For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for بزووتنەوەی گۆڕان.

بزووتنەوەی گۆڕان

ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. تکایە بە زیادکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان یارمەتیی باشترکردنی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە بابەتە بێسەرچاوەکان بە ڕاست نەزاندرێن و لاببرێن.دۆزینەوەی سەرچاوە: "بزووتنەوەی گۆڕان" – ھەواڵەکان · ڕۆژنامەکان · کتێبەکان · سکۆلار · جەیستۆر (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
  ئەم وتارە سەبارەت بە بزووتنەوەی گۆڕان نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە ‏گۆڕان (ڕوونکردنەوە).
بزووتنەوەی گۆڕان
گۆڕان
ناوی عەرەبیحركة التغيير
ناوی ئینگلیزیChange Movement
دامەزرێنەرنەوشیروان مستەفا
ڕێکخەری گشتیعومەر سەید عەلی
دروشمبەرەو گۆڕان
دامەزراندن۱۱ی نیسانی ٢٠٠٩[١]
جیابووەتەوە لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
شوێنگەی سەرەکیگردی زەرگەتە، سلێمانی، ھەرێمی کوردستان[٢]
ئایدۆلۆژیاڕیفۆرمخوازی
ناسیۆنالیزمی کوردی
لیبراڵیزم
شوێنی سیاسیناوەڕاست
ڕەنگەکانشین
کورسییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
٠ / ٣٢٩
کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان
١٢ / ١١١
ماڵپەر
gorran.net

بزووتنەوەی گۆڕان بزووتنەوەیەکی نوێیە، قەوارەیەکی سیاسییە کە بە سەرۆکایەتی نەوشیروان مستەفا بە ناوی لیستی گۆڕانەوە بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی ٢٥ی تەممووزی پەرلەمانی کوردستانی کرد، و لە کۆی ١٠٠ کورسی ٢٥ کورسی بەدەستھێنا؛ و بەشداری لە ھەڵبژاردنەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٠ی ئێراقی کرد.

نەوشیروان مستەفا لەنێو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە باڵی ڕیفۆرم بوو، دوای ئەوەی نەیتوانی ڕیفۆرم لەنێو یەکێتیدا بکات لە ساڵی ٢٠٠٦ وازی لە کاری حیزبی ھێنا و دەستی کرد بە کاری ڕاگەیاندن وەک دەرکردنی ڕۆژنامەی ڕۆژنامە، ماڵپەڕی سبەی، کەی ئێن ئێن، ڕادیۆی دەنگی گۆڕان و سەنتەرێکی ڕاپرسی.

لەناوەڕاسی ساڵی ٢٠٠٩ دا بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەوشیروان مستەفا لەگەڵ ھاوەڵەکانی بە لیستێکی نوێ و بەناوی گۆڕانەوە دەستیان کردەوە بە کاری سیاسی، لەپێناو گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی و ڕۆشنکردنی بوودجەی ھەرێم و جیاکردنەوەی حیزب لە دەسەڵات.

لیستی گۆڕان ڕکابەرێکی سەرەکی لیستی کوردستانی بوو کە ژمارەیەکی زۆری جەماوەری شاری سلێمانی لەگەڵدابوو سەرجەمی دەنگەکانیش ٥١٪ی لە شاری سلێمانیی بەدەستھێنا ئەویش لە ئەنجامی ناڕەزایی ھاووڵاتییانەوە دێت لە دەسەڵاتی کوردی لە ماوەی ١٨ ساڵی حوکمیدا بەتایبەتی شاری سلێمانی کە لە چوار ساڵی ڕابردوودا لەلایەن یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانی دەسەڵاتدار لە پارێزگای سڵیمانی پەراوێزخراوییەکی پێوە دیارە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی تری ھەرێمی کوردستان کە لەوێ پارتی دیموکراتی کوردستان دەسەڵاتدار بوو و خزمەتی باشی شوێنەکانی خۆی (پارێزگای ھەولێر و دھۆک) دەکرد، کە ئەوەش بەھۆی ھەر بۆیە ھاووڵاتییانی ئەم شارە شەوانە دەڕژانە سەر شەقام و کۆڵانەکان و ئاھەنگ و خۆشی خۆیان دەگێڕا. بۆیە لە سەرەتاشەوە پێشبینی دەکرا ئەم لیستە چواریەک بۆ سێیەکی دەنگەکان بەدەست بھێنێت.

لەدوای کۆچی دواییکردنی نەوشێروان مستەفا لە ئایاری ٢٠١٧ ئەوا گۆران بێ ڕێکخەری گشتی مایەوە تاکوو لە ھەڵبژاردنی ٢٥ی تەممووزی ٢٠١٧ لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا عومەری سەید عەلی بە ڕێکخەری نوێی بزووتنەوەکە دیاریکرا. عومەی سەید عەلی لەدوای نەوشێروان بووە دووەم ڕێکخەری بزووتنەوەکە لەمێژووی خۆیدا.

لە یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانەوە بۆ گۆڕان

[دەستکاری]

ئەمانەی خوارەوە ھەندێک لەو کەسایەتییە دیارانەی نێو یەکێتیی نشتیمانیی کوردستانن کە وازیان لەو حیزبە ھێناوە و کار بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دەکەن:

  • نەوشیروان مستەفا (سەرۆکی بزووتنەوەی گۆڕان)
  • مام ڕۆستەم
  • فەرھاد سەنگاوی (ئیستا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)
  • عوسمان بانیمارانی (ئەندام پەرلەمان)(ئیستا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)
  • کوێستان محەممەد (ئەندام پەرلەمان)
  • عوسمانی حاجی مەحموود (وەزیری ناوخۆی ئیدارەی سلێمانی پێشوو)
  • جەلال جەوھەر
  • دانا ئەحمەد مەجید (پارێزگای پێشووی سلێمانی)
  • مستەفا سەید قادر
  • مستەفا سەلیم (باژێروانی مەکۆی ڕانیە)
  • عومەری سەید عەلی (ئێستا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان)ە
  • شۆڕش حاجی
  • سەرکەوتی کوبە (ئیستا گەڕاوەتەوە ناو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان)[٣]

ھەڵبژاردنەکان

[دەستکاری]

ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان

[دەستکاری]

بزووتنەوەی گۆران بە سەرکردایەتی نەوشیروان مستەفا دەوای جیابوونەوەی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداری ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە ناوی لیستی گۆران کرد، کە لە ڕۆژی ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ بەرێوەچوو. ڕکابەری گۆڕان لەگەڵ لیستی کوردستانی بوو کە لە پارتی و یەکێتی پێکھاتبوون و لەلایەن مەسعوود بارزانی و جەلال تاڵەبانی سەرکردایەتی دەکرا. دوای دەرچوونی ئەنجامەکان بزووتنەوەکە توانی ٢٦ کورسی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت ، بووە یەکەم ھێزی سیاسی دەرەوەی یەکێتی و پارتی بەو شێوەیە زۆرترین ژمارەی کورسی لە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت . لەکاتی پێکھێنانی حکوومەت بزووتنەوەکە بەشداری نەکرد، لەگەڵ ھەریەکە لە ھەریەکە لە یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان بوون بە ئۆپۆزسیۆن لە پەرلەمان.

بە پێچەوانەی بانگەشەکانی ساڵی ٢٠٠٩ کە دژایەتی کردنی حکوومەت بوو، لیستی گۆران لەکاتی بانگەشەکرد بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠١٣ بڕیاری بەشداریکردنی لە حکوومەت دا بەمەبەستی چاکسازی و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵکاران. دوای بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکان و دەرچوونی ئەنجامەکان بزووتنەوەی گۆران توانی ٢٥ کورسی بەدەست بھێنێت ئەمە لەکاتێکدا بوو لە ھەڵبژاردنی خووڵی پێشوو ٢٦ کورسی بردبووەوە. لە پێکھێنانی حکوومەت ھاوبەشی پارتی و یەکێتی کرد چەندین پۆست و پلەی وەرگرت. بەشداریکردنی لە حکوومەت بووە ھۆی ئەوەی دەنگی ناڕەزایەتی لە ناو بزووتنەوەکە سەرھەڵبدات، ژمارەی لایەنگرانی کەمتر بوو وەوە.

مردنی نەوشیروان مستەفا لە ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ بە شێوەیەکی گشتی کاریگەری کردە سەر دەنگەکانی بزووتنەوەکە لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ئەوەی لە کاتی دەرچوونی ئەنجامەکان کورسییەکانی بزووتنەوەکە لە ٢٥ دابەزی بۆ ١٣ کورسی ئەمەش ڕێژەیەکی بەرچاو بوو لە دابەزینی پێگەی جەماوەری و لایەنگرییان لەلایەن خەڵکی ھەرێمی کوردستان.

ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

[دەستکاری]

لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵی ٢٠٢١ بزووتنەوەی گۆران لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ھاوپەیمانیی کوردستانیان دروست کرد پێکەوە لە سەرجەم بازنەکانی پارێزگاکانی کوردستان کاندیدیان دانا، بزووتنەوەکە لە چەند بازنەیەک کاندیدی خۆی دانا. دوای بەرێوەچوونی ھەڵبژاردنی تایبەت لە ٨ی تشرینی یەکەم ھەروەھا ھەڵبژردنی گشتی لە ١٠ی تشرینی یەکەم، دەرچوونی ئەنجامە بەرایییەکان، بزووتنەوەکە کەمترین ڕێژەی دەنگدانی لە مێژووی خۆیدا بەدەست ھێنا، بە شێوەیەک ھیچ بەربژێریکی نەیتوانی یەک کوورسی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بباتەوە. لەکاتێکدا لە ھەڵبژاردنیساڵی ٢٠١٨ پێنج کورسی بەدەست ھێنابوو. ئەم ئەنجامە جێگای چاوەڕوانی بزووتنەوەکە بە شێوەیەکی گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتە نەبوو وەک یەکێک لە ڕووداوە چاوەڕوانەنەکراوەکانی ھەڵبژاردن لە قەڵەم درا، لایەنگرانیان داوای دەست لە کارکێشانەوەی خانەی ڕاپەڕاندنی کارەکانی بزووتنەوەکە کرد.[٤] دوای یەکلایکردنەوەی ئەنجامەکان خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆران داوای لێبوردنیان لە دەنگدەرانیان کرد.[٥][٦] ڕۆژی ١٢ی تشرینی یەکەم بەمەبەستی بڕیاردان لە چارەنووسی بزووتنەوەکە کۆبوونەوە. بەشێکیش لە ھەڵسوراوانی ئەم بزووتنەوەیە دەستلە کارکێشانەوەیان ڕاگەیاند.[٧]لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، لە کاردانەوەی ئەو شکستە و وەک ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی، عومەری سەید علی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەکە بە شێوەی گشتی دەست لە کارکێشانەوەی خۆیان لە سەکردایەتیکردنی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند.[٨]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ "ئێمه‌ کێین؟". gorran.net. Retrieved 2021-10-15.
  2. ^ http://gorran.net/
  3. ^ "سه‌ركه‌وت حه‌سه‌ن گه‌ڕایه‌وه‌ ماڵه‌ گه‌وره‌كه‌‌". www.pukmedia.com. Retrieved 2021-10-27. ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ www.rudaw.net https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/1110202116. Retrieved 2021-10-12. ((cite web)): Missing or empty |title= (help)
  5. ^ "خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان: شكستەكەمان قبووڵە". www.wishe.net. Retrieved 2021-10-12.
  6. ^ "بزووتنەوەی گۆڕان داوای لێبووردن لە دەنگدەرانی دەکات: بەربژێرەکانمان سەرنەکەوتن". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-12.((cite web)): CS1 maint: url-status (link)
  7. ^ "دەست لەكاركێشانەوەی بە كۆمەڵ لەناو گۆڕان دەست پێ دەكات". www.wishe.net. Retrieved 2021-10-12.
  8. ^ "راگەیەندراوی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان". gorran.net. Retrieved 2021-10-13.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
بزووتنەوەی گۆڕان
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?