ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن ‒ گەڕانەکە
دانەر | جین لوین یانگ |
---|---|
ناونیشانی بنەڕەت | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
بڵاوکەرەوە | داڕک ھۆڕس کۆمیکس |
بڵاوکراوەتەوە | ٢٠ی ئازاری ٢٠١٣ (بەشی یەکەم)
١٠ی تەممووزی ٢٠١٣ (بەشی دووەم) ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ (بەشی سێیەم) |
پێشکۆ | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ بەڵێنەکە |
پاشکۆ | ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ درزەکە |
ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا – گەڕانەکە ڕۆمانێکی گرافیکییە، لەلایەن جین یانگەوە نووسراوە، لە ساڵی ٢٠١٣ لە سێ بەشدا بڵاوکراوەتەوە، درێژەپێدەری زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەواە و دواتریش ئەفسانەی کۆرا، کە ھەردووکیان لەلایەن مایکڵ دانتێ دیمارتینۆ و برایان کۆنێتزکۆەوە دروستکراون. ئەم ڕۆمانە دوای ڕووداوەکانی ڕۆمانی گرافیکی ئەڤەتار: دوایین ملکەچپێکەری ھەوا ‒ بەڵێنەکە دێت.[١]
تێڕوانینی گشتی
[دەستکاری]گەڕانەکە سەرنج دەخاتە سەر ئەو نھێنییەی کە دەوری زوکۆی پاشای ئاگری داوە، بەتایبەت دایکی ونبووی زوکۆ و ئازولا، بە ناوی ورسا، کە ماوەیەکی زۆرە دیار نەماوە. ھەروەھا وردەکارییەکانی زیندانیکردنی شازادەی پێشووی ئاگر، ئازولا لە دامەزراوەیەکی دەروونی نەتەوەی ئاگر و ئاڵۆزیی پەیوەندییەکانی ڕابردووی نێوان ئۆزای و ورسا ئاشکرا دەکات.
کارەکتەرە سەرەکییەکان ئەندامانی بنەماڵەی نەتەوەی ئاگرن، بەتایبەتی زوکۆ و ئازولا. ئەڤەتار ئانگ و سۆکا و کاتارا یارمەتی خوشک و براکانی نەتەوەی ئاگر دەدەن بۆ دۆزینەوەی دایکە ونبووەکەیان.
جین یانگ ئاماژەی بەوەشکردووە، زنجیرەکە زیاتر لەسەر لایەنی سەروو سروشتی جیھانی ئەڤەتار دروست کراوە.[٢][٣]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئەڤەتار: دوایین ھەواچەمێن ‒ گەڕانەکە تێدایە. |
- ^ "Avatar: The Last Airbender--The Search Part 3 TPB :: Profile :: Dark Horse Comics". Retrieved 4 April 2016. ٨ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "EXCLUSIVE: Yang Continues "Avatar: The Last Airbender" in "The Search"". Comic Book Resources. Retrieved 4 April 2016.
- ^ "Nickelodeon Avatar: The Last Airbender - The Search Comic - Read Nickelodeon Avatar: The Last Airbender - The Search Online For Free". comiconlinefree.org. Retrieved 2023-12-14. ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.