یانەی تۆپی پێی ڕۆما
یانەی تۆپی پێی ڕۆما یانەیەکی ئیتالیە، کە لە ساڵی ١٩٢٧ لە پایەتەختی ووڵاتی ئیتالیا، شاری ڕۆما دامەزراوە، یانەکە بە نێوی گورگەکانی ڕۆما لە ئیتالیا ناوی دەرکەوتووە و تا ئێستا یانەکە توانیویەتی تەنیا سێ جار خولی تۆپی پێی ئیتالیا بەدەست بھێنێت لەگەڵ بەدەستھێنانی نۆ جامی ئیتالی، و دوو جاریش جامی سووپەری بەدەست ھێناوە، یانەکە خاوەنی یاریگایەکە بەناوی یاریگای ئۆڵەمپیکۆ کە جێگەی زیاتر لە ٧٢ ھەزار ھاندەری تێدا دەبێتەوە.
٭ گۆڵکاری یانەکە فرانچێسکۆ تۆتییە، کە ٣٠٧ گۆڵی لە ٧٨٥ یاریدا تۆمارکردووە.
٭ یەکێک لە کایە گرینگەکانی یانەکە کایەی دژ بە لازیۆیە کە بە کایەی Derby della Capitale ناسراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- ماڵپەڕی یانەی ڕۆما ١٥ی ئازاری ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە یانەی تۆپی پێی ڕۆما تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.