پشکنەری مانگەکانی بارام
جۆری ئەرک | لێکۆڵینەوە لەسەر مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام |
---|---|
کارپێکەر | دەزگای بۆشایی یابان (jaxa) |
ماوەی ئەرک | لە پرۆژەدایە (٥) ساڵ |
تایبەتمەندییەکانی کەشتی ئاسمانی | |
دروستکەر | دەزگای بۆشاییی ژاپۆن، ھەروەھا یارمەتی دەدرێ لەلایەن ناسا و ئیسا |
کێشی دەرچوون | یەکەی دەرچوون: ١٨٠٠ کیلۆگرام
یەکەی گەڕان و دۆزینەوە: ١٥٠ کیلۆگرام یەکەی گەڕانەوە لۆ سەر زەوی: ١٠٥٠ کیلۆگرام |
دەستپێکردنی ئەرک | |
ڕۆژی دەرچوون | کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ |
کەشتی ئاسمانی گەڕانی مانگەکانی ھەسارەی بارامی (بە ئینگلیزی: Martian Moons Exploration) کورتکراوەی (mmx) گووزارشت لە کەشتیەکی ئاسمانی دەکا لە گەردووندا کە لە ساڵی ٢٠١٥ لەلایەن ووڵاتی یابانەوە بڕیاری دروستکردنی درا.
زانیاری گشتی لەسەر کەشتیەکە
[دەستکاری]ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروست دەکرێ و سەرپەرشتی دەکرێ، ئەو دەزگایە لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ رایگەیاند کە دەستدەکەن بە دروستکردنی ئامێرەکی تایبەت بە مانگەکانی بارام و ھەسارەی بارام وە پاشی لێکۆڵینەوە کەشتیە ئاسمانیەکە بگەرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی، ھەروەھا بەرپرسەکانی دەزگاکە و بەرپرسانی یابانی لە ١٩ی شووباتی ٢٠٢٠ رەزامەندیان لەسەر جێبەجێکردنی ئەو کەشتیە ئاسمانیە دەربری.
ھەنگاوەکان
[دەستکاری]ئەو کەشتیە ئاسمانیە سەرەتا لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ دەنێردرێتە دەرێی زەوی، یەکەمین گەڕانی زانستی ئەو کەشتیە چوونە ناو خوولگەی ھەسارەی بارامە پاشی لێکۆڵینەوە لەسەر ژینگە و کەش و ھەوای بارام. ھەسارەکە بەجێدەھێڵێت و بەرەو مانگی فۆبۆس بەرێدەکەوی، لەوێ جارەک یاخوود ٢ جار ھەوڵ دەدا پێکھاتەکەی ھەڵبگرێ وەک: لم بیخاتە ناو تاقیگە تایبەتەکی بە ھۆکاری دەمانچەیەکی ھەوایی سادە، دواتر کەشتیەکە دەنێردرێتە سەر مانگی دیمۆس پێش ئەوەی بگەرێندرێتەوە سەر ھەسارەی زەوی و لەوێش لێکۆڵینەوە دەربارەی مانگەکە دەکا و دواتر لە تەممووزی ٢٠٢٩ دەگەرێندرێتەوە لۆ سەر زەوی.
یەکە تایبەتاکنی کەشتیەکە
[دەستکاری]ئەو کەشتیە ئاسمانیە دروستدەکرێ لە سێ یەکە:
- یەکەی دەرچوون: ئەو بەشەی کەشتیەکە پێکدێ لە دەرچوون لە زەوی و کێشی تەواوی ئامێرەکانی ئەو بەشە دەگاتە (١٠٨٠٠ کیلۆگرام)
- یەکەی گەڕان و دۆزینەوە: ئەو بەشەی کەشتیەکە ئاسمێرە تایبەتەکانی کەشتیەکەی لەسەرە و پێوسیتە ئەو ئامێرانە دواتر بگەرێنەوە سەر زەوی ئەوانیش کێشی تەواوی ئامێرەکان دەگات (١٥٠ کیلۆگرام)
- یەکەی گەڕانەوە: ئەوەش پێکدێ لەو ئامێر و مووشک و وزەی خۆری بۆشاییانەی کە ئامێرەکە دەگەرێنەوە سەر ھەسارەی زەوی ئەوەش کۆی کێشی ئامێرەکانی دەگاتە (١٠٥٠ کیلۆگرام)
ھاوکاریە نێودەوڵەتیەکان
[دەستکاری]ئەو کەشتیە ئاسمانیە لەلایەن وڵاتی یابان و دەزگای بۆشاییی ژاپۆنەوە دروستدەکرێ، بەڵام ھەر یەک لە ئاژانسی فرینناسی نیشتیمانی ئەمریکا ناسا و ناوەندی نیشتمانی بۆ لێکۆڵینەوەی بۆشایی وڵاتی فەرەنسا بەژدار لە یارەمتیدانی ئەو کەشتیە دەکەن.
- وڵاتی ئەمریکا :بە ئامێری شەبەنگی تیشکی گاما و تیشکی نیۆترۆن بەژداری دەکا
- وڵاتی فەرەنسا: بە ئامێری تیشکی ژیر سۆر بەژداری دەکا
ھەروەھا فەرەنسا بەژداری دەکا بە ھێلکاری فرین و دابەزنی کەشتیەکە وە خوولانەوە ونیشتنەوە.
ئامێرەکانی سەر کەشتیەکە
[دەستکاری]ھەڵگری ئامێرە زانستیەکان لە بەشی وڵاتی یابان و وڵاتانی نێودەوڵەتی، کاردەکەن بە ھۆکاری وزەی خۆری بۆشایی ئامێرەکان:
- شەبەنگی تیشکی گاما و نیترۆنات لەلایەن دەزگای بۆشایی ئەمریکا ناساەوە دروستدەکرێ
- کامێرای گۆشەی فراوان (WAM)
- شەبەنگی تیشکی ژێر سۆر (MacrOmega) لەلایەن وڵاتی فەرەنساەوە پەرەی پێدەدرێ
- پێوانی تیشکی بینین کە لە ئامێری ڤیدیۆگری رەنگی (OROCHI) وەردەگیرێ
- تەلیسکۆبەکی ناوازە لۆ جیۆمۆرفۆلۆجی
- دۆزینەوەی رووناکی و لێدان ئامێری وەک لێزەر (LIDAR)
- ئامێری چاودێریکردنی تۆزی بارام (مەریخ) (CMDM)
- شیکردنەوەی شەبەنگی بارستایی (MSA)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ماڵپەری فەرمی ئامێری گەڕانی مانگەکانی بارامی ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- فووجیمەوتەو، مۆسۆکی (کانوونی دووەم ١١، ٢٠١٧) گەڕانی دوو مانگەکەی مارس، لەگەڵ نموونە لە فەوبەوس " دێتەوە (پ د ف) مانگ و پەیمانگای پەیوەندی ھەیە بە ھەسارەکان. گێڕایانەوە لە ٢٠١٧-٠٣-٢٣.
- ڕاکێشانی زەوی ھەردووک زۆر بەھێز و زۆر بێھێز: دەنیشنەوە لەسەر مانگی مەریخی. جاخا :ھەواڵی ٣١ی ئابی ٢٠١٧
- جاخا پلان دادەنێ لۆ ئەوەی نمونە بینتەوە لەسەر مانگەکانی ھەسارەی بارام ٢٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. ١٠ حوزەیران ٢٠١٥ – لەلایەن Japan Times Online.
- کاریگەریێکی زەبەلاح: نھێنیەکە ھی چۆن مانگی مارس چارەسەر دەکات " پێکیان ھێنا. زانست ڕۆژانە تەممووز ٤، ٢٠١٦. گێڕایانەوە ٢٠١٧-٠٣-٢٣.
کەشتیە ئاسمانیەکانی هەسارەی بارام | |||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ئەرکە چالاکەکان |
| ||||||||
ئەرکە نا چالاکەکان |
| ||||||||
ئامانجەکانی پەڕینەوەی بارام (مەریخ) |
| ||||||||
کەشتیە شکست خواردووەکان | |||||||||
ئەرکەکانی داهاتوو |
| ||||||||
رەتکردنەوەی پرۆژە پێشنیارکروەکان |
| ||||||||
دۆزینەوەکانی هەسارەی بارام |
| ||||||||
ریزبەند |
| ||||||||
Missions are ordered by launch date. Sign † indicates failure en route or before intended mission data returned. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە پشکنەری مانگەکانی بارام تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.