ئیبن شاتیر
ئیبن شاتیر | |
---|---|
ناوی تەواو | ئەبولحەسەن عەلائەددین بن عەلی بن ئیبڕاھیم بن موحەممەد بن مەتعەم ئەنساڕی |
لەدایکبوون | (٧٠٤ھ/١٣٠٤ز) دیمەشق |
سەردەم | سەردەمی زێڕینی ئیسلام |
ناوچە | دیمەشق |
بایەخە سەرەکییەکان | گەردوونناسی |
ئەبولحەسەن عەلائەددین بن عەلی بن ئیبڕاھیم بن محەممەد بن مەتعەم ئەنساڕیناسراو بە ئیبن شاتیر، (٧٠٤ھ/١٣٠٤ز - ٧٧٧ھ/١٣٧٥ز)[١]، زانای گەردوونناسی و ماتماتیکی موسڵمانی دیمەشقی زۆربەی ژیانی بە کاری کات دانان و سەرپەرشتی کرنی بانگدەرانی مزگەوتی ئومەوی لە دیمەشق.[٢] ھەروەھا کتژمێری ھەتاوی درووستکردووە بۆ ڕێکخستنی کاتی نوێژ ناوی لێنا (الوسيط) لەسەر یەکێ لە شوێنی بانگدانەکانی مزگەوتی ئومەوی دانا. پێشبینی بەتڵیمۆسی ڕاست کردۆتەوە، پێش کۆپرنیکۆس کەوتوە بە چەند سەدەیەک، ئەمەشی لە کتێبەکەی (نھایة السؤال في تصحیح الأصول) بڵاو کردۆتەوە.
ژیان و کارەکانی
[دەستکاری]لە دیمەشق لە دایک بووە، باوکی کۆچی دوایی کردووە لەو کاتەی کە شەش ساڵان بوو، جا باپیرەی گرتیە ئەستۆ، دواتر ئامۆزای باوکی و مێردی پووری.[٣] سامانێکی زۆری پەیدا کرد و خەرجی کرد لە گەڕان بۆ فێربوونی بیرکاری و گەردونناسی، چووەتە شارەکانی میسڕ و شارەکانی شام و گەڕاوەتەوە دیمەشق و بەردەوام بوو لە زانستەکانی لە گەردوونناسی و درووستکردنی ئیسترلاب.
ئیبن شاتیر کاتی ھەتاوی ڕاست کردەوە کە بڵاو بوو لە ھەموو شارەکانی شام و دەوڵەتی عوسمانی، موورادی یەکەم داوای لێ کرد کە کتێبێک بنووسێت پێشبینی گەردوونناسی و زانیاری نوێ لەخۆبگریت. لەوانە پێوانی زاویەی لادانی ناوچەی بورجەکان، و گەیشتنی بە ئەنجامێکی زۆر ورد. سەبارەت بەمەش جۆرج سارتۆن وتویەتی: (ئیبن شاتیر زانایەکی زۆر زیرەک بوو، جووڵەی شتە گەردوونیەکانی خوێندووە بە وردی، و سەلماندی کە زاویەی لادانی ناوچەی بورجی دەکاتە ٢٣ پلە و ٣١ دەقە ساڵی ١٣٦٥ ...)
گرنگترین کارەکانی ئەم زانایە بریتی بوو لە ڕاست کردنەوەی پێشبینیەکەی کلاودیۆس بەتڵیمۆس، کە دەڵێ زەوی ناوەندا گەردوونە، خۆریش بە دەوریدا دەسوڕێتەوە، شتە گەردوونیەکانیش ھەمووی بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە ھەموو ٢٤ سەعاتێک. و جیھان لە سەردەمی ئیبن شاتیر بڕوایان دەیانزانی بە درووستی ئەم پێشبینیە، ئیبن شاتیر دەڵێ: (ئەگەر شتە گەردوونیەکان لە ڕۆژھەلات بۆ ڕۆژئاوا دەڕوات، ئەوە خۆریش یەکێکە لەو ھەسارانەی کە دەڕوات، بەڵام بۆچی ھەڵاتن و ئاوابوونی دەگۆڕێت؟ و لەوەش توندتر کە ھەسارە ھەن دیار دەکەون و بزر دەبن ناویان لێ ناوە (الکواکب المتحیرة). بۆیە زەوی و (کواکب المتحیرة)ش بە ڕێکی بەدەوری خۆر دەسوڕێنەوە، ھەیڤیش بە دەوری زەوی دەسوڕێتەوە) کۆپەرنیکۆسیش گەیشتە ئەو ئەنجامە -کە بە ناوی ئەو دەکرێت- دوای چەند سەدەیەک.
کاریگەری لەسەر کۆپەرنیکۆس
[دەستکاری]ژمارەیەک لە زانایان تێبینیان کردووە کە تەفاسیڵە گەردوونناسیەکانی کۆپەرنیکۆس ھاوتایە لەگەڵ ھی ئیبن شاتیر. نویڵ سوێردلۆو لێدوانی داوە کە پێشبینیەکانی کۆپەرنیکۆس سەبارەت بە عەتارد ھەلەیە، و بەوەی کە ھەمان پێشبینیەکەی ئیبن شاتیرە، ئەمەش باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە کۆپەرنیکۆس کارەکانی لە ئەوانی تر لەبەردەگرتەوە بێ تێگەیشتن، ئەمەش بە لانی کەم دەسەلمێنێت کە ئیبن شاتیر کاریگەری لەسەر کۆپەرنیکۆس ھەبووە.
ھەروەھا لە ساڵی ١٣٩٣ کۆچی چەند نوسراوێک بە زمانی عەرەبی دۆزراوەتەوە لە پۆڵەندا لە شوێنی کۆپەرنیکۆس کە ئەو نووسراوی عەرەبی کۆپی دەکرد و بە ھی خۆی ھەژمار دەکرد.
مامۆستاکانی
[دەستکاری]- چوو بۆ مەککە و نیشتەجێ بووە و فەرموودەی خوێندووە لەسەر دەستی شێخ (عبد الله بن سليمان النشاوري)، کە سەحیحی بوخاری خویندووە ...
- لە مەککەش چوو بۆ میسڕ و درێژەی بە فەرموودە دا لەسەر دەستی زانا عەبدولڕەحیم عێڕاقی، فیقھیشی خوێند لای شێخ ئیبن مولەققین و (العز بن جماعة) ھەر لای ئەوان ئوسووڵ و ئەوانی تریشی خوێندووە.
- پاشان ڕۆیشت بۆ شام و حیجاز و یەمەن و مەککە و ئەم دەوروبەرە.
- و لە فەلەستین نیشتەجێ بووە و لە شارەکانی گەڕاوە و لە زانایانی بیستووە.
بەرھەمەکانی
[دەستکاری]- (الزيج الجديد). کە ئەویش ئەو زیجەیە کە بەرھەمی ھێناوە بە داواکاری خەلیفەی عوسمانی موورادی یەکەم.
- إيضاح المغيب في العمل بالربع المجيب.
- کورتەیەکی کارکردن بە ئیسترلاب، و نامەیەک سەبارەت بە ئیسترلاب، نامەیەکیش سەبارەت بە درووستکردنی.
- (رسالة في الربع العلائي)
- (تعليق الإرصاد)
- (نهاية السؤال في تصحيح الأصول)
- (نهاية الغايات في الأعمال الفلكيات)
- (نزهة السامع في العمل بالربع الجامع)
- (جدول لأرض شمال في معرفة الغاية ونصف القوس والحديد)
- (رسالة في استخراج التاريخ)
- (رسالة في العمل بدقائق اختلاف الآفاق المرئية)
- (رسالة في العمل بالمربعة)
- (رسالة في العمل بربع الشكازية)
- (الأشعة اللامعة في العمل بالآلة الجامعة)
- (رسالة العمل بالربع الجامع)
- (كشف المغيب في الحساب بالربع المجيب)
- (رسالة في قول ابن الشاطر في باب السهام)
- (المزيد المري في العمل بالجيب بغير مري)
- (تحفة السامع في العمل بالربع الجامع)
- (رسالة في العمل بالربع الهلالي)
- (الروضات المزهرات في العمل بربع المقنطرات)
- (رسالة في الهيئة الجديدة)
- (رسالة في العمل بالربع المجيب بلا موري)
- (تسهيل المواقيت في العمل بصندوق اليواقيت)
- (النجوم الزاهرة في العمل بالربع المجيب بلا مري ولا دائرة)
- (أرجوزة في الكواكب)
- (النفع العام في العمل بالربع التام)
- (رسالة نزهة السامع في العمل بالربع الجامع)
- (رسالة كفاية القنوع في العمل بالربع المقطوع).[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ابن الشَّاطِر مكتبة العرب
- ^ "الرسائل والأناجيل والقراءات الرائجة باللغة التوسكانية". المكتبة الرقمية العالمية. 1495-06-27. اطلع عليه بتاريخ 2013-09-04.
- ^ ابن الشاطر ٥ی تەممووزی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. موقع بيروت
- ^ د.أ.س كنيدي و عماد غانم، ابن الشاطر فلكي عربي من القرن الثامن الهجري الرابع عشر الميلادي ( 1976).
بەستەری دەرەکی
[دەستکاری]
لە پزیشکەکان | ئەحمەد کوڕی جەزار • ئیبن سینا • ئیبن نەفیس • ئیبن ڕەحبی • عەبدولمەلیک کوڕی ئەبجەر کەنانی • ئیبن زوھر • ئیبن سقلاب • سابتی کوڕی سینان • ئەبوو جەعفەری غافقی • ئەبووبەکر ڕازی • محەممەدی کوڕی سیراج • ئیبن بەیتار • ئیبن ئەبی ئوسەیبیعە • ئیبن جەزلە • ئیبن مەجوسی • زەھراوی • ئەبولحەکەم کرمانی • قەربلیانی ئەندەلوسی • عەریب کوڕی سەعید قورتوبی • ئەبولفەزل حارسی • محەممەد عەلی پاشا بەقلی • ئەحمەد حەمدی بەقلی • ئیبن کەشکاریا • حاریس کوڕی کەلەدە • نافع کوڕی حاریس • ڕوفەیدەی ئەسلەمیە • ئیسحاق کوڕی حونەین • ئیبن ڕەببەن تەبەری • ئیسحاق کوڕی عەلی ڕوھاوی • ئەبوو زەید بەلخی • ئیبن جولجول • ئیبن ئەبی ئەشعەس • ئیبن بوکس • جابیر کوڕی مەنسوور سەکری • زافیر کوڕی جابیر سەکری • مەوھوب کوڕی زافیر سەکری • جابیر کوڕی مەوھوب سەکری • محەممەد کوڕی یووسف ئیلاقی • ئیبن زەھەبی • ئیبن ئەبی سادق • عەلی کوڕی عیسا • عەلی کوڕی ڕیزوان • ئیبن وافید • ئیبن ھوبەل • زەینەددین جورجانی • ئەبوو جەعفەر کوڕی ھاروون تورجالی • محەممەد کوڕی ئەسلەم غافقی • ئیبن ئەبیلحەکەم • ئیبن مەلکا بەغدادی • ئیبن کەتانی • ئیبن بەزوخ • شارەزووری • ڕەشیدەددین سوڕی • دەخوار • نەجیبەددین سەمەرقەندی • جەمالەددین ئەقسەرائی • زەینەلعەتار • مەنسوور کوڕی ئیلیاس • مەسعوود کوڕی محەممەد سیجزی • زیائەددین نەخشەبی • ئیبن ئەلکوتوبی • محەممەد کوڕی یووسف ئەلھەرەوی • قاسم کوڕی محەممەد غەسانی • ئیبن ئەکفانی • ئەبیلعەلاء ئەیادی • شەرەفەززەمان مەروەزی • عەلی پاشا ئیبراھیم • ئیبراھیم مەنوفی • ئیبن لەبودی • ئیبن عەبدوس • ئیبن قەوسەین • ئەسعەدی مەتران • زەماد کوڕی سەعلەبەی ئەزدی • عەبدولھادی میسباح • عیسای ڕەقی • فەخرەددین ماردینی • محەممەد کوڕی سەعد ئەندەلوسی • محەممەد محەممەد فیاز • ئیبن خەوام • داوود ئەنتاکی: ئیبراھیم سوەیدی |
---|---|
لە بیرکاریزانان | ئەحمەد کوڕی یوسف • ئیبن ئەلھەیسەم • حەجاج کوڕی یوسف کوڕی مەتەر • محەممەد کوڕی مووسا خارەزمی • بیروونی • ئەبوو جەعفەر خازین • ئەبوو وەفا بوزجانی • شەمسەددین سەمەرقەندی • عەبباس کوڕی فیرناس • لاگاری حەسەن چەلەبی • سینانی کوڕی فەتحی حەڕانی • شەرەفەددینی توسی • عەبدولحەمیدی کوڕی تورک • غیاسەددین کاشانی • ئەبوو نەسر مەنسوور • ئەلکیندی • نەسیرەددینی توسی • ئەلجەزەری • سیند ئیبن عەلی • عەبباس کوڕی سەعید جەوھەری • ئەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی عیسا مەھانی • کوڕانی مووسا • سابت کوڕی قوڕڕە • نەعیم کوڕی مووسا • حەبەش حاسیب مەروەزی • ئەبوو کامل شوجاع کوڕی ئەسلەم • ئەبولحەسەن ئیقلیدیسی • ئەبوو مەحموود خوجەندی • ئەبوو حامد ساگانی • ئیبن سەھل • سینان کوڕی سابت • ئیبڕاھیم کوڕی سینان • ئیبراھیم کوڕی یەحیا زەرقالی • ئیبن موعاز جەییانی • عەلی کوڕی ئەحمەد نەسەوی • ئیبن تاھیر بەغدادی • عەبدولڕەحمان خازینی • ئەبووبەکر حەسسار • ئیبن ھائیم • ئیبن ئەبی شوکر • یەعیش کوڕی ئیبراھیم ئومەوی • ئیبن ئەلبەناء مەڕاکوشی • کەمالەددین فارسی • شەمسەددین ئەبوو عەبدوڵڵا خەلیلی • ئەبولعەبباس قەلقەشەندی • ئەبولحەسەن قەلسادی • عەلی قوشچی • قازی زادە • ئیبن مەجدی • عەبدولعەلی بیرجەندی • ئیبن حەمزە مەغریبی • ئیبن غازی میکناسی • ئیسفیرازی • یەعقوب کوڕی تارق • ئیبن بەرغوس • ئەبوو ڕەشیدی ڕازی • ئیبن سەمعون • تەقییەددین شامی |
لە فەیلەسوفەکان | فارابی • ئیبن روشد • ئیبن توفەیل • ئیبن حەزم • کیندی • ئەبووبەکر ڕازی • ئەبولحەسەن عامیری • ئیبن میسکەویە • ئیبن سینا • ئیخوان سەفا • ئەبوو سولەیمان سیجیستانی • عەینەلقوزات ھەمەدانی • ئیبن مەسەڕڕە • ئیبن سەبعین • مەحییەددین کوڕی عەرەبی • عومەر خەییام • شەھابەددین یەحیا سەھرودی • ئەحمەد سیرھیندی • نەسیرەددینی تووسی • محەممەد ئیقبال • ڕینی گینۆن • ڕیاز ئەحمەد جەوھەر شاھی • سەید محەممەد نەقیب ئەلعەتتاس • سەید حوسێن نەسر • شا وەلییوڵڵا دەھلەوی • محەممەد عابد جابری |
لە گەردوونناسان | ئیبراھیم ئەلفەزاری • جابیر بن ئەفلەح • ئیبن یونسی میسری • سیجزی • مریەم ئوسترلابی • ئەبوو سەھلی قوھی • ئەحمەد کوڕی کەسیر فەرغانی • ئیبن سەفار • ئیبن لەجائی • ئیبن مەجدی • عەبدولڕەحمان سۆفی • بەتتانی • ئیبن شاتیر • ئەبووحەنیفەی دینەوەری • عومەر خەییام |
لە کیمیاگەران | خالیدی کوڕی یەزیدی کوڕی موعاویە • جابیر کوڕی حەییان • توغرائی • جەلدەکی • ئەبوو مەنسوور موەففەق • مەسلەمەی مەجریتی • حەسەن ڕومماح • سەڵاحەددین کەواکبی • ئەحمەد زوەیل • ئیبن ئەڕفەع ڕەئسە |
لە مێژووناسان | ئیبن دورەید • جاحیز • ئیبن ئەسیری جەزری • ئیبن کەسیر • ئیبن ئیاس • ئیبن ئەیبک دەواداری • ئیبن تەغری • ئیبن حەییانی قورتوبی • ئیبن خەلیکان • ئیبن خەلدوون • ئیبن عەبدولحەکەم • بەلازوری • بیبەرس دەوادار • حەسەنی کوڕی زولاق • مەقریزی • سیبتی کوڕی جەوزی • موحیددینی کوڕی عەبدولزاھیر • عەلاقە کوڕی کەرشوم • ئیبن کەلبی • ئیبن ئیسحاق • ئیبن ئیسحاق • ئەلواقیدی • سەیف کوڕی عومەر • ئەلمەدائینی • محەممەد کوڕی ئیسحاق فاکھی • ئیبن ئەبی دونیا • خەلیفە کوڕی خەییات • عومەر کوڕی شەببە • محەممەد کوڕی سەعد بەغدادی • ئەلئەزرەقی • ئەبوو محەممد کوڕی قوتەیبە دینەوەری • ئیبن فەرەزی • ئیبن عەبدولبەر • ئیبن حەزم • ئەبوو نوعەیم • ئیبن ئەبی یەعلا • خەتیب بەغدادی • بەیزەق • ئەبولفەرەج ئیبن جەوزی • ئیبن واسیل • ئەبوو شامە • ئەلنوەیری • ئیبن عەساکر • ئەلمیززی • یاقوت حەمەوی • ئیبن دوقماق • شەمسەددین سەخاوی • محەممەد کوڕی یووسف ساڵحی شامی • ئیبن عیماد حەنبەلی • محەممەد کوڕی تەیب قادری • خەلیل مورادی • ئەحمەد کوڕی خالد ناسڕی • عەبدولڕەحمان جەبەرتی • ئیبن بەشەر • محەممەد کوڕی عومەر فاخری • ئەحمەد ئەمین ئیبراھیم • مەحمود شوکری ئالوسی • جەواد عەلی • خەیرەددین زیریکلی • عەبدولحەمید ئەفەندی • عەبدولعەزیز دەوری • عەماد عەبدولسەلام ڕەئوف • بەشار عەواد مەعروف • فاروق عومەر فەوزی • حوسێن ئەمین • عیمادەددین خەلیل • ڕەشیدەددین ھەمەدانی |
زانایانی دین | ئەبووبەکر • عومەر کوڕی خەتتاب • عوسمان کوڕی عەفان • عەلی کوڕی ئەبووتالیب • حەسەن کوڕی عەلی • حوسێن کوڕی عەلی • ئەبوو ھورەیرە • عەبدوڵڵای کوڕی عەبباس • عەبدوڵڵا کوڕی عومەر • سەعیدی کوڕی موسەیب • جەعفەر سادق • لەیسی کوڕی سەعد • مەسدەدی کوڕی مەسرەھد • شەریح قازی • مالیک کوڕی ئەنەس • ئەبووحەنیفە • • عەتای کوڕی ڕەباح • بوخاری • موسلیم کوڕی حەجاج • دارمی • ئیبن کوڕی شەیبە • یەحیا کوڕی مەعین • ئیسحاق کوڕی رەھویە • ئیبن ئەب یەعلا • ئیبن ماجە • نەسائی • ترمزی • ئەبووداوود • ئیبن خوزەیمە • ئیبن حیبان • ئەلدارەقتنی • ئیبن حەزم • ئیبن عەبدولبەر • ئیمام شافعی • جابری کوڕی زەید • ئەحمەد کوڕی حەنبەل • ئەبو حەسەن ئەشعەری • ئەبو مەسنوور ماتریدی • ئەبو مەعین نەسفی • عەبدولعەزیز کوڕی باز • ئیبن تەیمیە • قازی عەیاز • ئەبووبەکر باقلانی • ئەبوو مەعالی جویلی • • غەزالی • فەخرەدین رازی • ئەوزاعی • سوفیان کوڕی عینە • تاوس کوڕی کیسان • مەسرووق کوڕی ئەجدەع • سوفیانی سەوری • عەبدوڵڵا کوڕی موبارەک • تەبەری • ئیبن حەجەر عەسقەلانی • بەدرەدین کوڕی جەماعە • جەلالەددین سیوتی • • ئەلبەربەھاری • شەمسەدین قرتوبی • ڕافعی • ئیمامی نەوەوی • زەکریای ئەنساری • زەھەبی • ئیبن عەتا اللە ئەسکەندەری • ئیبن قەییم • ئیبن زەید قیروانی • عەبدولقادری گەیلانی • تەقیەدین سەکبی • ئیبن حەجری ھەیتمی • بەغوی • شاتبی • حەسەنی بەسری • سەعیدی کوڕی جەبیر • ئیبن غازی • ئیبن عاشر • ئیبن جەزەری • نورەدین ھەیسەمی • محەممەد کوڕی ساڵح عوسەیمین • محەممەد موتوەلی شەعراوی • عەبدوڵڵا کوڕی جبرین • ساڵح فۆزان • عەبدوڵڵا عەلاییلی • محەممەد ناسرەددین ئەلبانی • عومەر کوڕی سولەیمان ئەشقەر • ئەحمەد دیدات • زاکیر نایک • عەبدولحەمید کوشک • • ئیمام شافعی • جابری کوڕی زەید • ئەحمەد کوڕی حەنبەل • ئیبن تەیمیە • قازی عەیاز • ئەبو حەسەن ئەشعەری • فەخرەددین رازی • سوفیانی کوڕی عەیینە • تاووس کوڕی کیسان • مەسرووق • سوفیانی سەوری • ئیبن موبارەک • تەبەری • بەدرەددین کوڕی جەماعە • زەکەریا ئەنساری • بەربەھاری • قورتبی • زەھەبی • ئیبن عەتائەڵڵا ئەسکەندەری • ئیبن قەییم • ئیبن کەسیر • ئەبی زەید قەیرەوانی • عەبدولقادری گیەڵانی • تەقیەددین سوبکی • ئیبن حەجەر ھەیتەمی • بەغەوی • شاتبی • حەسەنی بەسری • سەعیدی کوڕی جەبیر • ئیبن غازی • ئیبن عاشر • عومەر کوڕی عەبدول عەزیز • عەتای کوری ئەبی ڕەباح • بوخاری • موسلیم • دارمی • ئیبن ئەبی یوعلا • ئیبن ماجە • نەسائی • ترمزی • ئەبووداوود • ئیبن خوزەیمە • ئیبن حیببان • دارەقونتی • ئیبن جوزری • ئەلجوەینی • نوورەددین ھەیسەمی |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.