For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان.

ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان

داواکردنی مافەکان
ئەم پەڕەیە ڕێگە بە بەڕێوەبەران دەدات داواکردنی مافەکانی بەکارھێنەران بەڕێوەبەرن. بەڕێوەبەران توانای پێدانی مافی پاسدەر، پاسدەری خۆگەڕ، ئۆتۆو ویکی براوزر، پەسندکراو، گەڕاندنەوە، بارکردن، گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر و ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی بە بەکارھێنەران بدەن.
ئەو بەکارھێنەرانەی کە داوای مافەکان دەکەن پێویستە بزانن ئەو مافەی داوای دەکەن کاری چییە و چۆن کار دەکات و دەبێت زانیارییەکانی خوارەوە بە وردی بخوێننەوە. ھەموو بەکارھێنەران ڕێنمایی کراون کە دووبارە سەردانی پەڕەکە بکەنەوە دوای ماوەیەک بەسەر تێپەڕبوونی داواکارییەکەدا، چوونکە زۆرجار ئاگادار ناکرێنەوە لەسەر وتووێژ و بەڕێوەبردنی مافەکان. ھەر کەسێک لێرە داواکاریی پێشکەش بکات پێویستە ئاگادار بێت کە لەوانەیە داواکارییەکەیان زوو وەڵام نەدرێتەوە و ماوەیەکی پێ بچێت.
داواکارییە کۆنەکان لە ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان/ئەرشیڤ ئەرشیڤ دەکرێت.

مافەکان

لێرە بەڕێوە دەبرێت

گرووپی بەکارھێنەران

  • پاسدەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافێکی نوێیە کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات تا پەڕەکان وەک پاسدراو نیشان بکات. ئەوەیان دەکەوێتە سەر بەڕێوەبەرەکە کە مافەکە بە کاتی یان ھەمیشەیی دەدات.
  • پاسدەری خۆگەڕ (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی بەکارھێنەریی پاسدانی خۆگەڕ بۆ کەمکردنەوەی کاروباری پاسدانی پەڕە نوێکانە و دەبێتە ھۆی نیشانکردنی خۆگەڕی ئەو پەڕانەی بەکارھێنەرانی پاسدەری خۆگەڕ دروستی دەکەن. ئەمە یانی بەکارھێنەر جێگای متمانەیە کە بابەتی نابەجێ و نەگونجاو پێشکێش ناکات یان بە دەربڕینێکی تر، بەکارھێنەرێکی بابەتێکی نوێ پێشکێش دەکا، بابەتەکەی زۆر جاران ئەوەندە باش ھەیە ھەتا ھەموو ئەوانەی کە دوایی دروستی دەکا پەسند بکرێ.
  • ئۆتۆو ویکی براوزر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): دەستکاریکەرێکی نیمچەخۆگەڕی میدیاویکییە بۆ مایکرۆسۆفت ویندۆز، کە بۆ کردنی ئەرکە دووپات و وەڕەزکەرەکان تا خێراتر و ئاسانتر بکرێن دروست کراوە.
  • پەسندکراو (زیادکردنی داواکاری • داواکارییەکان ببینە): جاری وایە پێویستە ھەندێک ھەژمار بەر لە کاتی پەسندکرانی خۆگەڕ، پەسەند بکرێن. گرووپی بەکارھێنەرانی پەسندکراو ھەموو مافەکانی زڕ-گڕووپی پەسندکراوی خۆگەڕی ھەیە و تەنیا جیاوازییەکەی لەوەدایە لە لایەن بەڕێوەبەرانەوە لە کاتی پێویست دەدرێتە بەکارھێنەران. ئەم مافە پێویست نییە بدرێتە بەکارھێنەرێک کە پەسندکراوی خۆگەڕە چون ھەموو مافەکانیان یەکە.
  • گەڕێنەرەوە (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): گەڕاندنەوە تایبەتمەندییەکی نەرمامێری میدیاویکییە و لەسەر ویکیپیدیا بەڕێوەدەچێ. ئەم ئامرازە دوایین دەستکارییەکانی بەکارھێنەر لەسەر پەڕەیەک بە تاقە کرتەیەکی ماوس پووچەڵ دەکاتەوە. لەسەر ویکیپیدیا، گەڕاندنەوە بۆ پووچەڵکردنەوەی دەستکارییە نابەجێکان وەکوو خراپکاری کەڵکی لێ وەردەگیرێ.
  • بارکەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): بارکەرەکان یەکێک لە ئاستەکانی دەستەڵاتی بەکارھێنەر لەسەر ویکیپیدیایە. ئەم مافە بۆ بارکردنی پەڕگە لەسەر ویکیپیدیای کوردی دانراوە. بارکەرەکان ئەم مافی بارکردنی پەڕگە (وێنە، ڤیدیۆ، دەنگ و…) لەسەر ویکیپیدیای کوردی، بارکردنی وەشانێکی نوێی پەڕگە و گواستنەوەی پەڕگەکانیان ھەیە.
  • گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): ھەروەھا ناسراوە بە خامۆشکەری ڕەوانەکەر، مافێکە کە ھەندێک لە بەکارھێنەران ھەیانە. ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.
  • ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی ھەڵاوردە لە بەربەستی ئایپی مافێکە کە بەڕێوەبەران بە گشتی ھەیانە و بەکارھێنەرانی ئاسایی نییانە. زۆر جار وا پێویستە کە ناونیشانێکی ئایپی بەربەست بکرێت و ئەم بەربەستنە بەکارھێنەرانی تۆمارکراو و نەناسراویش بگرێتەوە. ئەو بەکارھێنەرانەی ھەژمارییان ھەیە و جێباوەڕن و ئایپییەکەیان بەربەست کراوە لەوانەیە ئەم مافەیان پێ بدرێت تاکوو لە بەشداربوون لە ویکیپیدیا بەردەوام بن. ئەم مافە کاتییە و تەنیا بۆ تێپەڕاندنی کێشەی بەربەستکردنەکە دەدرێت، و لە کاتی کۆتایی ھاتنی کێشەکە لە بەکارھێنەر دەسێنرێتەوە.
  • بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان (زیادکردنی داواکاریداواکارییەکان ببینە): مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان مافێکە کە ڕێگە بەبەکارھێنەر دەدات بەسەر ئەو دەستکارییانە دا بچێتەوە کە لە وتارێک کراون و ھێشتا بڵاو نەکراونەتەوە، ئەو مافە ڕێگە بەبڵاوکردنەوەی دەستکارییەکە دەدات دوای پەسەندکردنی.

لە شوێنی تر بەڕێوە دەبرێت

سەندنەوەی ماف

ئەگەر دەتەوێت یەکێک یان زیاتر لە مافەکانی خۆتت لێ بسەندرێتەوە (جگە لە مافی بەڕێوەبەرایەتی)، تکایە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەرێک ببەستە. ئەگەر دەتەوێت مافی بەڕێوەبەرایەتیت لێ بسەندرێتەوە، پێویستە سەرەتا لە دیوەخان وتووێژ بکەیت و ئەم باسە ببەیتە مێتاپیدیا.

پڕۆسە

داواکاران

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، کرتە لەسەر «زیادکردنی داواکاری» بکە لەژێر بەشی مافی خوازراو و ھۆکارێک بۆ داواکردنی مافەکە بنووسەرەوە. ھەموو بەکارھێنەران دەتوانن لێدوان بنووسن و داوای ماف بکەن، بەڵام ھەمووان مافیان پێ نابەخشرێت.

بەڕێوەبەران

بەڕێوەبەران دەتوانن ھەر کامێک لەو مافانەی لەسەرەوە باس کران بە بەکارھێنەران بدەن بەو مەرجەی سەرەتا بەسەر دەستکارییەکانیاندا بچنەوە و سەیری مێژووی بەشدارییەکانیان بکەن بۆ ڕێگریکردن لە خراپ بەکارھێنانی ئەم مافانە. لەگەڵ ھەر داواکارییەکدا چەند بەستەرێک لە تەنیشت ناوی داواکەرەکەوە دادەندرێت بۆ ئاسانکاری لە بەسەرداچوونەوەی بەشدارییەکانی پێشووی بەکارھێنەر و لۆگەکانی. ئەگەر ھاتوو داواکارییەکە سەرکەوتوو بوو، پێویستە بەڕێوەبەر داڕێژەی ((کرا)) دابنێت، ئەگەر ھاتوو ڕەت کرایەوە، پێویستە ((نەکرا)) دابنێت ڕاستەوخۆ لە بەشی داواکارییەکەدا.


داواکارییەکان

پاسدەر

دەمەوێت ئەم مافە وەربگرم @Sakura emad: و @Tessla: بۆ ئەوەی یارمەتی بەڕێوبەران بدەم، لەسەریم بەتەواوەتی خوێندۆتەوە بەڵام هەندێ پرسیارم هەیە بۆ ئەوەی بەتەواوەتی ئامادە بم بۆ مافەکە.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٤:٣٠، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارۆ سالار محمود تکایە تا ئەوکاتەی بەتەواوی ئامادە دەبیت داواکاری پێشکەش مەکە، و پێش ئەوەی ئەو مافەت ھەبێت پێسویستە سەرەتا مافی ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕت ھەبێت، ھەر پرسیسارێکتان ھەبوو لە پەڕەی وتووێژەکەم بیکەن  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Sakura emad: دەمەوێت داوای مافی پاسدەر بکەم لەبەر کەڵەکەبوونی پەڕە نوێیەکان کە پێویستیان بە پاسدانە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:١٠، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @مامۆستا چەن شتێک پێویستە تێبینی بکرێن لە کاتی پاسدان زیادکردنی دەروازەی پەیوەندیدار بۆ وتار بە توولی دەروازە، لەھەموو ئەمانەش گرنگتر شارەزابوون لە سیاسەت و ڕێساکانمان بە تایبەتی ویکیپیدیا:بایەخداری، ویکیپیدیا:بێلایەنی ڕوانگە، ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون و شێوازی پشکنینی وتار لە ھەر کێشەیەک گەر کێشەیەک دۆزرایەوە چارەسەری بکەی یان تاگی لێبدەی لەڕێگەی توینکڵ، و چەن شتێک جێگای پرسیارن بۆ نموونە لەم بەشدارییانە یەک و دوو، سێ و چەن دانەی تریش بەبێ ئەوەی کێشەکان چارەسەر بکرێت بۆچی تاگەکەت لابردوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٢٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: وابزانم ئەوە ڕونە کە شارەزای یاساکانی ویکیپیدیام، ئەو دەستکاریانەش کە کردومن ژمارەکان پێویستیان بە سەرچاوە نییە چونکە شتێک پێویستی بە سەلماندنە کە زانراوی ڕەها نەبێت، و وتاری ڕۆژەکان ویکیەکانی تریش سەرچاوەیان دانەناوە و سەرچاوە لە وتارە سەرەکیەکان دادەندرێت. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٣، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@مامۆستا: ئەو سێ پەڕەیەی بە نموونە ھێنامەوە ھەرسێکی بە وتار ھەژمار دەکرێن و پێوسیتیان بە سەرچاوە دەبێت بێگوومان، لەوانەیە زانیارییەک بۆ بەڕێزت ئاشنا بێت بەڵام ئەوە مانای ئەوە نییە ھەموو کەس پێی ئاشنایە بڕوانە ویکیپیدیا:پێویستە ئاماژە بەوە بدەیت کە ئاسمان شینە. ئەتوانی سەیری ویکیی ئینگلیزیش بکەی گەر پێت وایە من ھەڵەم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تێبینیەکان دروستن لە داهاتوو چاک دەکرێن و بەو هیوایەم بتوانم سەرچاوە بۆ وتارە بێسەرچاوەکان دابنێم تاوەکوو چیتر وتاری بێسەرچاوەمان نەبێت.مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٢٦، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا  بۆ ماوەی سێ مانگ چەن تێبنییەک: پەڕەیەک گەر کێشەی ھەبوو پاسی مەدە تا کێشەکانی چارەسەر دەکرێت، بە ھەماھەنگی لەگەڵ تیمی پێداچوونەوە کە من و Tessla و Haryad و Gejelukین کاربکە، و زۆر سپاس بۆ خزمەتەکانت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥١، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سوپاس مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پاسدەری خۆگەڕ


ئۆتۆو ویکی براوزر



پەسەندکراو



گەڕێنەرەوە

سڵاو دەمەوێت ئەم مافە وەربگرم چونکە پێویستە هەمبێت لەکاتی ئەنجامدانی هەڵەیەک، لە خۆمەوە بێت یان هەر کەسێکی تر.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:١٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC) ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٨:١٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @ئارۆ سالار، بۆ پێدانی ئەم مافە دەبێت بەڕێوەبەران سەیری بەشدارییەکانت سەبارەت بە گەڕاندنەوە بکەن، تا بزانن ھیچ گەڕانەوەیەکی دەستیت ئەنجام داوە یان لە ڕێگەی پووچەڵکردنەوە ھیچت کردووە، گەر کردبووت ئەوە دەکرێت پێتی بدەین، بەڵام بەشدارییەکانی تۆ ھیچ پووچەڵکردنەوەیەکی تێدا نەبوو!، ھەروەھا لە ھۆکاری داواکارییەکە نووسیوتە بۆ گەڕاندنەوەی ھەڵە، لەکاتێکا ئەم مافە زیاتر بۆ خراپکاری بەکاردێت، گەر ویستت ھەڵە بگەرێنیتەوە، شێوەی ئاسانتر ھەیە، ئەویش ڕێگای دەستییە یان پووچەڵکردنەوە. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:١٥، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: خۆت دەزانی گەر بتەوێت باشتر بیت لە ویکیپیدیا دەبێت تاقیکردنەوە بکەیت، و لە وتاری ئێلیزابێتی دووەم کە تاقیکردنەوەی وەرگێڕانی خۆگەرم کرد، و هەڵەم کرد، لەبەر ئەوەی ئەو مافەم نەبوو، ناچار بووم بە تۆ بڵێم.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١١:٤٣، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود وابزانم Tessla ئەم داواکارییەی گرتۆتە ئەستۆ و یەکلایی دەکاتەوە، بەڵام لێدوانی خۆشم بدەم لە ئێستادا مافەکە زووە چونکە ھیچ بەشدارییەکتان لەسەر پووچەڵکردنەوە تۆمار نەکراوە، تا نیشانی بدات بەڕاستی پێویستت بەم مافە ھەیە، و مافەکەش گەر بەھەڵە بەکاربھێنرێت دەستکاری گونجاویش لەگەڵ دەستکارییە نەگونجاوەکان بەھەڵە دەگەڕێنێتەوە بۆیە پێویستە ئاگادار بین، دەتوانی دوبارە داوای بکەیتەوە کە بەشدارییەکی بەرچاو و باشت ھەبوو لە پووچەڵکردنەوە بەتایبەتی دژی خراپکاری. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٢، ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئارۆ سالار محمود، نەکرا بە پشتبەستن بە بەشدارییەکانی بەکارھێنەر سەبارەت بە گەڕێنەرەوە. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٥٩، ٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Sakura emad: من پێشتر ئەم مافەم بە شێوەیەکی کاتی ھەبوو و بە شێوەیەکی باش بەکارمھێناوە بۆیە دووبارە داوای ئەم مافە دەکەمەوە. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:١٣، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @مامۆستا مافەکە بۆ دژە خراپکاری بەکاردێت، و کاتێک دەستکارییەکی نەشیاو دەگەڕێنیتەوە پێویستە خاوەن دەستکاری لە ڕێگەی پەیامێکی توینکڵ ئاگادار بکەیتەوە لە ھۆکاری گەڕاندەوەکە ئایا بەرێزتان بۆچی توینکڵ بەکارنایەنن بۆ ئەو مەبەستە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥١، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: پێشتر ئەگەر دەستکاریم گەڕاندبێتەوە زۆربەی دەستکاری ئای پی بووە و وانازانم پێویستیان بە ئاگادار کردنەوە هەبێت، خۆئەگەر بەکارهێنەر تۆمارکرا بێت ئەوا لە کوردتەی دەستکاریەکان ئاماژەم پێداوە. مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا: ئایپیەکان بەکارھێنەری تۆمارنەکراون و پێویستترە ئاگاداریان بۆ بڕوات لەبەر ئەوەی ئەوان ڕەنگە زۆر لەسەر ویکیپیدیا نەزانن و پێویستیان بە ئاگادارکردنەوە ھەبێت، ئایا دەتوانن توینکڵ چالاک بکەن و بەکاری بھێنن؟ من ئەمە بە پێشنیارێکی گرنگ دەبینم. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:١٨، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بەڵێ لەمەودوا وادەکەم. مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٢٥، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@مامۆستا  بۆ ماوەی سێ مانگ ماوەکە درێژتر دەبێتەوە گەر چالاکی زیاترتان ھەبێت لە دژی خراپکاری. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: زۆر سوپاس مامۆستا (لێدوان) ‏١٤:٠٤، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: سڵاو مافەکەم بە کاتی پێدرابوو وە کاتەکەشی تەواو بوو، بۆیە داوادەکەم مافەکەم بە هەمیشەیی پێبدرێت. مامۆستا (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @مامۆستا چەن تێبنییەک: گەر دڵنیا نەبوون لەوەی دەستکارییەک خراپکارییە تکایە مافی گەڕاندنەوەی بۆ بەکارمەھێنن ھەوڵدەن بە دەست بیگەڕێننەوە، و ئەم گەڕاندنەوەیەت دەستکارییەکی گەڕاندۆتەوە کە خراپکاری نییە و زانیارییە، یان ئەم دەستکارییە کە بەشداری ئایپیەکە نەمزانی بۆچی گەڕاندنەوەی تێدا بەکارھاتووە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٤:٥٦، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئەو دەستکاریە بە هەڵە گەڕێندراوەتەوە، و نازانم کام دەستکاری ئایپیت مەبەستە بەڵام بە گشتی دەسکاریەکان خراپکاری بوون. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٨:٢١، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:؟مامۆستا (لێدوان) ‏١٢:٠١، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐───────────────────────────────────────└
@مامۆستا  بۆ ماوەی شەش مانگ سپاس بۆ بەشدارییەکانتان. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٧:٠٧، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC) @Sakura emad: گەلێک سوپاس. مامۆستا (لێدوان) ‏٠٧:٢٣، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بارکەر

ھۆکارەکان:
من وتاری زۆر لەسەر فیلم، دراما، ئەلبوومی مۆسیقا هتد درووست دەکەم و پێویستم بەو مافەیە Bilalinfo (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Bilalinfo:  کرا بۆ ماوەی سێ مانگ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو، بە ڕوخسەتتان دەمەوێت ئەم مافە وەربگرم، ئەمەش لەبەر:
  • زۆری وتارانەی کە زیادیان دەکەم یان زیاد کراون و بەبێ پەرگەن.
  • نەبوونیان لە ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ئەو کاتە ناچار دەبێت وتارەکان بەبێ پەڕگە جێ بێڵم.
  • ھەروەھا لەبەر ئاسانتر ناسینەوەی: (کەسایەتی، پۆستەری فیلم و زنجیرە ...ھتد).
  • کاتێک وتارێک زیاد دەکەم، دەمەوێت ڕاستەوخۆ پەڕگەشی لەگەڵدا زیاد بکەم، ھەم بۆ ئاشناتربوونی وتارەکە، ھەم بۆ باشتربوونی خودی وتارەکە.
لەگەڵ ڕێزدا Saad Goran (لێدوان) ‏١١:٤٤، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad Goran: سەرەتا پێویستە چەندجارێک بۆ ئاشنابوونی بارکردن بەشداری ئێرە بکەیت، و پاشان مافەکە دەدرێت پێت. بەڵام ئەوە لەکاتێک دا باشە کە بارکەرانی ویکی چالاک بن، لە ئێستادا هەڵە نەبم تەنیا من چالاکم بۆ بارکردن، منیش ناتوانم بەردەوام خەریکی بارکردنی پەڕگە بم. بۆیە دەمەوێت بەڕێوەبەر Sakura شتێک بڵێت لەم بارەیەوە کە ئایا ڕاستەوخۆ مافەکەت پێ ببەخشین یان دەبێت بەشداری پڕۆژەکە بکەیت. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٤٥، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla خۆی کاتی خۆی ئەو سیاسەتەمان بۆیە دانا کە بەکارھێنەر سەرەتا لە پڕۆژە ئەندام بێت ئینجا مافی پێ بدرێت تا بزانین شارەزاییە یان نا، گەرنا شارەزایی پەیدا بکات، گەر کاک @Saad Goran شارەزایی ھەیە، و دەتوانێت پێت بڵێت مافەکە چۆن بەکاردێت ئەتوانیت پێی بدەیت کێشەمان نییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٢٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Saad Goran، دەتوانیت پێم بڵێیت شارەزاییت هەیە لە بارکردن و شێوازەکانی؟ Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٢٠، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Tessla: ڕاستییەکەی بە حوکمی ئەوەی تەنیا پەڕگەی زۆرم لە کۆمنز بار کردووە، بەس لەوێ شارەزاییم تێیدا ھەیە، ئەگەر عەزیەت نەبێت دەتوانن شێوازەکەیم پێ بڵێن، یەک جار شتێک ئەنجام بدەم، ئیتر بۆم دووبارە و ئاسان دەبێتەوە.Saad Goran (لێدوان) ‏١٨:٣٣، ١٢ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Saad Goran: کێشە نییە، من ئێستا مافەکەت بەشێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی مانگێک پێ دەبەخشم، خۆم سەیری شێوازی بارکردنەکەت دەکەم تا بزانم چۆنە. هەڵبەت فێرکارییەکم لە پەڕەی لێدوانەکەت داناوە. Tessla (وتووێژ) ‏١١:٢٨، ١٣ی ئابی ٢٠٢٤ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla: زۆر چاکە، سەیری دەکەم.
سڵاو Tessla، Sakura emad سەرەتا سوپاستان دەکەم بە ڕازیبوون بە پێدانی مۆڵەتی بارکردن بۆ مانگێک، ئێستا مۆڵەتەکەم تەواو بووە، داواکارم لە بەڕێزتان دیسان مۆڵەتی ئەم مافەم پێ ببەخشنەوە. ئەو پەڕگانەی کە لەو ماوەیە بارم کردوون: (١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧).

گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر



ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی

سڵاو بۆ ئاسانکاری و بەتایبەت بۆ دانانی سەرچاوەکان پێویستم بەم مافە ھەیە، سپاس. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٠٥، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Keenîî کرا Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٨، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەسەرداچوونەوەکەر

بەکارھێنەر:VpuipV

ھۆکاری داواکردنی مافی بەسەرداچوونەوەی دەستکارییە ھەڵواسراوەکان VpuipV (لێدوان) ‏٠٣:٣٥، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@VpuipV: not done it's not clear that why you requesting Pending changes reviewer right , and it seems that your account's fairly new to wikipedia, i am not confident whether you understand wikipedia's policy or not. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٣٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
ویکیپیدیا:داواکردنی مافەکان
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?