زەوی
![](https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/c/cb/The_Blue_Marble_%28remastered%29.jpg/220px-The_Blue_Marble_%28remastered%29.jpg)
![](https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/a8/NASA-Apollo8-Dec24-Earthrise.jpg/220px-NASA-Apollo8-Dec24-Earthrise.jpg)
زەوی (ھێما: ; ھەروەھا: زەوین، زەمین، ئەرد) ناوی ئەو ھەسارەیەیە کە ئێمەی لە سەرە. زەوی لە خولگەیەکی بڕگە ناتەواو بە دەوری خۆر دەخولێتەوە و سێیەمین ھەسارەی نزیکە لە خۆرە. زەوی پێکھاتووە لە سلیکۆن و ئۆکسجین و چەند مادەیەکی کانزایی تر و زۆربەی ڕوەکەی بە ئاو داپۆشراوە کە شوێنی ژیانی زیاتر لە ھەشت ملیار مرۆڤ و ملیۆنان زیندەوەری دیکەیە. زەوی مانگێکی ھەیە کە بڕوا وایە لە زەریای ھێمنەوە جیا بووبێتەوە[ژێدەر پێویستە]کە قەبارەکەی یەک لەسەر چل و نۆ ئەوەندەی زەوییە و لە ماوەی ٢٣ کاتژمێر و ٥٥ خولەک و ٤ چرکە جارێک بە دەوری خۆیدا دەخولێتەوە و لەماوەی ٣٦٥٫٢٥٦٣٦٣٠٠٤ ڕۆژدا جارێک بە دەوری خۆردا دەسوڕێتەوە.[١] ھەڵبەت سووڕانەوەی ھەموو ھەسارەکانی دیکەش لە ماوەیەکی جیاوازدا دەسوڕێنەوە لەبەر دووری و نزیکییان لە خۆرەوە چونکە تا نزیکتر بێت دەبێت زووتر بخولێتەوە چونکە ھێزی کێشکردنی خۆر ڕای دەکێشێت بۆ خۆی و بڕوا وایە تەمەنی ٤٫٥ ملیار سال بەر لە ئێستا دروست بووبێت و زەوی لە پێنج چین پێکھاتووە. بە بۆنەی ئەو مەرجانەی لە کاکێشانی ڕێگای شیریدا ھەن کە پێکھاتووە لە ٢٠٠ ملیار ئەستێرە کە ٦٠٠٠ ملیاریان ئەگەری بوونی ژیانیان لەسەرە.
ناوەندی خێراییی سووڕانەوەی زەوی بە دەوری خۆردا دەکاتە نزیکەی ٢٩٫٧٨کم بۆ ھەر چرکەیەک ھەروەھا نیوە تیرەی زەوی لە ھێڵی ناوەندا یەکسانە بە ٦٫٣٧٨٫١٣٧٠کم کە کۆی گشتی تیرەی زەوی لە ھێڵی ناوەندا دەکاتە ١٢٫٧٥٦٫٢٧٤کم پاشان نیوە تیرەی زەوی لە ھێڵی جەمسەردا دەکاتە ٦٫٣٥٦٫٧٥٢٣کم کە کۆی گشتی تیرەی ھێڵی جەمسەری دەکاتە ١٢٫٧١٣٫٥٠٤٦کم جیاوازی نێوان ھەردوو ھێڵەکە دەکاتە ٤٢٫٧٦٩٤کم و ئەگەر ھەردوو ھێڵەکە کۆبکەینەوە دەکاتە ٢٥٫٤٦٩٫٧٧٨٦کم [ژێدەر پێویستە].
سەرچاوەکان
[دەستکاری]![]() | |||||||||||||||||||||||||
|
| ||||||||||||||||||||||||
پێڕستەکان |
| ||||||||||||||||||||||||
خەیاڵی |
| ||||||||||||||||||||||||
See also: Formation and evolution of the Solar System, list of the Solar System's objects by discovery date, by orbit, and by radius or mass, and the Solar System Portal |
- دەروازەی گەردوون
- دەروازەی جوگرافیا
- دەروازەی زانست
- دەروازەی زانستی زەوی
- دەروازەی کۆمەڵەی خۆر
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەوی تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.