ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم)
ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم) | |
---|---|
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ژ.ی ئەڵقەکان | ١٣ |
بڵاوکردنەوە | |
تۆڕ | نیکلۆدیۆن |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ٢٢ی ئابی ٢٠١٤ | –
کاتزانیی وەرز |
وەرزی سێیەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەنیمەیشنی ئەفسانەی کۆرا بە ناوی پەڕتووکی سێیەم: گۆڕان، کە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆ دروستکراوە و لە ١٣ ئەڵقە پێکھاتووە، ئەم وەرزە لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٤ لە کەناڵی نیکلۆدیۆن لە ئەمریکا دەستی بە پەخشکردن کرد.
ئەم وەرزەی زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەرچاو لە شانشینی زەویدا خۆی دەبینێتەوە، شانشینی زەویش یەکێکە لە چوار نەتەوە سەرەکییەکەی ناو جیھانەکە؛ و بە گەڕانەوەی توانای ملکەچپێکردنی ھەوا بۆ ناھەوا ملکەچپێکەرەکان دەست پێدەکات[ئ]، ئەمەش توانای کۆمەڵەیەکی مەترسیداری جیھانەکە دەگەڕێنێتەوە،[١] کە کۆمەڵەیەکی ئەنارکیستی دژبەری پاڵەوانی زنجیرەکەن کە دەیانەوێت سەرجەم حوکومەتەکانی جیھانەکە بڕوخێنن و یەک دەسەڵاتی بێلایەن بۆ ھەموو جیھان ھەبێت و چیتر ئەڤەتار بوونی نەمێنێت.[٢][٣]
لەنێو کارەکتەرە پاڵپشتەکانی ئەم وەرزەدا زوکۆ ھەیە کە ئێستا بەساڵاچووە، پێشتر لە زنجیرە ڕەسەنەکە کارەکتەری سەرەکی بوو،[٤] ھەروەھا سوین بیفۆنگ سەرۆکی شاری کانزا و خوشکی لین بیفۆنگ، کە ھەردووکیان کچی تۆف بیفۆنگن.[٥][٦][ژێدەر پێویستە]
ھەڵسەنگاندن
[دەستکاری]پەڕتووکی سێیەم ستایشی زیاتریی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەچاو وەرزی پێشووتر، لەگەڵ کۆکردنەوەی پێداچوونەوەکانی ڕاتن تۆمەیتۆز ڕیزبەندی پەسەندکراوی ١٠٠٪ بۆ ئەم وەرزە دیاریکرا.[٧][٨][٩]
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ کاتێک لە وەرزی دووەم لە پەڕتووکی دووەمدا، ئەڤەتار کۆرا دەروازەی ڕۆحەکانی کردەوە و ھەردوو جیھانەکە تێکەڵ بوون، ناملکەچپێکەرانی ھەوا توانای ملکەچپێکردنیان بۆ دەگەڕێتەوە
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Legend of Korra's villain Zaheer raises questions of the moment" (بە ئینگلیزی). 2020-09-11. Retrieved 2023-12-10.
- ^ "An Anarchist Critique of 'Avatar: The Legend of Korra'". PopMatters (بە ئینگلیزی). 2022-08-02. Retrieved 2023-12-10.
- ^ https://themaydan.com/2020/09/the-legend-of-korras-zaheer-and-the-dark-fantasies-of-the-war-on-terror/
- ^ Mitchell, Joel (2020-08-25). "The Legend of Korra: Just How Old Is Avatar's Zuko In The Sequel Series?". CBR (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "Suyin Beifong". Heroes Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "The Legend of Korra (Season 3)". Nickelodeon (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ "The Legend of Korra - Rotten Tomatoes". www.rottentomatoes.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
- ^ Zwyer, Melchior (2014-08-22), Venom of the Red Lotus, The Legend of Korra, Janet Varney, David Faustino, Seychelle Gabriel, retrieved 2023-12-10
- ^ Nicholson, Max (2014-08-29). "The Legend of Korra: Book Three Review". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-10.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەفسانەی کۆرا (وەرزی سێیەم) تێدایە. |
وەرزەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
وەرزەکانی ئەفسانەی کۆرا | |||||||||||
ئەڵقەکانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
کارەکتەرەکانی جیھانی ئەڤەتار |
| ||||||||||
کۆمیکەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
شوێن و نەتەوەکان |
| ||||||||||
پەیوەندیدار | |||||||||||
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.