کەیپڤەرد لە ئۆڵۆمپیاد
کەیپڤەرد لە ساڵی ١٩٩٦ بۆیەکەم جار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد. لەو ساڵەوە تا ئێستا بەبەردەوامی وەرزشوانانی ئەم وڵاتە بەشداری خولەکانی ئۆڵمپیادی ھاوینەی کردووە. ھەرچەند تا ئێستا ھیچ مەدالیایەکی ئۆڵۆمپیادی نەبردووەتەوە ھەوەھا ھیچ وەرزشوانێکیان بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانەیان نەکردووە. کەیپڤەر زیاتر لە یاریی ماراسۆنی پیاوان بەشداری دەکات باشترین ئەنجامیشی لەو پێشبڕکێیەی ئۆڵۆمپیاد لە ساڵی ٢٠٠٨ بوو کاتێک توانییان لە پلەی ٤٨ جێگیربن. ساڵی ١٩٨٩ لێژنەی ئۆڵمپی کەیپڤەر دامەزار و ساڵی ١٩٩٣ بەشێوەیەکی فەرمی ناسێندرا.[١][٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Cape Verde at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-02-15.
- ^ "Cape Verde - at the olympics - olympic medals and facts". www.olympiandatabase.com. Retrieved 2022-02-15.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی کەیپڤەرد
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کەیپڤەرد لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.