ئاڵای پان ئەفریقاییزم
![]() | |
بەکارھاتوو | ١٣ی ئابی ١٩٢٠ |
---|---|
دیزایین | سێ ڕەنگی ئاسۆیی: سوور، ڕەش و سەوز. |
دیزایین لەلایەن | مارکوس گارڤەی |
ئاڵای پان ئەفریقاییزم (ھەروەھا ناسراوە بە ئاڵای ئەفرۆ‒ئەمریکی، ئاڵای ئازادیی ڕەش) ئاڵایەکی سێ ڕەنگە کە پێکھاتووە لە سێ قاڵبی ئاسۆیی یەکسان لە (لە سەرەوە بۆ خوارەوە) سوور، ڕەش، سەوز.[١] کۆمەڵەی گشتگیریی ڕەشپێستەکان و کۆمەڵەی کۆمەڵگا ئەفریقییەکان (UNIA-ACL) لە ١٣ی ئابی ١٩٢٠ بە فەرمی پەسەندیان کرد، لە ماددەی ٣٩ی جاڕنامەی مافەکانی گەلانی ڕەشپێستی جیھان دەردەکەوێت وەک ئاڵای ئەفریقییەکان، کە لە میانی کۆنفرانسێکدا لە ناوەندی باخچەی مادیسۆن لە شاری نیویۆرک داندرا.[٢][٣]
ئاڵاکە بەھۆی ڕەگەزپەرستی دژی ئەمریکییە ئەفریقییەکان لە ساڵی ١٩٢٠ بە بیرۆکەی مارکوس گارڤەی دروست کراوە.[٤]
بەکارھێنانی ئاڵاکە
ئاڵای دەوڵەتە نەتەوەیییەکان
-
ئاڵای سەینت کیتس و نیڤیس
-
ئاڵای کینیا
-
ئاڵای سوودانی باشوور
-
ئاڵای مالاوی
-
ئاڵای مالاوی (٢٠١٠‒٢٠١٢)
-
ئاڵای بیافرا (١٩٦٧‒١٩٧٠)
-
ئاڵای پێشنیارکراوی ئەنگۆلا (١٩٩٦)
-
ئاڵای لیبیا
-
ئاڵای ئەزاود
-
ئاڵای مارتینیک
ژمارەیەک ئاڵای دەوڵەتە نەتەوەییەکان لە ئەفریقا و کاری بی سوودیان لە دیزاینی سێ ڕەنگی پان ئەفریقاییزم وەرگرتووە.[٥]
ناوی جێگرەوە
ئاڵاکە بە چەند ناوێکی دیکەش ناسراوە:
- ئاڵای ئەفرۆ-ئەمریکی
- باندەرا تایفا (بە زمانی سەواحیلی، بە واتای «ئاڵای نەتەوە» دێت)
- ئاڵای ئازادی ڕەش
- ئاڵای نێودەوڵەتی ئەفریقا
- ئاڵای مارکوس گارڤەی
- ئاڵای UNIA
- ئاڵای جیھانیی ئەفریقا
- ئاڵای سەوز و ڕەش و سوور (RBG).
- ئاڵای ناسیۆنالیستی ڕەش
ئەمانەش ببینە
- پان ئەفریقاییزم
- ڕەنگەکانی پان عەرەبی: ڕەش، سپی، سەوز، سوور
سەرچاوەکان
- ^ Donnella, Leah (June 14, 2017). "On Flag Day, Remembering The Red, Black And Green". NPR. Retrieved June 17, 2021.
- ^ "25,000 NEGROES CONVENE :International Gathering Will Prepare Own Bill of Rights". New York Times. August 2, 1920. Retrieved October 5, 2007 – via ProQuest.
- ^ "NEGROES ADOPT BILL OF RIGHTS: Convention Approves Plan for African Republic and Sets to Work on Preparation of Constitution of the Colored Race Negro Complaints Aggression Condemned Recognition Demanded". Christian Science Monitor. August 17, 1920. Retrieved October 5, 2007 – via ProQuest..
- ^ "Behind the Pan African UNIA flag".
- ^ Okonkwo, Ivan Emeka (June 2018). "POLITICAL ACTIVISM IN VISUAL EXPRESSION: IPOB AND THE BIAFRA QUESTION IN THE SOUTH EAST OF NIGERIA". Igwebuike: An African Journal of Arts and Humanities. 4 (2).
![]() |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاڵای پان ئەفریقاییزم تێدایە. |
Text is available under the CC BY-SA 4.0 license; additional terms may apply.
Images, videos and audio are available under their respective licenses.