ڕائیلی
ڕائیلیزم ئایینێکە کە بیرۆکەکەی پەیوەستە بە مرۆڤە گریمانەییەکانی دەرەوەی زەوی[١]، ڕائیلیزم لەلایەن ڕۆژنامەنووسی پێشووی ئۆتۆمبێلی وەرزشی فەرەنسی کلۆد فۆریلۆن لە ساڵی ١٩٧٤ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لە دوای کۆنفرانسێکی بەرفراوان دامەزراوە و بە گەورەترین ئایینی نامۆ لە جیهاندا وەسف دەکرێ.
باوەڕەکانیان
[دەستکاری]ڕائیلییەکان پێیان وایە فۆریلۆن کە بە ڕائیل ناوی دەبەن، لە بوونەوەرەکانی ئیلۆهیمەوە زانست و ڕێنمایی وەرگرتووە، کە بوونەوەرێکن بەپێی باوەڕەکەیان لە مرۆڤەوە نزیکن و ئەوانەن کە دەرکەوتەکانی ژیانیان لەسەر هەسارەی زەوی دروست کردووە، هەروەها ڕائیلییەکان پێیان وایە کە ئەم بوونەوەرانە لە ڕابردوودا گەیشتوونەتە سەر زەوی و لە ڕابردوودا وەک “خودا” یان “فریشتە” بۆ مرۆڤ دەرکەوتوون و هۆکاری دامەزراندنی زۆرێک لە ئایینە ناسراوەکانی ئەمڕۆ بوون[٢].
سەرچاوە
[دەستکاری]- ^ تۆماس پاوڵ ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٢: نووسەری وەرزشی و بێگانەکان و کولتێک کە ٥٥ هەزار باوەڕداریان هەیە.
- ^ بارێت دەیڤید ساڵی ٢٠٠١. کتێب باوەڕدارانی نوێ: ڕاپرسییەک لە مەزهەب و کولتوری و ئایینە بەدیلەکان، لەندەن
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕائیلی تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.