نواندن
![](https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4e/Bernhardt_Hamlet2.jpg/220px-Bernhardt_Hamlet2.jpg)
نواندن یان ڕۆڵگێڕان چالاکییەکە کە چیرۆکێک بە ڕێگەی نمایشکردنی لەلایەن ئەکتەرێکەوە دەگێڕدرێتەوە و ڕۆڵی کارەکتەرێک دەگرێتەبەر، لە شانۆ، تەلەڤیزیۆن، فیلم، ڕادیۆ یان ھەر میدیایەکی تر کە سوود لەو شێوازە وەربگرێت.[١][٢]
زۆربەی سەرچاوە سەرەتایییەکان لە ڕۆژاوا کە بەدواداچوون بۆ ھونەری نواندن دەکەن، ئەمەیان وەک بەشێک لە ڕەوانبێژی باس کردوە.[٣]
مێژوو
یەکێک لە یەکەم ئەکتەرە ناسراوەکان، یۆنانییەکی کۆن بوو بە ناوی تێسپیسیی ئیکاریا لە ئەسینا. نووسینی دوو سەدە دوای ئەو کەسایەتییە، ئەرستۆ لە پەڕتووکی شیعریدا باس لەوە دەکات کە تێسپیس لە کۆرسی دیتیرامبیک ھاتووەتە دەرەوە و وەک کارەکتەرێکی جیاواز قسەی کردوە.
سەرچاوەکان
- ^ BridgeTTC (2023-04-18). "What Is Acting?". The Bridge Theatre Training Company (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-28.
- ^ "Dictionary.com | Meanings & Definitions of English Words". Dictionary.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-02-28.
- ^ Csapo and Slater (1994, 257); hypokrisis, which literally means "acting," was the word used in discussions of rhetorical delivery.
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نواندن تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.