For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for مستەفا بێسارانی.

مستەفا بێسارانی

قەبری مامۆستا مستەفا بێسارانی لە نزیکی گوندی مەحموواوای سەوڵاوا

مەلا مستەفای بێسارانی (لەدایکبووی ١٦٤٣ بێساران، سنە — ١٧٠٢ بێساران) ھۆنڕاوەنووسێکی بەناوبانگی کوردی شێوەزاری ھەورامی بووە.

مەلا مستەفا کوڕی مەلا قنی تۆڵەکە کوڕی مەلا شەمسەدین، لە ساڵی ١٠٥٣ی کۆچی (١٦٤٣ یان ١٦٤٤) لە گوندی بێساران لە ناوچەی ژاوەرۆ (ئێستا لە شارستانی سەوڵاوا دایە) لەدایکبووە. سەرەتا لای باوکی و پاشان لە نۆدشە و پایگەلان و سنە وانەی مەلایەتیی خوێندووە. لە سنە ئیجازەی دوازدە زانستییەکەی مەلایەتیی وەرگرتووە و بە «مەلا مستەفای بێسارانی» لە ناو خەڵکدا ناسراوە، وەک شاعیریش «بێسارانی» بووە بە نازناوی شیعری. دوای وەرگرتنی ئیجازە گەڕاوەتەوە بۆ بێساران و لەوێ دەستی بە دەرس وتنەوە کردووە.

بێسارانی زۆربەی ژیانی فەقێیەتی لە پایگەلان بەسەربردووە. بەڵام لە دوای تەواوکردنی خوێندن بە یەکجاری لە بێساران نیشتەجێ بووە و خەریکی مەلایەتیی بووە.

لە ساڵی ٢٠٢٢ی کۆچیدا (١٧٠١ یان ١٧٠٢) لە گوندی بێساران کۆچی دواییی کردووە و لەسەر وەسیەتی خۆی لە گۆڕستانی پیرەھەژار لە نزیک سەوڵاوا نێژراوە.

ھۆنراوە

[دەستکاری]

شێعری بێسارانی لە سەر کێشی بڕگەیی و بە شێوەزاری ھەۆرامیی نۆوسراوە. کاریگەرییەکی گرنگی لە شێعری کۆردی و بە تایبەت ھەۆرامیدا ھەبووە. پیرەمێرد بڕێک لە ھۆنراوەکانی وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری سۆرانی. مەولەوی لە شێعرەکانیدا ناوی بێسارانی دەبا و دەڵێ:

«بێسارانی»یەن نە تۆی فەرد منخەم چەنی خەمان زوو مەبۆ ساکن

نموونەی ھۆنراوە

[دەستکاری]
چراغ قوربانەن، چراغ قوربانەنغەیری تۆ پەی کەس قوربان نیەنان
چراغم بە چین، چراغم بە چینئەرچینی زوڵفت بدەو بە ماچین
چراغم شەندی، چراغم شەندیتو توخمی ھیجران وە بەختم شەندی
چراغم بێ تۆ گوڵانی وەھارمەیان وە دیدەم چون نەشتە ھەزار
چراغ یانێ چێش، چراغ یانێ چێشئی چەم ئێشایتە پەی تۆ یانێ چێش
چراغم شەھید، چراغم شەھیدوەختێ وەنیگات مەکەریم شەھید

و

ئارۆ شیان دیم، رەنگی خەزانانحاڵی شان نیەن، ئێمە نەزانان
دیم بە تەرزەوە خەزانێ بێ تەرزتەمام حاڵی وێش پەرێم کەردش عەرز
پەرسام یە چێشەن ئی زەردی خەزانوات: مەیۆم نە خاو تەناکی تەرزان
واتم: ئێمە و تۆ ھەر دوو جەستەمانئیش مەکەران زام ماران گەستەمان
تو جیا جە تەرز، من جە باڵایێتەڕتەر جە نەرگس سەوڵی ئاڵایێ
داخی جیایی نەو تووڵ نەمامانتۆ جە خاوت دی، من پەنەم ئامان

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • دیوانی بێسارانی، مەلا مستەفای بێسارانی، لێکدانەوەی حەکیم مەلا ساڵح، کتاب مھرگان، سنە، ١٩٩٦.
  • دیوانی بێسارانی، بەرگی یەکەم، کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوە و لێکدانەوە: کیومرث نیک رفتار، لە بڵاوکراوەکانی ئەمیندارێتی گشتی ڕۆشنبیری و لاوان، چاپی یەکەم – ١٩٨٢، چاپخانەی الادیب – بەغدا.
  • مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی دووەم، مارف خەزنەدار، لاپەڕەکانی ٣٩ تا ٥٧، دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس، ھەولێر:٢٠٠٦.
  • مێژووی وێژەی کوردی، سدیق بۆرەکەیی - سەفی زادە، دەزگای ئاراس - ٢٠٠٨.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]

ھەڵەی لوا لە package.lua لە ڕیزی 80:module 'Module:Pagetype/setindex' not found.

{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
مستەفا بێسارانی
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?