For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for فریشتە لە ئیسلامدا.

فریشتە لە ئیسلامدا

پایەکانی باوەڕ

فریشتە لە ئیسلامدا، بوونەورێکی نادیارن، پاک وبێگەردن لە سیفەت و کرداردا، خوا لە ڕووناکی (نور) دروستی کردوون، بەندایەتی بۆ خوا دەکەن و دەیپەرستن.

لە بیروباوەری ئیسلامیدا

[دەستکاری]

بەپێی بیروباوەڕی ئیسلامی، فریشتە جیھانێکی نادیارن و خوا بەدیھێناون پابەندبوونی تەواو و توانای جێبەجێکردنی فەرمانەکانی پێ بەخشیوون، و گوێڕایەڵ و مل کەچی فەرمانەکانی خوان، خوا لە قورئاندا دەربارەیان ئەفەرموێت، ﴿لَا یَسْبِقُونَھُ بِالْقَوْلِ وَھُم بِأَمْرِھِ یَعْمَلُونَ، یَعْلَمُ مَا بَیْنَ أَیْدِیھِمْ وَمَا خَلْفَھُمْ وَلَا یَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَی وَھُم مِّنْ خَشْیَتِھِ مُشْفِقُونَ﴾،[١] واتە؛ (ئەو فریشتانە ئەوەندە ڕەوشت بەرزن) ھەرگیز (نافەرمانی ناکەن و) قسە لەقسەیدا ناکەن و لە گوفتاردا پێشی ناکەون، ئەوانە بە فەرمانی ئەو دەجوڵێنەوە و فەرمانی ئە جێبەجێ دەکەن.

ژمارەیان زۆرە و کەس ناتوانێت بیانژمێرێت تەنھا خوا نەبێت، بەندەی ڕێزلێنراون، ناخۆن و ناخۆنەوە و بێزار و ھیلاک نابن، ئەرکیان پیرۆزکردنی ناوی خوا و ھەڵگرتنی عەرش فریشتەکان و گەیاندنی سروشی خوا و تۆمارکردنی کردوەی کەسەکان لە چاکە وخراپە، کێشانی ڕۆح کاتی مردن و … ھتد.

باوەڕبوون بە فریشتە

[دەستکاری]

باوەڕبوون بە فریشتە دووەم پایەی باوەڕە لە ئیسلامدا، پێویستە لەسەر موسڵمان باوەڕی ھەبێت بە بوونی فریشتە و بە سیفەتەکانیان کە لە قورئان و سوننەتدا ھاتوون.

باوەڕبوون بە فریشتە چوار بوار دەگرێتەوە؛

یەکەم؛ باوەربوون بە بوونیان

[دەستکاری]

واتە باوەڕبوون بە ھەبوونی فریشتە بە بێ شک و گومان، لەبەرئەوەی فرمان بەمە کراوە لە قورئان و سوننەتی پێغەمبەردا، باوەربوون پێیان پێویستە و باوەڕ تەواو نابێت بە بێ ئەمە. وەک لە قورئاندا ھاتووە؛ ﴿آمَنَ الرَّسُولُ بِمَا أُنزِلَ إِلَیْھِ مِن رَّبِّھِ وَالْمُؤْمِنُونَ کُلٌّ آمَنَ بِاللّھِ وَمَلآئِکَتِھِ وَکُتُبِھِ وَرُسُلِھِ﴾[٢] واتە؛ پێغەمبەرو ئیمانداران باوەڕیان ھەیە بەوەی لە لایەن پەروەردگاریانەوە ھاتووەتە خوارەوە، ھەموویان باوەڕیان ھەیە بە خواو فریشتەکانی و کتێبەکانی و پێغەمبەرەکانی. ھەروەھا ئەفەرموێت؛ ﴿وَمَن یَکْفُرْ بِاللّھِ وَمَلاَئِکَتِھِ وَکُتُبِھِ وَرُسُلِھِ وَالْیَوْمِ الآخِرِ فَقَدْ ضَلَّ ضَلاَلاً بَعِیدًا﴾،[٣] واتە؛ ئەوەی باوەڕی نەبێت بەخواو فریشتەکانی و بە کتێبەکانی و بەپێغەمبەرانی و بەرۆژی دوایی، ئەوە بەڕاستی گومڕابووە بەئەوپەڕی گومڕایی.

دووەم؛ باوەڕبوون پێیان بەگشتی

[دەستکاری]

یان باوەڕبوون بەوانەی ناوەکانیان زانراوە و ئەوانەی نەزانراوە، لەوانەش کە ناوەکانیان زانراوە وەک؛

  • جوبڕەیل؛ سەرپەرشتیار بەسەر سروشی خواوە.
  • میکائیل؛ ڕاسپاردەکراوە بە باران و ڕوەک
  • ئیسڕافیل؛ ڕاسپاردەکراوە بە فووکردن بە کەڕەنادا لە کاتی ھاتنی قیامەت و زیندبوونەوەی دروستکراواندل.
  • ملک الموت؛ واتە فریشتەی گیان کێشان لە کاتی مردندا
  • مالک؛ ڕاسپاردەکراوە بە ئاگر، بەرپرسی دۆززەخە.
  • ڕەزوان؛ ڕاسپێردراوە بە بەھەشت.
  • مونکیر و نەکیر؛ ناویان ھاتووە لە فەرموودەکانی تایبەت بە سزای ناو گۆڕ.
  • ھاروت و ماروت؛ لە قورئاندا ناویان ھاتووە لەم ئایەتەدا؛ ﴿ولکن الشیاطین کفروا یعلمون الناس السحر وما أنزل علی الملکین ببابل ھاروت وماروت﴾[٤] واتە؛ بەڵکو شەیتانەکان کافربوون و خەڵکیان فێری سیحرو جادوو دەکرد، ھەروەھا مەردومیان فێری ئەوە دەکرد کە بۆ ھاروت و ماروت دابەزی بوو (کە دوو فریشتە بوون) لە بابل (مەبەستیشیان تێگەیاندنی خەڵکی بوو لە سیحرو جادوو).

سێیەم؛ باوەڕبوون بە سیفەتەکانیان

[دەستکاری]

ئەمەش باوەڕبوون بەو سیفەتانە دەگرێتەوە کە دەیانزانین، و فریشتە ھەیانە دووباڵی ھەیە یان سێ یان چوار و زیاتر بۆ نموونە پێغەمبەر (محەممەد) دەربارەی جوبڕەیل ئەفەرموێت؛ شەش سەد باڵی ھەیە، ھەروەھا زۆر جار فریشتەکان خۆیا دەخەنە سەر شێوەی پیاو یان شێوەی خۆیان دەگۆڕن بەپێی ئەو فەرمانەی خوای گەورە داوایان لێدەکات.

چوارەم باوەربوون بە ئیشەکانیان

[دەستکاری]

ئەمەش باوەڕبوون دەگریتەوە بە ھەموو ئەو ئیشانەی فریشتەکان کە زانراون یان نەزانرابن و لە ئیشەکانیان؛ پەرستن و بەندایەتی کردنی خوای گەورەیە بە بێ دابڕان و بێزاربوون، و ھەندێکیان ئیشی تایبەتیان ھەیە، وەک؛ فریشتەی ڕاسپێردراو بە گیان کێشان لە کاتی مردن و فریشتەی ڕاسپێردراو بە پرسیارکردن لە مردوو لە کاتی ناشتیدا، و فریشتەی ڕاسپێردراو بە چاودێری کردنی کۆرپەلە لە سکی دایکیدا، و فریشتەی ڕاسپێردراو بە چاودێڕی و پارێزگاریکردن لە کاروکردەوەی ئادەمیزاد بە تۆمارکردن و نووسینەوەیان، و ھەموو مرۆڤێک دوو فریشتەی ھەیە یەکێکیان لای چەپییەتی و ئەوی تریان لای ڕاست.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ سوورەتی ئەنبیا، ئایەتی ٢٨:٢٧
  2. ^ سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ٢٨٥
  3. ^ سوورەتی نیسا، ئایەتی ١٣٦
  4. ^ سوورەتی بەقەڕە، ئایەتی ١٠٢
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
فریشتە لە ئیسلامدا
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?