خەنجەر
خەنجەر چەقۆیەکی نووکتیژە، لایەک یان ھەردوو لای تیژکراون. وەک چەکێک بۆ بەرگری و شەڕکردن بەکاردێت. خەنجەرە ئەوروپییەکان لە شێوەی شمشێرێکی کورتن و دەمیان ڕاستە، لە کاتێک خەنجەرە ڕۆژھەڵاتییەکان کەوانەیین. لەنێو چەندین کولتوور خەنجەر وەک کەرەستەیەکی جوانکاری لەبەردەکرێت لە بۆنەکان. لە کوردەواری پێشتر پیاوان خەنجەریان لەژێر پشتێنەکانیان دەبەست، ئێستا تەنیا لە بۆنە نەتەوەیی و کلتوورییەکان ھەڵی دەگرن.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Dagger»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خەنجەر تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.