سریلانکا لە ئۆڵۆمپیاد
سریلانکا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٨ بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کردووە، جگە لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦ بەشداری سەرجەم خولەکانی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھیچ کاتێک بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە نەکردووە. وەرزشوانانی سریلانکا خاوەنی دوو مەدالیای زیوی ئۆڵۆمپیادن کە ھەردووکیان لە گۆڕەپان و مەیدان بوون. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی سریلانکا لە ساڵی ١٩٣٧ دامەزراوە و ھەمان ساڵ لەلایەن لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتییەوە بەفەرمی ناسێنرا.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Sri Lanka at the Olympics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سریلانکا لە ئۆڵۆمپیاد تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.