For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for شارستانی شەوت.

شارستانی شەوت

شارستانی شەوت
شارستانی شۆڤە
شھرستان شوط - شوط بۆلگەسی - Showt County
جێگەی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
Map
وڵات ئێران
ڕۆژھەڵاتی کوردستان
پارێزگاپارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا
بوون بە شارستان٤ی نیسانی ٢٠٠٨
دەسەڵات
 • سەرۆکی شارستانشەھروز بابازادە
ڕووبەر
 • شارستان٩٠٦ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٥٠ میلی چوارگۆشە)
ژمارەی دانیشتووان
 • شارستان٥٥٬٦٨٢
 • شاری
٢٧٬٣٤١
 • لادێیی
٢٨٬٣٤١
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کرمانجیئازەری
 • ئایینئیسلام(شیعە و سوننە) و یارسان
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٤٤١
وێبگەشوت

شارستانی شەوت یان شارستانی شۆڤە، (بە فارسی شھرستان شوط، بە ئینگلیزی Showt County، بە ئازەری شوط بۆلگەسی) یەکێکە لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە وڵاتی ئێران.[١] لە باکوورەوە شارستانی پۆلدەشت و شارستانی شەوت، لە باشوورەوە شارستانی چایپارە، لە ڕۆژھەڵاتەوە شارستانی پۆلدەشت، لە ڕۆژاواوە شارستانی ماکۆ و شارستانی چاڵدێران. ناوەندی سیاسی و ئیداری ئەم شارشارستانە شارۆچکەی شەوت(شۆڤە)یە. شارستانی شەوت، سیاسیترین و بێبەشترین شاستانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە، ڕێگای ئاوریشم، ڕێگای ترانزێتی تەبرێز-بازەرگان و ڕێڕەوی خێرای بازەرگان-بەندەر ئیمام خومەینی، کە بە ڕێڕەوی ڕۆژئاوای ئێران ناسراوە، بەم شارستانەدا تێدەپەڕن.[٢]

شارستانی شەوت لەڕووی قەبارەوە لە پلەی ١٧ھەمیندایە، بەڵام لەڕووی چڕی دانیشتوان و گەشەی دانیشتوانەوە لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە پلەی ١٤ھەمیندایە و لەگەڵ شارستانی ماکۆ و شارستانی پۆلدەشت، ناوچەی (ئازادی ماکۆ) پێکدەھێنێت، ھەروەھا نوێنەرێکی لە ماکۆ و شەوت و پۆلدەشت و... بازنەکانی ھەڵبژاردنی چاڵدێران لە ئەنجومەنی ئیسلامیدا ھەیە.

مێژوو

[دەستکاری]

بەپێی سەرچاوە و پەرتوکە مێژوویییەکان شاری شوتە سەر بە ئەرمینیا بووە، لەکاتی ئێستادا سەر بە دەوڵەتێکی ئیسلامییە و ئیسلام تێیدا نیشتە جێیە، ھەرچەندە لە ئێستادا بنماڵەیەکی ئەرمەنی تیادا نییە. تەنانەت ناوی ئەم شارەش دەلالەتە لەسەر ئەرمەنی بوونی ناوچەکە، لەسەرەتادا ناوی ئەم شارە (ئەشوت) بووە کەناوێکی ئەرمەنییە و بەپێی کات گۆڕدراوە و بووەتە شەوت.[٣]

تا ساڵی ١٩٩٠، گوندەواری شەوت لەژێر کۆنترۆڵی ناوچەی پۆلدەشت(پێش شۆڕش، ناوچەی شەھاباد)ی شارستانی ماکۆ بوو، بە ڕەزامەندی دەستەی حکومەت لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ ئەم بەشە لە شارستانی ماکۆ جیاکرایەوە و بەرزکرایەوە بۆ شارستان.

دانیشتوانی شارستانی شۆڤە

[دەستکاری]

بەپێی دوایین سەرژمێری نیشتمانی لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتوانی شارستانی شەوت ١٥ ھەزار و ٧٥٦ ماڵ بووە و کۆی گشتی ٥٥ ھەزار و ٦٨٢ کەس بووە.[٦]

دانیشتوانی شار و گوند

[دەستکاری]

تێکڕای دانیشتوانی شارستانی شۆڤە ٥٥٫٦٨٢ کەسە:[٧]

شارنشین ٢٣،٣١٤ کەدەکاتە ٤٩٪.

گوندنشین ٢٨،٣١٤ کەدەکاتە ٥١٪.

پێکھاتەی شارستانی شۆڤە لە ٢٠١٦
ڕێژەی سەدی
یارسان
  
٥٠٪
کورد
  
٢٧٫٥٪
ئازەرییەکان
  
٢٢٫٥٪


زمان و ئایین

[دەستکاری]

خەڵکی ئەم شارستانە بە ئازەری و کرمانجی قسە دەکەن. ئایینی خەڵکی شارستانەکە نیوەی یارسانە و نیوەکەی تری لە ئیسلام(شیعە و سوننە) پێکھاتووە.[٨][٩]

دابەشی کارگێڕی

[دەستکاری]

شارستانی شەوت لە ٢ ناوچە و ١ شارۆچکە و ٢ شارەدێ و ٤ گوندەوار و ٦٥ گوند پێکھاتووە:

ناوچە ناوەندی ناوچە دانیشتوانی ناوچە لە ٢٠١٦ ناوی گوندەوار ناوەندی گوندەوار دانیشتوانی گوندەوار لە ٢٠١٦ شارۆچکە و شارەدێ دانیشتوان لە ٢٠١٦
ناوچەی ناوەند شەوت ١٧،٧٨٦ گوندەواری یۆلاگەلدی عەزیم کەندی ١١،٦١١ کەس شەوت

یۆلاگەلدی

٢٥٬۳۸۱ کەس

٣،٩٣٥ کەس

گوندەواری قەرەقویونی باکوور سۆفی ٦،١٧٠ کەس
ناوچەی قەرەقویون مەرگەنلەر ١٤،١٣١ کەس گوندەواری قەرەقویونی باشوور مەرگەنلەر ۷٬٥٨٨ کەس مەرگەنلەر ٢،٢٩٤ کەس
گوندەواری چەشمە سەرا میخور ٦،٣٤٣ کەس

گوندەکانی شارستانی شۆڤە

[دەستکاری]

شۆڤە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوایە.

ژمارەی گوندکانی دەکاتە ٧٢ گوند:

کوردنشینەکان ١٣ گوند.

ئازەرینشینەکان ٥٣گوند.

تێکەڵەی کورد و ئازەری٦گوند.

گوندە کوردنشینەکان

[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ١٢ گوند.

  • گوندی قەیاسی
  • گوندی کەنداڵ
  • گوندی بیلاغچلی کورد
  • گوندی قوردئولدرن
  • گوندی کوردکەندی
  • گوندی بابوور کورد
  • گوندی تەپەباشی نەماز
  • گوندی عەلی کەندی
  • گوندی خەلەج کورد
  • گوندی کش ئەرخی
  • گوندی عیزەت ئاوا
  • گوندی کوچلویاژێرین
  • گوندی کوچلویاژوورین

گوندە تێکەڵە کورد و ئازەرییەکان

[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٦ گوند.

  • گوندی قەرە ئەغاج
  • گوندی شەریف ئاوا
  • گوندی قەرەباخ
  • گوندی بولاگەلدی
  • گوندی مەلائەحمەد
  • گوندی شێخ سەلو

گوندە ئازەرییەکان

[دەستکاری]

پێکھاتووە لە ٥٢ گوند.

  • گوندی کورئابڵاغ
  • گوندی خوک
  • گوندی قورد ئولدورەنی ئەجەم
  • گوندی بابوور ئەجەم
  • گوندی سەمەدیوردی
  • گوندی ئیشگەسو
  • گوندی حسن کەندی
  • گوندی خورابلو
  • گوندی سەبیرخان
  • گوندی خزرلو
  • گوندی زەنجیرە
  • گوندی وەرمەزیار
  • گوندی حسین علی کەندی
  • گوندی خەلەج عەجەم
  • گوندی عەزیم کەندی
  • گوندی گدای ئەحمەد ئاباد
  • گوندی بیلاغچلی عەجەم
  • گوندی تەیمور ئاباد
  • گوندی داشفیشەل
  • گوندی بایرام کەندی
  • گوندی عەلیار
  • گوندی قاباخ بڵاغ
  • گوندی جگەف بیەجیک
  • گوندی ئاغرنلو
  • گوندی ئاغ بڵاغ سوگار
  • گوندی ئیل باخی
  • گوندی مەحمود کەندی
  • گوندی شموسیلابی
  • گوندی پیرشاە
  • گوندی مەلەک لو
  • گوندی مەخور
  • گوندی دانابڵاغ
  • گوندی ئاخ بڵاغ مەخور
  • گوندی باش کارێز
  • گوندی دوزئاغول
  • گوندی ئینجەکەون
  • گوندی فیشەڵ
  • گوندی ئاربالیخ
  • گوندی قزڵجەقەڵا
  • گوندی شەریف کەندی
  • گوندی محمدکریم کەندی
  • گوندی تازەکەندقەرەقیون
  • گوندی مەزاری سەید ئەحمەد
  • گوندی شوراگول
  • گوندی سۆفی
  • گوندی قەرەکاھرێز
  • گوندی تورە
  • گوندی مەرگەنائیسماعیل کەندی
  • گوندی مەرگەنانیوی
  • گوندی مەرگەناکەڤن
  • گوندی مەرگەناعەزیزئاوا
  • گوندی قەرەزەمین
  • گوندی سنیق

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
شارستانی شەوت
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?