ئیشریکیا کۆلای
بەکتریای ئیکۆلای، جۆرێکە لەو بەکتریایانەی کەلەناو کۆئەندامی ھەرسدا جێگیر دەبێت .لە جۆری بۆیە گرام نێگەتیڤە و ناھەوایی ھەڵبژێرەرە . کە ڤیتامین K2 بەرھەم دێنێت کە کە یارمتی ئەنزیمەکان دەدات بۆ کرداری ھەرس. زۆربەیان زیان بەخش نین، چەند جۆرێکیان نەبێت لەنموونەی (EHEC) کە دەبێتە ھۆی نەخشی مەترسیدار و لەرێی خۆراکەوە دەگوێزرێتەوە.
- لەرێی خۆراکی پیسەوە دەگوێزرێتەوە وەک خەیار و تەماتە و بەروبوومەکانی شیرەمەنی و ئەو خواردنانەی بە باشی ناکوڵێنرێت.
نیشانەکانی
[دەستکاری]- گرژبوونەوەی ناو سک.
- سکچونێکی توند کە ڕەنگە ھەندێک جار خوێنی لەگەڵدا بێت.
- کەسی توشبوو دوچاری ڕشانەوە و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای لەش دەبێت.
رێگاکانی خۆپاراستن
[دەستکاری]- کوڵاندنی خواردن بەشێوەیەکی باش، لەسەرو ٧٠ پلەی سەدییەوە میکرۆبەکە دەکوژێت.
- ڕاگرتنی پاکوخاوێنی کەسی و ششتنەوەی سەوزە و سەرجەم ئەو بەروبومانەی پێویستیان بەششتنەوەیە.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئیشریکیا کۆلای تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.