For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for ئەسلان ئوسۆیان.

ئەسلان ئوسۆیان

ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. تکایە بە زیادکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان یارمەتیی باشترکردنی ئەم وتارە بدە. لەوانەیە بابەتە بێسەرچاوەکان بە ڕاست نەزاندرێن و لاببرێن.دۆزینەوەی سەرچاوە: "ئەسلان ئوسۆیان" – ھەواڵەکان · ڕۆژنامەکان · کتێبەکان · سکۆلار · جەیستۆر (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
ھەندێک لە سەرچاوەکانی ئەم وتارە لەوانەیە پشت پێ بەستراو نەبن. تکایە یارمەتی باشترکردنی ئەم وتارە بدەن بە گەڕان بەدوای سەرچاوەی باشتر بۆی. سەرچاوەی باوەڕپێنەکراو دەسڕدرێتەوە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. تکایە ئەم وتارە باشتر بکە بە زیادکردنی ئەو بەستەرانەی کە پەیوەندییان ھەیە بە ناوەڕۆکی وتارەکەوە. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)


ئەسلان ئوسۆیان (بە گورجی:ასლან უსოიანი) پایوەکی کوردی ئێزدی بوو لە ٢٧ فیبرایەری ١٩٣٧ لەدایک بووە؛ و لە ١٦ یەنایەری ٢٠١٣ کۆچی دوایی کردووە٫ نازناوی باپیر حەسەنی لێنراوە٫ یانیش ھەربە باپیر بانگیان کردوە، کۆڵبەر و ھەلھاتوو لە یاسابوو لەلایەن تورکیا و ڕووسیا و بەھۆی ئەوەی لە ھەرێمەکانی ڕووسیا چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی دەکڕی و دەینارد بۆ کوردەکانی باشوور، ئەمشی بەر لە ڕاپەرین و دوواتریش بۆ ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە تورکیا، بەگوێرەی گۆڤاری ئەیکۆنۆمیست (The Economist) باپیر (کەسێکی نیشتمان پەروەرو دلێرە بەڵام بە مافیا ناوزەندی دەکەن).

تاوانبارکردنەکان

[دەستکاری]

لە ساڵی ٢٠٠٧ کاتێک گورجستان بەھاوکاری تورکیا ویستیان کۆمەڵە کوردییەکانی گورجستان لەناو ببەن، باپیر دەچێتە بەرەی گەڵ و جەنگی کۆڵان بە کۆڵانی دژی پۆلیس و گرووپە توندڕەوەکانی بەناو (تاریاڵ ئۆنیان) دەکات، بەمە وەک کەسێکی تیرۆریست و تاوانبار دەناسرێت، دوای ئەمە لەگەڵ کوردە دەرکراوەکانی گورجستان بەرەو مۆسکۆ کۆچ دەکات و کۆمەڵەیەکی چەکداری پێک دەھێنێت بەمەبەستی کرینی چەک و پێداویستی سەربازی بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان دژ دەولاتی تورکیا، دواتر پۆلیسی ڕووسیا ھێرش دەکانە سەر و بارەگاکەیان و چەند ئەندامێکیان لێ دەکوژرێن، پۆلیس ڕای دەگەیەنێت کە باپیر یەکێکێە لە کوژراوەکان، پاشان لە ٢٠١٤ لە کاتی بەڕێوەچونی یارییە ئۆلەمپییەکان لەلایەن پۆلیسی نھێنی ڕووسیا و ھێرش دەکرێتە سەریان بەڵام ڕزگاری دەبێت. پاشان بۆ ڕۆژنامەکان کۆنگرەیەک دەبەستێت و دەڵێت «ئێمە میللەتێکی ئاشتی خوازین دەستدرێژی ناکەینە سەر ھیچ کەسێک تەنھا بۆ مافەکانمان ھەوڵ دەدەین و لەگەڵ ئاشتین».

لە ٢٠٠٩ لەکاتی کۆبونەوەیان لەگەڵ وەڤدێکی ئاسایشی و ھەندێ گرووپی تری چەکداری سەربەحکومەت بەمەبەستی دانوستان لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە تەقەی لێدەکرێت، بەڵام بە برینداری دەتوانێت شوێنەکە جێ بێلێت.

لە ئەپریلی ٢٠١٠ لەلایەن سوپای ئوکرایناوە دەستگیردەکرێت دوای ئەوەی سنووری ئەو وڵاتەی بەزاندبوو بەھۆی بەڵگەنامەی ساختەوە، پاشان چەکدارەکانی بەھاوکاری کۆمەڵە چەکدارێکی ترەوە کە لە ئەرمێنیاوە ھاتبون توانیان لەژێردەستی سوپا دەری بێنن و بیگەڕێننەوە مۆسکۆ، لە ١٦ ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێزێکی ھەواڵگری تورکی بەھاوکاری ھەواڵگری ئەمریکی بە فیشەکێکی ٩ ملم لە ناوەڕاستی مۆسکۆ دا تیرۆر دەکرێت، دوای ئەمە بەشێوەیەکی فەرمی لەکەناڵەکانی تورکیا و ڕووسیا ڕاگەیاندرا کە باپیر تەواو بوو و مرد.

لە ٢٠١٠ دوابەدوای ئەم ڕووداوە ئۆباما سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەڵمەتێکی دەستگیرکردنی دۆست و لایەنەکانی باپیری ڕاگەیاند.

پەیوەندییەکانی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان

[دەستکاری]

باپیر لەسەرەتای گەنجێتییەوە پەیوەندی بەچەکدارە یاخیبوە کوردەکانەوە کردوە، لەگەڵ ئێزدییەکانی تری خزمانی بەردەوام چەک و تەقەمەنی و پێداویستی سەربازی بۆ پێشمەرگەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان دابین کردوە، بەدرێژایی تەمەنی دوژمنێکی سەرسەختی تورکیا بوە و بۆماوەیەکی درێژ حکوومەتی تورکیای ھەراسان کردبوو.

لە ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٠ ھێزێکی ھەواڵگری تورکی بەھاوکاری ھەواڵگری ئەمریکی بەفیشەکێکی ٩ ملم لەناوەڕاستی مۆسکۆ لەلایەن نیشانەشکێنێکەوە تیرۆر دەکرێت، دوای ئەوەی لەنوسینگە نھێنییەکەی دەردەچێت لەگەڵ دوو لە پاسەوانەکانی بەسەختی برینداردەکرێن دەرفەتی ڕاکردن دروست دەکات بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەیەوە لە ڕێگا گیان لەدەست دەدات، دواتر خێزانەکەی بڕیاڕ دەدەن تەرمەکەی لە تبلیسی بەخاک بسپێڕن بەڵام لەلایەن فڕۆکەخانەی تەبلیسییەوە ڕەت دەکرێتەوە ئەمیش بەھۆی پاڵەپەستۆیەکانی تورکیا و ترسی سەرھەڵدانی خۆپێشاندانی کوردانی وڵاتەکە، دوای دوو ڕۆژ لەتیڕۆرکردنی بە مردویی ھێرشی دەکرێتەوە سەری و بە چەند فیشەکێک دەشێوێنرێت،

لەدوای مردنی ھەریەکە لە ڕەوشەن و ئۆنیان جێگایان گرتووەتەوە و کارەکانی ئەو جێبەجێدەکەن.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
ئەسلان ئوسۆیان
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?