For faster navigation, this Iframe is preloading the Wikiwand page for ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ.

ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ

ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ ھەشتەم ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریەتی سۆنگ بوو، یانزەم کوڕی ئیمپراتۆر شینگزۆنگ بووە، لە ساڵی ١١٠٠ بووەتە ئیمپراتۆر، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ لە خۆشنووسیدا ناوبانگێکی کاریگەری ھەبووە، لە ١١٢٦ کاتێک چورچیەکان - ئیمپراتۆریەتی جین ھێرشیان کردە سەر ئیمپراتۆریەتی سۆنگ و لە داگیرکاری دابوو ئیمپراتۆر ھویزۆنگ، فەرمانڕەوایەتی بەجێھێشت بۆ کوڕەکەی کوڕەکەی ژاوۆ ھوان نازاناوی ئیمپراتۆری وەرگرت و خۆشی ناونیشانی شانازی بۆ ماویەوە وەک (تایشانگ ھوانگ:: "ئیمپراتۆری خانەنشین بوو") ساڵی دواتر پایتەختی سۆنگ کەوتە دەست ئیمپراتۆریەتی جین، لە ١١٢٨ خێزانی شاھانەی سۆنگ واتا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ و ئیمپراتۆر چینزۆنگ و تەواوی خێزانی شاھانە وەک بارمتە برانە پایتەختی ئیمپراتۆریەتی جین.

ھەرچۆنێک بێت ئیمپراتۆر بەبەھرەکانی ناسراوە لە شیعر، وێنەکێشی، خۆشنووسی، مۆسیقادا ناسراوبووە، وە پشتگیری لە چەندین ھونەرمەندی سەردەمی خۆی کردووە، وە وێنەکانی ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کە ماونەتەوە پۆلێن دەکرێن بۆ شەش ھەزار وێنەی کۆکراوە[١]

ژیاننامە

[دەستکاری]

ئیمپراتۆر ھویزۆنگ جگە لەوەی پشتگیری لە ریفۆرم و سیاسەتەکانی وانگ ئانشی کردووە، ئیمپراتۆر ھویزۆنگ کەسێک بووە کە گرنگییەکی زۆری بە ھونەر داوە، وەکوو کۆکەرەوەی تابلۆ، خۆشنووسی، کەلوپەلی ئەنتیک، دروستکردن و بنیاندنانی پێشانگایەک بۆ ھەر یەکێک لەو شتانەی کۆیکردۆتەوە و بەدڵێ بووە، وە نووسینی شیعر بۆخۆی وە شێوازی خۆشنووسی بە تایبەت بۆخۆی دروستکردووە، وە حەزی لە تەلارسازی و دیزاینکردن و ڕێکخستنی باخچە بووە، تەنانەت لە پزیشکیدا بەشداری ھەبووە و شێوازی چارەسەری پزیشکی نووسیوەتەوە[٢] وەە ھەروەھا ھاوکاری ئەو کەسانەی کردووە کە ھونەرمەند بوون و ویستوویانە لە تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان بەشدار بن، ریفۆرمی بۆ مۆسیقای شاھانەی سۆنگ کردووە[٢] فێربوون و بەشداریکردنی لە چەندین بەھرە و شێوازی جۆراوجۆری ھوونەرەکان وادەکات ئیمپراتۆر ھویزۆنگ بە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییە چینیەکان دابنرێت.

داگیرکاری جورچیەکان

[دەستکاری]

وادیارە ئیمپراتۆر ھویزۆنگ زۆر گرنگی بە سەربازی نەداوە، ھەربۆیەش سەربازی وڵاتەکەی لاواز بووە، لەسەردەمی خۆیدا ئیمپراتۆریەتی جین (جورچییەکان) ھێرشدەکەنە سەر ئیمپراتۆریەتەکەی،

ھونەر، خۆشنووسی،مۆسیقا، چاند

[دەستکاری]

ئیمپراتۆر بەھرەیەکی مەزنی ھەبووە لە وێنەکێشی، شیعر، خۆشنووسی، ئیمپراتۆر ھەوڵێکی زۆری داوە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی مامۆستان لە ھونەرە جیاوازەکان، ھەروەھا شوێنێکی دامەزراندووە بەناوی "ھانلین ھوا یوان" (翰林畫院، واتا: خانووی شاھانەی وێنەکێشانی ھانلین) کە شوێنێک بووە باشترین وێنەکێشەکان لە چین بەشداریان تێدا کردووە بۆ کۆکردنەوەی کارەکانیان بابەتە سەرەکییەکانی ئیمپراتۆر لە وێنەکێشان بریتی بووە لە گوڵ و چۆلەکەکان ھەروەھا ئیمپراتۆر ھویزۆنگ ستایلیکی خۆشنووسی تایبەتی داھێناوە بەناوی (瘦金體:: زێڕی بریسکاوە) یەکێک لە ناوەکانی ئیمپراتۆر "سوانھێ" بەکارھاتووە بۆ وەسفکردنی ستایلی وێنەکێشانەکەی لە وێنەکێشی کێو و ئەو تابلۆیانەی کە لوولپێچن.

لە ساڵی ١١١٤ لەسەر داوای فەرمانڕەوای گۆریۆ "یێ جۆنگ" ئیمپراتۆر میوزیک ژەنی وڵاتەکەی دەنێرێت بۆ پایتەحتی گۆریۆ، بۆ ئەوەی بەشداری بکەن لە بۆنەیەکی شاھانەی گۆریۆ، دوو ساڵ دواتر، ئەمجارە ئیمپراتۆر دیارییەکی گەورەتری ئامێرە مویزیکیەکان (کە ژمارەیان ٤٢٨ دانە دەبوو) دەنێرێت بۆ شاھانەی گۆریۆ[٣] ھەروەھا ئیمپراتۆر بە پشتاوپشت دەگەڕێتەوە بۆ ژاوۆ مانگفو وێنەکێشی بەناوبانگی یوان.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Ebrey, Cambridge, 149.
  2. ^ ئ ا Ebrey, 165.
  3. ^ [١]

ئاماژەی زیاتر

[دەستکاری]

(زمانی ئینگلیزی)

  • Ebrey, Patricia Buckley. (2013). Emperor Huizong (Harvard University Press; 2013) 661 pages; scholarly biography online review
  • Ebrey, Patricia Buckley. (1999). The Cambridge Illustrated History of China. Cambridge: Cambridge University Press. ISBN 0-521-66991-X (paperback).
  • Ebrey, Walthall, and Palais (2006). East Asia: A Cultural, Social, and Political History. Boston: Houghton and Mifflin.
  • Jing-shen Tao (1976) The Jurchen in Twelfth-Century China. University of Washington Press. ISBN 0-295-95514-7.
  • Herbert Franke, Denis Twitchett. Alien Regimes and Border States, 907–1368 (Cambridge History of China, vol. 6). Cambridge University Press, 1994. ISBN 0-521-24331-9. Partial text on Google Books.
  • Huiping Pang (2009), "Strange Weather: Art, Politics, and Climate Change at the Court of Northern Song Emperor Huizong," Journal of Song-Yuan Studies, Volume 39, 2009, pp. 1–41. ISSN 1059-3152.
  • Levine, Ari Daniel (2009). "The Reigns of Hui-tsung (1100–1126) and Ch'in-tsung (1126–1127) and the Fall of the Northern Sung". In Paul Jakov Smith; Denis C. Twitchett (eds.). The Cambridge History of China: Volume 5, The Sung dynasty and Its Precursors, 907–1279. Cambridge University Press. pp. 556–643. ISBN 978-0-521-81248-1.
Please see: References section in the guqin article for a full list of references used in all qin related articles.
{{bottomLinkPreText}} {{bottomLinkText}}
ئیمپراتۆر ھویزۆنگی سۆنگ
Listen to this article

This browser is not supported by Wikiwand :(
Wikiwand requires a browser with modern capabilities in order to provide you with the best reading experience.
Please download and use one of the following browsers:

This article was just edited, click to reload
This article has been deleted on Wikipedia (Why?)

Back to homepage

Please click Add in the dialog above
Please click Allow in the top-left corner,
then click Install Now in the dialog
Please click Open in the download dialog,
then click Install
Please click the "Downloads" icon in the Safari toolbar, open the first download in the list,
then click Install
{{::$root.activation.text}}

Install Wikiwand

Install on Chrome Install on Firefox
Don't forget to rate us

Tell your friends about Wikiwand!

Gmail Facebook Twitter Link

Enjoying Wikiwand?

Tell your friends and spread the love:
Share on Gmail Share on Facebook Share on Twitter Share on Buffer

Our magic isn't perfect

You can help our automatic cover photo selection by reporting an unsuitable photo.

This photo is visually disturbing This photo is not a good choice

Thank you for helping!


Your input will affect cover photo selection, along with input from other users.

X

Get ready for Wikiwand 2.0 🎉! the new version arrives on September 1st! Don't want to wait?