فەرھەنگی باشوور
فەرھەنگی باشوور فەرھەنگێکی کوردی – کوردی – فارسییە کە بە دەستی عەباس جەلیلیان (ئاکۆ)، نووسراوە. چاپی یەکەمی ئەم فەرھەنگە لە ھەولێر بووە و بۆ دووەم جار لەلایەن بڵاوکردنەوەی پورسەمان لە شاری تاران (ئێران)دا لە ساڵی ٢٠٠٦ چاپ کراوە. فەرھەنگەکە سەرجەم بریتییە لە ٨١٠ لاپەڕە و لە نێوی وشەکانی ھەموو بنزاراوەکانی کوردیی باشووری بە وێنەی کەڵھوڕی، کرماشانی، کولیایی، فەیلی، وشەکانی زاراوەی لوڕیی خورماوایی، و ھەروەھا وشەکانی لەکی کۆکراونەتەوە. لە پێشی ھەر وشە بەرامبەرەکانی دێکەی بە زاراوەکانی کوردی و ھەروەھا بەرامبەری وشەکە بە زمانی فارسی نووسراوە. فەرھەنگی باشوور تا بە ئێستا چڕترین فەرھەنگی کوردیی باشوورییە کە چاپ کراوە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]نووسینەکان |
|
---|---|
فەرھەنگۆک و زانستنامە |
|
پێش سەدەی ٢٠ەم |
|
---|---|
سەدەی ٢٠ەم |
|
سەدەی ٢١ەم |
|
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.