For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for ئەناباسیس.

ئەناباسیس

ئەناباسیس
نووسەرزەینەفۆن
وڵاتیۆنان
زمانیۆنانی کۆن

ئەناباسیس بە زمانی گریکی کۆن (Ἀνάβασις) بە واتای رۆیشتن بەرەو ھەوراز یان ھەڵبەزین دێت. شاکاری دیاری نووسەر و جەنگاوەری ناوداری گریک زینۆفۆن (کزینفۆن: Xenophon)ە و لە دوو توێی حەفت کتێب دایە.[١]‌. لەم نووسراوەدا نووسەر بەگێڕانەوە باس لە بەسەرھاتی خۆی دەکات ( لە یەکێک لە ھەرە بەسەرھاتە مەزنەکانی مێژوو)‌، وەک ویڵ دیۆرانت دەڵێت،.[٢] و باسی گەڕانەوەی دە هەزار جەنگاوەری بەکرێگیراوی یۆنانی دەکات لە ئێرانەوە بۆ یۆنان. لە نزیک بابلەوە کەوتونەتە ڕێ بۆ ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، لەوێوە هەڵکشاون بەرەو ئەرمەنستان ئینجا بۆ سەر دەریای ڕەش، لە دەریای ڕەشەوە بە کەشتی گەیشتونەتەوە یۆنان.[٣]

گیرانەوە

[دەستکاری]

لەشکری زینۆفۆن لە دە ھەزار چەکداری بەکریگیراو پێکھاتبوو‌ بۆ پشتیوانیکردنی تەلاشەکانی شای ئەخمینی کورش ی بچوک بۆ وەدەستھێنانی تاجی پاشایەتی لە دژی براگەورەکەی (ئەردەشێری دووەم). ھەردوو لەشکرەکە ساڵی ٤٠١ پێش زاین‌ لە کوناکسا(Cunaxa) لە نزیک بابل پێک دەگەن و کۆرش شکست دەھێنیت و دەکوژرێت و یۆنانیەکان بە سەرکردایەتی زینۆفۆن ناچار گەشتی گەڕانەوە بەرەو وڵاتی لیدیا و گریک دەست پێدەکەن بە ئاراستەی باکووری میزۆپۆتامیا بە لێواری رووباری دیجلە بۆ گەیشتن بە دەریای رەش لە بەندەری ترابزون . لەم‌ گەشتەدا کە دەگەنە بناری چیاکان بە ناو خاکی گەلێک دا رەت دەبن، زینفۆن بە کوردوخ ناویان دەبات . بە گوێرەی زانایانی مێژوو و وەرگێرانی کتێبەکە بۆ ئینگلیزی کوردوخی ھەر کوردی ئەمڕۆن و لە نووسراوە جوغرافیا‌کانی رۆژگاری یۆنان و ئەرمەن و رۆمان و ئارامیەکاندا ھەریمەکە‌ بە (کوردویین) و (گوردوین)و (بیت کوردا) (وبیت قردای) ناسرا. گەشتی ئەناباسیس لە گێڕانەوەی وردی بەسەرھات و ئاخاوتنەکانی سەردبدەکانی لەشکرەکەیە لە پێناو خۆ رزگارکردن لەو تەلەزگەیەی دوچاری بوون پاش تێکشکانی لەشکری کۆرش و راونانیان لەلایەن لایەنگرانی شا ئەردەشێرەوە. شەڕی پڕ زیانی سوارچاکانی یۆنان دژ بە کوردە چیانشینەکان یەک لە دژواریەکانی ئەم گەشتەن کە لە دووتوێی کتێبەکەدا باسکراوە. دەرباز بوون لە تەڵەزگەی کوردان ھو گەیشتن بە دەریا یەک لە دیمەنە موژدە بەخشەکان بوو کە سەربازە یۆنانیەکان‌ کاتێک چاویان بە دەریا دەکەوێت پڕ بە گەروو ھاوار دەکەن : دەریا!! دەریا!! وەک دەربڕینی خۆشی رزگاربوونیان لە دەست کوردە پەلاماردەرەکان.

ڕێرەو بۆ کوردوخی

[دەستکاری]

ئەو کاتەی زینفۆن گەشتەکەی دەست پێکرد، ولاتی یۆنان لە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی ئەخمینی دا بوو، ئەخمینیە فارسەکان کە بە ھەخامەنشی ناسراون جێگرەوەی دەوڵەتی مادەکان بوون پێتەختیان لە ھەمەدان (ئەکباتانا) بوو و ئاسەواری بیستوونی نزیک کرماشان یادگارێکی ئەوانە. لە شکرەکەی زینۆفۆن کە‌ دەگاتە (نینەوا)ی پێتەختی ئاشووریەکان، تەنھا شوێنەوارێکی روخاو دەبینێت و چاوی بە ھۆزە‌ مادەکان دەکەوێت کە ئاشوور ساڵی(٦١٢ پێش زاین) بە دەستی ئەوانەوە رووخا. دواتر دەگاتە بناری چیاکان و بۆ یەکەم گوندی کوردنشین. لەوێوە تا گەیشتنیان بۆ لێواری دەریا لەشکرەکە زۆر بە دژواری رێگەی خۆی کردەوە لە نێو گەلێک وەک زینفۆن دەگێرێتەوە :توانیویانە سوپایەکی پاشای پارس کە لە سەد ھەزار سەرباز پێکھاتبوو تێک بشکێنن‌.

بەستەرەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ In translations, Anabasis is rendered The March of the Ten Thousand or The March Up Country.
  2. ^ Durant, The Life of Greece, 1939:460-61.
  3. ^ بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - کتێبی یەکەم، نەوشیروان مستەفا ئەمین، چاپی یەکەم - ٢٠١٢.
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
ئەناباسیس
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?