ئەحمەد بەحری
ئەحمەد بەحری، لەدایکبووی شاری مەھابادی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە. ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی تەپەڕەش سەر بە شاری مەھاباد لەدایکبووە. نووسەر، زمانەوان و خاوەنی گۆڤاری مەھابادە. لە بواری فەرھەنگنووسی و بابەتی فۆلکلۆریشدا خاوەنی چەند بەرھەمێکی بەپێزە وەک: فەرھەنگی باڵندە و گەنجی سەربەمۆر.
لە دامەزرێنەرانی سەرەکیی ئەنجومەنی ئەدەبیی مھاباد بووە کە ساڵی ١٩٨٨ دامەزراوە، و ماوەی ١٠ ساڵ ئەو ئەنجومەنەی بەڕێوەبردووە.
ساڵی ٢٠٠١ گۆڤاری مانگانەی مھابادی دەرکردووە کە ١٧ ساڵە نەپساوەتەوە.
بەرھەمە چاپکراوەکانی نووسەر
[دەستکاری]- پاییزە - ساڵی ١٩٩٤
- فەرھەنگی باڵندە - ساڵی ٢٠٠١
- گەنجی سەربەمۆر (بەرگی١) - ساڵی ٢٠١٣
گەنجی سەربەمۆر پرۆژەیەکی ١٢ بەرگییە لەسەر نووسینەوەی بەیتەکان. ساڵی ٢٠١٣ بەرگی یەکەمی بڵاوکرایەوە، سێ بەرگی دیکەی ئامادەی چاپن و بەرگی پێنجەمیش خەریکە ڕێک دەخرێ.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "وتووێژ لەگەڵ ئەحمەد بەحری". پایگاە خبری تحلیلی ھاژە. ٩٧/١/٢٣. Archived from the original on 6ی Septemberی 2018. Retrieved 97/2/12.
((cite web))
: Check date values in:|access-date=
،|date=
و|archive-date=
(help)
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.