For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە.

فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە

فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە فەرھەنگێکی کوردی بۆ کوردیی ناوەندی و فارسییە. ھۆنەر و نووسەری بەناوبانگی کورد ھەژار موکریانی ئامادەی کردووە و چەند کەسێکی تریش بەشدارییان تێدا کردووە. ڕزوان متەوەسل و ھادی موڕادی و ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی و سەید ئەحمەد سەعادەتی ھاوکاریی نووسەریان کردووە.[١] فەرھەنگەکە واتای ٥٧٨٨٨ وشەی گشت شێوەزارە کوردییەکانی لەخۆ گرتووە.[٢] فەرھەنگەکە ساڵی ١٩٩٠ لە تاران یەکەمین چاپی بە دوو بەرگ بڵاو کراوەتەوە. دواتر بە وەشانێکی یەک بەرگی و لە ١٠٣٥ لاپەڕە چەندین چاپی دیکەی لێ بڵاو کراوەتەوە.[١] ڕێنووسی فەرھەنگەکە بە ئەلفبێی عەرەبیی کوردییە و ھەندێک لە ڕێنووسی یەکگرتووی ئێستای کوردی جیاوازە و لە پێشەکییەکەیدا ڕوون کراوەتەوە.[١]

ناونان

[دەستکاری]

نووسەر لە پێشەکییەکەیدا لە بارەی ناونانی فەرھەنگەکەوە نووسیویەتی:

ناوی وشەدانەکەی خۆم ناوە «ھەنبانەبۆرینە»، کە لە چیرۆکاندا دەڵێن: ھەر چیت بوێ دەستی تێ خە دێتە چنگت.[١]

ناوەڕۆک

[دەستکاری]

وشەکانی فەرھەنگەکە بە گوێرەی ڕیزبەندیی پیتە ئەبجەدییەکان دانراون. لەگەڵ ھەر وشەیەکدا ھاوواتایەکی دیکەی کوردی یان چەند دانەیەک نووسراون و جارجارەش بە پێناسەیەکی کورت واتای وشە ناڕوونەکان لێک دراوەتەوە و بەشێکی کەمیش لە وشەکان نموونەیان بۆ ھێنراوەتەوە. دواتر لەپاڵ واتا کوردییەکان واتای فارسییان نووسراوە.[٣]

بەشداران

[دەستکاری]

وەک لە پێشەکیی فەرھەنگەکەدا ھاتووە ئەم چەند کەسەش ھاوکاریی نووسەریان کردووە:[١]

  • ڕزوان متەوەسل بە نووسینەوەی وشەکان بە ڕێنووسی لاتینی بەڵام دواتر لا دراون، لەگەڵ کۆمەڵێک وشەی شاری سنە.
  • ھادی موڕادی بە کۆمەڵێک وشەی ھەورامی.
  • ماجد ڕۆحانی و مەحموود موفتی بە کۆمەڵێک وشەی شاری سنە و واتای فارسیی ھەندێک لە وشەکان.
  • سەید ئەحمەد سەعادەتی بە پاکنووسی و کۆمەڵێک وشەی ناوچەی لاجان و مامەش و ھۆزی پیران و ھۆزەکانی موکریان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب پ ت هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. pp. یەک - سی و پێنج. ISBN 978-964-12-0348-3.
  2. ^ فەرهەنگەکانی ڤەژین. لە ڕێکەوتی ١١ی ئابی ٢٠٢٠ سەیر کراوە.
  3. ^ هەژار موکریانی (2012). فەرهەنگی هەنبانەبۆرینە. تاران، ئێران: انتشارات سروش. ISBN 978-964-12-0348-3.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?