.jm
jm. پاوانی ئاست سەری تایبەت بە وڵاتی جامایکایە لە سیستمی ناوی پاوانی ئینترنێتدا و لە ١٩٩١دا دامەزراوە.
jm. کۆد و ناونیشانی ئینتێرنێتیی(ccTLD) وڵاتی جاماییکایە و ناونووسی لە ئاستی سێهەمی ژێرناوەکانی ئاستی دووهەمی com.jm، net.jm، org.jm، edu.jm، gov.jm، و mil.jmئەم نیشانانەیە.
ناونووسی بە شێوەی خۆکارانە نییە و بەڵکوو بە شێوەی دەستیە هەر بۆیە داوا لەو کەسانە دەکرێ کە ناونووسیان کردووە تاکوو ٣٠ ڕۆ دەرفەت بدەن بۆ ئەوەی ناونووسینەکەیان بگاتە ئەنجام.
بەڕۆژ کردنەوەی ناوەکانی دومەین (وەک گۆڕانکاری لە ناوی سێرڤێرەکان) تەنیا لە لایەن ناونیشانی ئیمەیلی فەننی یا دامەزرێنەری سەرەکی ڕێگە پێدراوە.
پەسەندکردنی دۆمەینەکانی jm. لە لایەن خزمەتگوزاریی زانیاریەکانی مۆنا (MITS) لە زانکۆی هیندی ڕۆژاوا بەڕێوە دەچێ. ناونووسی خۆڕاییە هەر چەند کۆمەڵێک باس لە مەڕ بە تجاری کردن و بە بازرگانی کردنی ئەم سیرویسە بۆ ساڵانی داهاتوو لە لایەن MITS بوونی هەیە و هاتۆتە گۆڕێ
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «.jm»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٥ی نیسانی ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە .jm تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.