics: A digest of the productive resources, commercial legislation, customs tariffs, of all nations. Including all British commercial treaties with foreign states. Whittaker and co. p. 12. Retrieved 2013-06-01.
  2. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA526&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  3. ^ https://archive.org/details/bub_gb_66hCAAAAcAAJ
  4. ^ https://books.google.iq/books?id=QjzYdCxumFcC&pg=PA70&redir_esc=y#v=onepage&q&f=false
  5. ^ https://www.geonames.de/coutr-ota-provinces.html
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
ئەیالەتی شارەزوور
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?