ڕاوچی × ڕاوچی
ڕاوچی × ڕاوچی | |
---|---|
سەرناو | ハンターハンター |
کاری وەرگیراو | Hunter × Hunter، Hunter × Hunter، Hunter x Hunter: Wonder Adventure |
چەشن | ئەنیمێ و مانگای ئەکشن، fantasy anime and manga، ئەنیمێ و مانگا سەرکێشییەکان، comedy drama anime and manga |
دانەر | یوشیھیرۆ تۆگاشی |
بڵاوکەرەوە | Jump Comics، Viz Media، Elex Media Komputindo |
وڵاتی بنەڕەت | ژاپۆن |
زمان | زمانی ژاپۆنی |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣ی ئازاری ١٩٩٨ |
Illustrator | یوشیھیرۆ تۆگاشی |
دابەشکەر | کڕەنچیڕۆل، ھولو |
وێبگە | http://www.vap.co.jp/hunterhunter/ |
بڵاوکراوەتەوە لە | ھەفتانەی شۆنن جەمپ |
مەبەستی گشتی | شۆنن مانگا |
ڕاوچی × ڕاوچی (بە ژاپۆنی: ハンター×ハンター) (بە ئینگلیزی: Hunter × Hunter) زنجیرەیەکی مانگای ژاپۆنییە کە لەلایەن یوشیھیرۆ تۆگاشی نووسراوە و وێنەی کێشراوە. لە ھەفتانەی شۆنن جەمپ لە ئازاری ١٩٩٨ەوە بە زنجیرەکانی داڕێژراوە کراوە، ھەرچەندە مانگاکە لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە بەردەوام بووە لە ماوەی درێژکراوەدا. بەشەکانی لە ٣٦ قەبارەی تانکۆبۆن کۆکراوەتەوە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
چیرۆکەکە سەرنج دەخاتە سەر کوڕێکی گەنج بە ناوی گۆن فریکس کە بۆی دەردەکەوێت کە باوکی کە لە تەمەنی گەنجیدا جێی ھێشتووە، لە ڕاستیدا ڕاوچییەکی بەناوبانگی جیھانە، پسپۆڕێکی مۆڵەتپێدراو کە تایبەتمەندە بە بەدواداچوونی نایابەوە وەک شوێن.
گۆن لە گەشتێکدا دەڕوات بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاوچی و لە کۆتاییدا باوکی بدۆزێتەوە. بە درێژایی ڕێگاکە، گۆن چاوی بە ڕاوچییە جۆراوجۆرەکانی تر دەکەوێت و ڕووبەڕووی ماورایی دەبێتەوە
چیڕۆک
[دەستکاری]گۆن فریکس کوڕێکی بچووکە، بەدوای باوکیدا دەگەڕێت بۆ ئەم مەبەستەش دەبێت تاقیکردنەوەی ڕاوچییەکان ئەنجام بدات بۆ ئەوەی ببێت بە ڕاوچی، ھاوشێوەی باوکی خۆی. لە میانەی تاقیکردنەوەکانی پەیوەندی ھاوڕێیەتی پتەو دروست دەکات لەگەڵ سێ ھاوڕێی بە ناوەکانی "کیلوا، کۆڕاپیکا، و یۆریۆ (لیۆریۆ)" و ھەریەک لەمانە ئامانجی تایبەت بە خۆی ھەیە.
درێژەی چیرۆک
[دەستکاری]لەکاتێکدا گۆن فریکس بە دوای باوکیدا دەگەڕێت دەچێت بەشداری پێشبڕکێی ڕاوچییەکان دەکات و کۆراپیکا، لیۆریۆ، کیلوا دەناسێت و لەکۆتایی پاڵە وانیتییەکە دا ھەموویان دەردەچن جگە لە کیلوا نەبێت بەھۆی لادان لە یاسای پاڵەوانێتییەکەوە پاشان گۆن و کیلوا بەتەنیا دەمێننەوە و دەچن بۆ بورجی ئاسمان تاکو پەرە بە تواناکانیان بدەن و پارەیشیان دەست بکەوێت و لەوێ کەسێک دەبێت بە مامۆستایان بەناوی بەڕێز وینگ کە فێری ھونەری نێن یان دەکات کە ھونەرێکی شەڕکردنە و بەشێوەیەکی زۆر بەھێز دەبن و پاشان دەچن بۆ شاری یۆروک شین کە لەوێ ھاوڕێکان چاویان بەیەن دەکەوێت.
زمانی کوردی
[دەستکاری]بەشێوەیەکی فەرمی ھیچ کەناڵێکی تەلەڤیزیۆنی کوردی مافی بڵاوکردنەوە و بە کوردیکردنی ئەو ئەنیمییەی نەبووە، بەڵام لە ئاستی ناوخۆی باشووری کوردستان کەناڵی نیگا ٢ (یان نیگای منداڵان) کە سەر بە کەناڵی نیگا تیڤییە و کەناڵی فۆرئەنیمی کە سەر بە گرووپی کەناڵەکانی 4Group Channelsە زنجیرەکەیان پەخشکردووە. ھاوکات چەند وێبگەیەکی کوردیش تایبەت بە ئەنیمی زنجیرەکەیان بە ژێرنووسی کوردی بڵاوکردووەتەوە .[ژێدەر پێویستە]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشدارییەکانی ویکیی ئینگلیزی.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕاوچی × ڕاوچی تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.