لاتڤیا لە ئۆڵۆمپیاد
لاتڤیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، ھەروەھا ھەمان ساڵ لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەشداری کردووە. دوای ئەوەی لاتڤیا لەلایەن یەکێتی سۆڤیەت داگیردەکرێت، وەرزشوانانی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٥٢ تا ١٩٨٨ وەک بەشێک لە شاندی وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت بەشداریان لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کرد. پاش ھەڵوەشاندنەوەی یەکێتی سۆڤیەت جارێکی دیکە لە ساڵی ١٩٩٢ گەڕایەوە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی لاتڤیا لە ساڵی ١٩٢٢ دامەزراوە، لە ١٩٩١ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەفەرمی ناسێنراوە. وەرزشوانانی ئەم وڵاتە خاوەنی زیاتر لە ٣١ مەدالیای ئۆڵۆمپیادن.[١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Latvia at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-08-12.
بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Latvia at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٢ی ئابی ٢٠٢٢.
- دەروازەی وەرزش
- دەروازەی ئۆڵۆمپیاد
- دەروازەی لاتڤیا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لاتڤیا لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.