جۆ
بە شێوەزارەکانی تری کوردی | |
---|---|
جۆ | |
کوردیی باکووری | جەھ |
کوردیی باشووری | جۊیە |
ھەورامی | یەوە |
زازاکی | جەو |
جۆ ڕوەکێکی یەکساڵەیە لە تیرەی گەنمەکان و لە دەستەی دانەوێڵەکانە. لە کوردەواریدا تۆوی جۆ لە سەرەتای بەھار یان پاییزدا دەچێنرێ و لە ئاخری بەھاردا درەو دەکرێ.
سوود
[دەستکاری]جۆ یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەی کالۆری کەمە، لە زۆر خواردنی ڕۆژانەشدا دەتوانی بەکاری بھێنی، چونکە بە خواردنی جۆ سوودێکی زۆر بە تەندروستیت دەگات و لە چەندین نەخۆشیت دوور دەخاتەوە.
شارەزایانی بواری تەندروستی سێ سوودی زۆر گرنگی جۆیان خستووەتە ڕوو، کە زۆربەی کەس پێویستی پێیەتی،
یەکەمیان ڕێژەی شەکر لە خوێندا کۆنتڕۆڵ دەکات، دووەم سوودی بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە دەیانەوێت کێشیان دابەزێنن،
سێیەمیش سوودە بۆ ئەو کەسانە ھەیە کە بەردی گورچیلەیان ھەیە، چونکە بە خواردنی جۆ، لەوانەیە بەردی گرچیلە فڕێ بدەیت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- گوڵنامەی کوردی ١٦ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
پێرستی خۆراکەکان | |
---|---|
میوەکان | |
سەوزەکان | |
دانەوێڵە | |
کاکڵەکان |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جۆ تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.