ئەسامی ساتۆ
ئەسامی ساتۆ | |
---|---|
کەسایەتیی ئەفسانەی کۆرا | |
یەکەم دەرکەوتن | وەرزی یەکەم |
دروستکراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ برایان کۆنێتزکۆ |
نەخشێنراوە لەلایەن | مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ، برایان کۆنتێزکۆ |
زانیاریی ناو-گەردوونی | |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | مێ |
پیشە | پیشەساز |
خێزان | ھیرۆشی ساتۆ (باوک) یاسوکۆ ساتۆ (دایک) |
نەتەوە | شاری کۆمار، کۆماری یەکگرتووی نەتەوەکان |
ملکەچپێکردنەکان | نییە |
ئەسامی ساتۆ یان ئاسامی (بە ژاپۆنی: 佐藤麻美) کارەکتەری سەرەکی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەنیمەیشنیی کۆمپانیای نیکلۆدیۆنە بەناوی ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢‒٢٠١٤). کارەکتەرەکە لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆوە دروست کراوە.
پێچەوانەی زۆرێک لە کارەکتەرەکانی جیھانی ئەفسانەی کۆرا، ئەسامی توانای ملکەچپێکردنی نییە، یان و ناتوانێت ھیچ کام لە چوار توخمەکە دروست بکات و کۆنترۆڵیان بکات یان دەستکاریان بکات. ئەو تاکە منداڵی پیشەساز و سەرمایەدار، ھیرۆشی ساتۆیە،[ژێدەر پێویستە] کە کۆمپانیایەکی پیشەسازی لە شاری کۆمار دامەزراندووە و گەورەترین داھێنانەکانی سەردەمیی مۆدێرنی لە شارەکە بنیادناوە. ئەسامی فڕۆکەوان و ئەندازیارێکی لێھاتوو، شەڕکەرێک بەھێزە.[١][٢][٣]
دروستکردن و پێکبەستن
[دەستکاری]ئەسامی سەرەتا وا داندرا کە سیخوڕێکی دوولایەنە بێت بۆ شۆڕشی یەکسانیخوازەکان و دژە پاڵەوانی زنجیرەکە، بەڵام دواتر لە وەرزی یەکەمدا لەناو تیمی ئەڤەتار داندرا. ھەروەھا ئەوەشی بۆ زیادکرا لەگەڵ ماکۆدا ببنە خۆشەویستی یەکتر.[٤] دیمارتینۆ و کۆنێتزکۆ وا دایان نا کە کارەکتەرێکی ناملکەچپێکەر پێویستە بۆ چیرۆکی زنجیرەکە، ھەروەھا کۆنێتزکۆ بیرۆکەکەی خستەڕوو بۆ تیمی نووسەران کە ئەسامی ھاوڕەگەزخواز بێت،[٥] ئەمەش لە تەواوی زنجیرەکە دەرنەکەوت و تەنیا لە دیمەنی کۆتایی زنجیرەکە داندرا.[٦][٧]
کەسایەتی
[دەستکاری]ئەسامی لە خێزانێکی دەوڵەمەندا گەورە بووە، وەک کچێکی گەنجی خەمخۆر و سەربەخۆ بۆ ئەوانی تر پێناسە دەکرێت، کە توانای مامەڵەکردنی لەگەڵ دۆخە نەخوازراوەکاندا ھەیە؛ لە منداڵییەوە ڕاھێنانی لە شەڕی بەرگریکردن کردووە.[٨] ھەندێک جار وەک مێشکی تیمی ئەڤەتار ناسراوە. ھەروەھا کارەکتەرێکی سەربەخۆ و بەھێزە و دەتوانێت بەتەنیا ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە. دوای ڕووداوەکانی وەرزی یەکەم، کارەکتەری ئەسامی ساتۆ زیاتر پەرەی پێدرا و بوو بە سەرۆک و بەڕێوەبەری سەرەکی بازرگانی کۆمپانیاکەی باوکی.[٩] کارەکتەری ئەسامی بەشێوەیەک تایبەتە کە شێوازەکەی بەراوردی کەسایەتیی خەیاڵی، بروس وەین دەکرێت لە جیھانی دی سی.[١٠][١١][١٢][١٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ "Asami Sato". Avatar Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ korranation. "KORRA NATION". Tumblr. Retrieved 2023-12-11.
- ^ "bryan konietzko". Tumblr (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ "Masami". Shipping Wiki (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ Roehler, Stephanie (2019-01-27). "Legend Of Korra: 25 Important Facts About Korra And Asami's Relationship". ScreenRant (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ "Separated at Draft: Asami Sato and Kate Kane – The Fandomentals". www.thefandomentals.com (بە ئینگلیزی). 2016-09-27. Retrieved 2023-12-11.
- ^ ww7.avatarspirit.net http://ww7.avatarspirit.net/transcripts.php?num=104&usid=27&utid=4149871098. Retrieved 2023-12-11.
((cite web))
: Missing or empty|title=
(help) - ^ "The Legend of Korra – Asami Sato / Characters". TV Tropes. Retrieved 2023-12-11.
- ^ Hurych, Amanda (2017-11-09). "The Legend Of Korra: 20 Shocking Facts You Didn't Know About Asami". TheGamer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ https://www.sosyncd.com/database/asami-sato-personality-type-zodiac-sign-enneagram/
- ^ "Asami Sato's Personality Type". Personality Directory (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-11.
- ^ "Just for Fun: The Asami and Batman Comparison Thread ;D – Sfdebris.net". sfdebris.net. Retrieved 2023-12-11.
- ^ "These Actors Need to Be in a Live-Action Legend of Korra Movie! | moviepilot.com". web.archive.org. 2015-04-17. Retrieved 2023-12-11.
- دەروازەی ئەنیمەیشن
- دەروازەی ژن
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی دەیەی ٢٠١٠
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەسامی ساتۆ تێدایە. |
وەرزەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
وەرزەکانی ئەفسانەی کۆرا | |||||||||||
ئەڵقەکانی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
کارەکتەرەکانی جیھانی ئەڤەتار |
| ||||||||||
کۆمیکەکانی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا | |||||||||||
شوێن و نەتەوەکان |
| ||||||||||
پەیوەندیدار | |||||||||||
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.